ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند بەهرە و لێهاتوویەک کە بەهۆی تەکنەلۆژیاوە لەدەستمان داوە

خێزان

هه‌رچه‌نده‌ مۆبایل و سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی دیكه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا هاوكاریه‌كی باشی كردوین له‌ ئاسانكاری ژیانماندا، به‌ڵام بۆته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێك توانای جۆراوجۆریش له‌ ژیانماندا كه‌ له‌ دیارترینیان:

-ژماره‌ی مۆبایل: جاران ژماره‌ی به‌شێكی زۆر له‌ هاورێكان و خزمانمان له‌به‌ر بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت بۆ نزیكترین كه‌سه‌كانیش بگه‌رێینه‌وه‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌مان.

-ئاهه‌نگی له‌ دایكبوون: جاران له‌بیربونی كاتی له‌دایكبون و پیرۆزبایكردن گرنگیه‌كی زۆری هه‌بوو، ئێستا به‌هۆی فه‌یسبوكه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ هیچ گرنگیه‌كی نه‌ماوه‌و ته‌نها بۆته‌ نوسینی پیرۆزبایه‌كی سارد و سڕ له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌تی كه‌سه‌كه‌.

-هه‌ژماركردن: جاران به‌مێشكی خۆمان ژماره‌كانمان هه‌ژمار ده‌كرد و لێكمان ده‌دایه‌وه‌، ئێستا ڕاسته‌وخۆ پشت به‌ ئامێری مۆبایله‌كه‌ت ده‌به‌ستیت.

-خۆشنووسی: جاران جوانكردنی خه‌تی نوسین و شێوازی نوسین گرنگیه‌كی زۆری هه‌بوو، ئێستا مه‌گه‌ر به‌ ده‌گه‌من و له‌ هه‌ندێك دۆخی زۆر پێویستدا به‌ ده‌ست بنوسین و ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا به‌كار ده‌هێنین.

-دۆزینه‌وه‌ی  شوێن: له‌ كۆندا زۆر به‌باشی شوێنه‌كانمان ده‌زانی و ناونیشانه‌كانمان له‌به‌رده‌كرد، ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و جێگایانه‌ نازانین به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری نه‌خشه‌ له‌ ماڵپه‌ری گۆگڵ به‌كار ده‌هێنین.

-چاوه‌ڕوانی: جاران گه‌ر له‌ چاوه‌ڕوانی پاس یان هه‌ر شتێكی دیكه‌دابویتایه‌ ئه‌وا داده‌نیشتیت و بۆخۆت بیرتده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام ئێستا له‌و كاتانه‌دا سه‌رقاڵی PUNG یت.

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کاریکاتێر کە جیاوازی نێوان منداڵی ئەم سەردەمە و منداڵی جاران نیشان دەدات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەیە کە دەری دەخات منداڵی ئەم سەردەمە زۆر لە منداڵی جاران جیاوازە و دوو دنیای لەیەک جودان:

 

سزادان

یاریکردن

کچی هەرزەکار

کێشە گەورەکەی منداڵی

تەلەفوون

دەتەوێت ببیت بە چی؟

“دایکە .. تکایە تەنها ٥ دەقەی دیکە”

یاری سپێنەر

“وەرە کوڕم با وێنەی باپیرت نیشان بدەم”

ڕۆشنبیری سێکسی

فیلم کارتۆن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنەی کۆن کە جیاوازی ژیان لە ساڵانی ڕابردودا نیشان دەدات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی کۆنە کە بەشێکیان کوردستان و بەشێکیشیان ئەمریکایە و لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا لە لایەن کەسی ئاساییەوە گیراون و شێوازی جیاوازیەکانی ژیان لەو سەردەماندەدا نیشان دەدات:

 

سەیرانی هەشتاکان

هاوسەرگیری

کۆمەڵێک خانمی سلێمانی لە کاتی فێربونی ئۆتۆمبێل

کچێکی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٧٥

گەنجێکی کورد ١٩٨٠

گەنجێکی ئەمریکی ١٩٨٠

خانمێکی سلێمانی

خانمێکی ئەمریکی لە گەشتدا چۆتە ڕوسیا و میسر

گەنجانی ئەمریکی لە ١٩٨٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چیرۆکی لانە و ئامانج، لە هاوسەرگیریەوە تا کۆتایی ژیانیان

ڕاپۆرتی ڕاوێژ کامەران

 

ئەمشەو هەریەکە لە ڕۆژنامەنووسان (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و منداڵەکەیان بەناوی (هانۆ) لە شاری سلێمانی و لە نێو ئۆتۆمبیلەکەیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە.

 

لانە حەمە ساڵح لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١ کە و خوێندکاری بەشی ڕۆژنامەنووسی بووە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، لە قۆناغی یەکدا بووە کاتێک پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ ئامانج بابانی لەدایکبووی ١٩٧٩ درووستدەکات، کە خوێندکاری قۆناغی دووەم بووە لە هەمان پەیمانگا، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٩ و لەپاش تەواوکردنی پەیمانگا ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنن.

ئامانج بابانی لە پەیمانگا ساڵی 2006

 

ئەوەی لە سەرەتای ژیانی هاوسەرگیری لانە و ئامانجدا دەبێتە جێگای سەرنج مارەیی هاوسەرگیریەکەیان دەبێت، کە گۆرانیەکەی هونەرمەند مەزهەری خالقییە، لانە حەمە ساڵح لەوکاتەدا و لەبارەی ئەو مارەییەوە وتی”وردە وردە لەگەڵ زیاتر ئاشنابوونم بە ئامانج هێمن مەزهەری خالقی و بەتایبەت گۆرانی پەپولەی ئازادیم ناسی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆرجار ئامانج گوێی لەو گۆرانیە دەگرت. لەگەڵ گەورەبوونی خۆشەویستی ئامانج، بێگومان خۆشەویستی و بەهرە و خۆزگەكانی ئامانج گەورە دەبوو، بەتایبەتی گۆرانی پەپولەی ئازادی، كە هاودەمی هەمووكاتی بوو لەلای ئامانج هیچ گۆرانیەك هێندەی ئەم گۆرانیە عەشقی تیا بەرجەستە نەبووە، وەك چۆن هیچ گۆرانیەكیش هێندە فیراقی تیا بەرجەستە نەبووە، بۆیە منیش هەمان رام هەیە، كە هەست بكەم ئەم گۆرانیە لەئاستی دەربڕینی عەشقماندا بێت بۆیەكتری و هەتا ئەبەد”

 

ئامانج بابانی و لانە لە سەرەتای هاوسەرگیریەکەیان

 

لەپاش تەواوکردنی بەشی ڕۆژنامەنووسی لانە حەمەساڵح لە کەناڵی کوردسات دەبێتە بێژەر و ئامانج بابانی دەچێتە کەناڵی NRT  و کارکردنیان لەو دووکەناڵە درێژە پێدەدەن و ژیانێکی هاوسەرگیری ئاساییان دەبیت  و دەشبنە خاوەنی کوڕێک بەناوی (هانۆ).

بەڵام بەپێی وتەی هاوڕێیەکی لانە حەمەساڵح کە نەیوسیت ناوی خۆی ئاشکرا بکات لەم ساڵانەی دوایدا لانە و ئامانج کێشەی هاوسەرگیریان هەبووە و کێشەکەیان بەردەوام پەرەی سەندووە، تا دواجار هەردووکیان لەگەڵ منداڵەکەیاندا بە کوژراوی لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرانەوە.

لەپاش ڕوداوەکەش پۆلیسی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە”بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩، لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).

لە ڕونکردنەوەکەی پۆلیسدا هاتووە”لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو سبەینێ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە”

لانە حەمەساڵح بەر لە هاوسەرگیری لە ساڵی ٢٠٠٩

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان لە لایەن ئامانج بابانیەوە فیشەک نراوە بە سەری لانەی هاوسەری کە ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە، دواتریش فیشەکنی ناوە بە سەری  هانۆ کوڕیەوە، پاشان گولـلەیەكی لەچەناگەیەوە بە ئاڕاستەی سەری ناوە بە خۆیەوە.

ئەو دەمانچەیەی کە کارەکەی پێ ئەنجام دراوە

 

هەر ئەمشەویش  لە دوو مزگەوتی جیادا نوێش لەسەر ئامانج و لانە کراو دواتریش لانە و منداڵەکەی بەجیا نێژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان