ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند کێشەیەکی باوی چاو لەگەڵ چارەسەرەکەی

خێزان
چاو یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و گرنگیپێدانی زۆر گرنگه‌ چونكه‌ بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی جوانیه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ 4 به‌ربڵاوترین كیشه‌ی جوانكاریه‌ كه‌ توشی چاوه‌كان ده‌بێت و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی خراوه‌ته‌ ڕوو:

-وشكبونه‌وه‌ی چاو و ده‌وروبه‌ری

-تۆ پێویستت به‌ كرێمی شێداركه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و جۆره‌ كرێمانه‌ به‌كار بهێنه‌ كه‌ تڕشه‌ڵۆكی هيالورونيكی تێدایه‌، كرێمی سه‌ر وێنه‌كه‌ نمونه‌یه‌كه‌:

-ڕه‌شی ژێر چاو

-تۆ پێویستت به‌ جۆره‌ كرێمێكه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌ بالميتويل كه‌ توانایه‌كی باشی لادانی خاڵه‌ ڕه‌شه‌كانی هه‌یه‌ له‌ ژێر چاو.

-چرچی ژێر چاو

-تۆ پێویستت به‌ كرێمێكه‌ كه‌ پێستی چاوت به‌هێزبكات و نه‌رمی سروشتی بۆ بگه‌رێنێته‌وه‌، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ تۆ به‌كارهێنانی ريتينوله‌.

-هه‌ڵئاوسانی ژێر چاو

-تۆ پێویستت به‌ جۆره‌ كرێمێكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌ كافاین و ئلوفیرا، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ كرێمه‌ ئه‌و هه‌لئاوسانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات، بیریشت نه‌چێت ئاو زۆر بخۆیته‌وه‌.

تەندروستی

چەند سوودیکی جەلی کە واتلێدەکات بەیادی منداڵی ئێستاش بیخۆیت

خێزان

زۆرێکمان بە منداڵی جەلیمان خواردووە، ئایا ئەوەت زانیوە کە ئەم خواردنە سوودی بۆ تەندرووستیت هەیە؟ ئەمەش بەهۆی ڕێژەی زۆری مادەی جەلاتین تێیدا، ئەمەی خوارەوە گرنگترین سودەکانێتی:

 

ئازاری جومگەکان ناهێڵێت

ڕێگرە لە نەخۆشی پووکیی ئێسک یان ئوستیۆپرۆزیز کە حاڵەتی کەم بوونەوەی پتەوی ئێسکەکانە

قژت بەهێز دەکات

چرچی ڕوخسار کەمدەکاتەوە

هاوکارێکی باشی گەدەیە و هەرسکردن چالاک دەکات

خەوتنت ئاسوودە تر دەکات

نینۆکەکانت بەهێز دەکات

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ هۆکار بۆ ئەوەی کەمێک خوێ بکەیتە ناو شامپۆکەتەوە

خێزان

زۆرجار ده‌بیستیت كه‌ زۆر خوێ نه‌كه‌یته‌ خواردنه‌وه‌، چونكه‌ بۆ ته‌ندروستی زیانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و وته‌یه‌ بۆ قژ به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ خوێ سوودی جوانكاریی هه‌یه‌ بۆ قژو ده‌توانتیت كه‌مێك خوێ بكه‌یته‌ نێو شامپۆكه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سوده‌ت به‌ده‌ستبگات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ سوده‌كانی خوێیه‌ بۆ قژ:

– دژی كڕێشی قژه‌: خوێ یارمه‌تیت ده‌دات كڕێشی سه‌ر كه‌مبێته‌واو لایده‌بات و سووڕی خوێنی سه‌ر وریاده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌خوێدا هه‌یه‌ شێ و زه‌یتی زیاده‌ ده‌مژێت، بۆیه‌ رێگه‌ له‌ده‌ركه‌وتنی كڕێش ده‌گرێت.

– قژ له‌كه‌ڕوو ده‌پارێزێت: خوێ رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ رێگریكردن له‌ده‌ركه‌وتنی كه‌ڕووی سه‌ر، چونكه‌ توانای مژینی شێی هه‌یه‌ كه‌ ژینگه‌یه‌كی له‌باره‌ بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌ڕوو.

– قژ خاو ده‌كاته‌وه‌: خوێ وه‌كو كرێمی قژ وایه‌ بۆ قژو نه‌رم و لوس و خاوی ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو ئاوریشمی لێدێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و كانزایانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌خوێدا هه‌ن و واده‌كه‌ن قژت بریقه‌دارو نه‌رم بێت و شێوه‌یه‌كی جوانی ده‌داتێ.

– قژ له‌ له‌ناوچوون ده‌پارێزێت: به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێیدایه‌ قژ له‌ له‌ناوچوون ده‌پارێزێت و سه‌ر تاڵه‌كانی چاكده‌كاته‌وه‌و خۆراكی ده‌داتێ و ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

– رێگه‌ له‌ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سه‌ر ده‌گرێت: له‌سووده‌كانی خوێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێستی سه‌ر له‌ئاره‌قی زیاده‌ رزگار ده‌كات به‌هۆی مژینی شێ و ته‌ڕیی زیاده‌ی سه‌ر.

– قژ پڕ ده‌كات: ئه‌و سوودانه‌ی خوێ بۆ قژ كه‌ باسمانكرد كه‌ له‌ له‌ناوچوون و ئاره‌ق و كڕێش رزگاری ده‌كات و نه‌رمی و خاوی و جوانیی ده‌داتێ، بۆیه‌ بێگومان پڕیی و شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی ده‌داتێ ئه‌وه‌ش هه‌مووی به‌هۆی خوێوه‌یه‌.

 

15/10/2016
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ڕێجیمی مرۆڤی کۆن کە وادەکات لە ماوەیەکی کەمدا کێشێکی زۆر داببەزێنیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ڕێجیمێکی تاقیکراوەیە کە لە لایەن پسپۆڕی خۆراکی ئەمریکی Loren Cordain داندراوە و پشتی بەستووە بە خواردنی مرۆڤی کۆن کە وایکردووە جەستەیەکی جوان و ڕەشیقیان هەبێت.

بەپێی ڕێجیمەکە پێویستە بۆ خواردنی ڕۆژانەت زیاتر پشت بە (میوە و سەوزە و هەنگوین و قارچک و بادەم و ماسی ببەستیت) و بە هەموو جۆرێک لە خواردنەکانی وەک (شیرەمەنیەکان، شەکر، خوێ و باقلەمەنیەکان) دوور بکەویتەوە.

ڕێجیمەکە ڕێگەی ئەوەی پێدەدات کە ناوە ناوە کەمێک گۆشت بخۆیت، بەڵام پێویستە گۆشتی بەستوو بخۆیت بەوپێیەی کالۆری کەمترە و کاریگەری کەمتر دەبێت لەسەر جەستەت.

ئەم ڕێجیمە هەرچەندە تاقیکراوەتەوە و بەسوود بووە، بەڵام مەترسی ئەوەشی هەیە کە ڕێژەی کالیسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم لە جەستەدا دببەزێنێت، بۆیە دەتوانیت بۆ ماوەی کورت بەکاری بهێنیت و نابێت زۆر لەسەری بەردەوام بیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان