ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عیراق پەلاماردانی چەند كەناڵێك ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عیراق ئیدانەی پەلاماردانی چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن لە بەغدا دەكات.

لەڕاگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عیراق ئاماژەبەوەدەكات، “پەلاماردانی چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن لەلایەن كەسانی نادیارەوە ئیدانە دەكەین”.

جێی ئاماژەیە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 5/10/2019 هێزێكی چەكدار لە بەغدای پایتەختی عیراق هەڵیانكوتاوەتە كەناڵەكانی (عەرەبيیە، عەرەبییە حەدەس، دیجلە، ئێن ئاڕ تی عەرەبی و فوڕات) و بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەو كەناڵانە، ئۆفیسەكانیان تێكدراون وو بەشێك لە كەلوپەلە ڕۆژنامەوانیەكانیان شكێنراون و ژمارەیەك لە كارمەندەكانیشیان دەستبەركراون.

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی: پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كرد و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئابووریی، ئاسایش و تەندروستیی عیراق كرد و جەختیشیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادكردنی سەركەوتنە ئەمنییەكان و دابینكردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشكی و تەندروستییەكان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ چارەسەركردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات هەردوولا باسیان لە چەند ڕێكارێك كرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت كەمكردنەوەی بەخشینە حكومییەكان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات.
هەروەها، هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستیی چارەسەركردنی گرفتە ماددییەكان بە گوێرەی دەستوور كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان