ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی مووچە تا كاتێكی نادیار دواخرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەپێی زانیارییەكان دوێنێ مووچە دابەشنەكراو بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێ لە ڕێگای ترەوە بەدواداچوون بۆ دواكەوتنی مووچە بكەن.
بڕیار بوو دوێنێ یەك شەممە 6-10-2019 وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام مووچە دابەش نەكراوە و تا ئێستاش هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان سەبارەت بە دواكەوتنی مووچە ئاشكرا نەداوە.

شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا باس لەوە دەكرێت كە هۆكاری دواكەوتنی مووچە تەكنیكییە، بەڵام ئێمە بەدواداچوونی زیاتر دەكەین تاكو بزانین هۆكارەكەی چییە.
دەشڵێت”بە فەڕمی هیچ شتێكیان بە ئێمە نەوتووە تاكو تاكو بڕوای پێبكەین، بەڵام ئەگەر هۆكاری دیكە هەبوایە پێیان دەوتین، ئەگەر هۆكاری دیكەش هەبێت و خۆیان نەیانەوێت ئێمە پێی بزانین ئەوە بابەتێكی دیكەیە، بۆیە دەمانەوێت لە ڕێگای دیكەوە هۆكارەكەی بزانین”.

سەبارەت بەوەی خۆپیشاندانەكانی عیراق هۆكاربێت، شێركۆ جەودەت دەڵێت “بڕواناكەم دابەشنەكردنی مووچە پەیوەندی بەو بابەتانەوە هەبێت”.

لەمساڵدا مانگانە مووچە لە پێنجی هەموو مانگێك دەستیپێدەكرد، بەڵام ئەمڕۆ حەوتی مانگە تا ئێستا دەستی پێنەكردووە، ئەو مووچەی بڕیارە لەم مانگەدا دابەشبكرێت، مووچەی مانگی تەمووزی ڕابردووە.

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهینانی پیشەیی گەرمیان هەلی كار لە كۆمپانیایەك بۆ دوو شۆفێر بە مووچەی مانگانەی 500 هەزار دینار بۆ هەریەكەیان ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهینانی پیشەیی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژە بەوەكراوە، هۆبەی كاری بەڕێوەبەرایەتیمان هەلی كاری ڕەخساندوە لەكەرتی تایبەت لە كۆمپانیای (مازوخ)، كە پێویستی بە (2) كارمەندە لەڕەگەزی (نێر) بۆ كاری شۆفێری كاتی.

ڕاشیگەیاندووە، كاتی كاركردن (8) كاتژمێر دەبێت بە مووچەی (500.000) هەزار دینار.

سەبارەت بە مەرجی وەرگرتن ئاشكراشی كردووە، دەبێت هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری (گشتی) بێت و شارەزایی تەواوی هەبێت لە شۆفێری كردنی (خەباتەی مەكەزی یان شۆفل)دا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بەشێوەیەكی فەڕمی بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی چەند وەزارەت و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەك دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ مووچەی هەریەك لە وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، لیوای نەوت و گاز، هێزەكانی زێرەڤانی، پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو شوێنانە دوای ئەوەدێت، كە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ بە نادیاری ماوەتەوە و نازانرێت دابەشكردنی مووچە لە ساڵی داهاتوودا بەردەوام دەبێت یان پاشەكەوتی مووچە دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەت بۆ وەرگرتنی پارە لەسەر بەستنی پێوەر و نرخی كارەبا بڕیارێكی ئاشكراكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە نرخی بەستنی پێوەری زیرەك و پارەی كارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت: “دەتوانرێت 20 كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاووڵاتیان”.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەر دەبێت و نرخی كارەباش زیاد ناكرێت.

وتیشی، “دانانی پێوەری زیرەك بۆ 1 ملیۆن و 562 هەزار و 515 هاوبەشی كارەبا كارێكی ئاسان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئەو پڕۆژەیە زۆر جدیین و جێبەجێی دەكەین”.

ڕاشیگەیاند، “ئێستا 3 هەزار و 400 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنرێت و خواست لەسەر كارەبا بۆ 4 هەزار مێگاوات بەرزبۆتەوە، بۆیە بەو بڕە كارەبایە بەتێكڕا دەتوانرێت 20 كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاوبەشانی كارەبا”.

وەزیری كارەبا دەشڵێت: “350 مێگاوات كارەبا دەدرێتە مووسڵ، بۆ كەركوك-یش 100 مێگاوات، بۆ كارگەكانیش 350 مێگاوات كارەبا دابین كراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان