ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند منداڵێکی سەرکردە دکتاتۆرەکان کە زۆر بەخراپی سوودیان لە دەسەڵاتی باوکیان وەرگرتووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند منداڵێکی سەرکردە دکتاتۆرەکانە کە زۆر بەخراپی سودیان لە دەسەڵاتی باوکیان وەرگرتووە:

 

(فاسيلی ستالين)  کوڕی (جوزيف ستالين)

فاسيلی بەوە ناسرابوو کە زۆر حەزی بە وەرزش بوو، هەر بۆیە دەستی گرتوو بەسەر یانەی VVS Moscow و لە هەر یانەیەکی دیکە یاریزانێکی باش هەڵبکەوتایە بە زۆر دەیهێنا بۆ ئەم یانەیە، جگە لەوەی بێ بەزەییانە نەیارەکانی خۆی و باوکی دەکوشت.

 

گولنارا كاريموفای کچی سەرۆکی ئۆزبەکستان

گولنارا كاريموفای کچی ئیسلام كاريموف سەرۆکی ئۆزبەکستان حەزی لە هونەر و گۆرانی بووە و خۆی کردووە بە گۆرانیبێژی پۆپ بەناوی (گوگوشا) و ڕادیۆی نیشتمانی وڵاتەکەی ناچارکردووە بەردەوام گۆرانیەکانی لێبدەن و وەک ئەستێرەیەکی ناوداری جیهانی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، تەنانەت پارەی دەدا بە گۆڤارە بەناوبانگەکان بۆ ئەوەی دیمانەی لەگەڵدا بکەن، لەپاش دەستگیرکردنی باوکی و کۆتایی حوکمەکەی ئەستێرەی ئەمیش ئاوا بوو.

ساعدی قەزافی

بەناوبانگ بوو لە بەهەدەردانی پارەی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی وەک یاریزان لە یانە بەناوبانگەکاندا یاری بکات، جگە لەوەی زۆر عاشقی تیپی G-Unit بوو کە فیفتی سینت دایمەزراندبوو، پارەی زۆری پێدەدان بۆئەوەی بەردەوام لەگەڵیاندا بێت و بەشداری ئاهەنگەکانیان بکات.

 

تومی سوهارتوی کوڕی سەرۆکی ئەندەنوسیا

کوڕی دیکتاتۆری ئەندەنوسی سوهارتو بوو، بازرگانی مێخەکی کۆنتڕۆڵکردبوو کە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتە لە ئەندەنوسیا و بەهۆی ئەوەوە پارەیەکی زۆری لەبەردەستدا بوو، بەهۆی ئەوەی زۆر  حەزی بە ئۆتۆمبێلی لامبورگینی بوو، تەنها بە کڕینی سەدەها ئۆتۆمبێلی لەو جۆرە تێری نەدەخوارد و بەشی زۆری پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی کڕیەوە، دواتر ڕایگەیاند کە کارگەی درووستکردنی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکە دادەمەزرێنێت بەناوی (تيمور) و وەک دەستکەوتێکی گەورە باسدەکرا، دواتر دەرکەوت هەموو پارچەکانی ئۆتۆمبێلی کیایە و تەنها لەو وڵاتە کۆدەکرێتەوە.

 

عودەی سەدام حسێن

هێندە توندوتیژ و دیکتاتۆر بوو بە جۆرێک کە باوکی سەرەڕای دیکتاتۆریەکەی ڕایگەیاندبوو لە پاش ئەوە شایستەی دەسەڵات نییە، کۆنترۆڵی وەرزشی وڵاتەکە و چەندین بواری دیکەی کردووە و زەبر و زەنگی زۆری بەکار دەهێنا.

 

ریکلام

ژیاندۆستی

بۆ زاخاوی مێشک: هەوڵبدە وەڵامی ئەم پرسیارانە بزانیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکە بۆ زاخاوی مێشک و هەوڵبدە وەڵامیان بدەیتەوە:

١: چەند قاچ دەبینیت؟

٢-کام پشیلەیەیان جیاوازە؟

٣-دەتوانیت ئاسکێک بدۆزیتەوە؟

 

وەڵامەکان:

 

1

2

3

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٢ شتی گرنگ کە تۆ بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت بیکەیت و کچە شازادەکان بۆیان نییە

خێزان

بەهۆی فیلمەکانی دیزنیەوە هەموان حەزدەکەن ببنە شازادە، بەڵام ئەمەی خوارەوە ١٢ شتی ڕۆژانە و گرنگە کە خواستی هەموو کچێکەو کچە شازادەکان بۆیان نییە ئەنجامی بدەن:

 

-ناتوانێت ئیمزا بۆ خەڵک بکات و دەبێت ئمیزاکەی تەنها بچێتە سەر دیکۆمێنتە فەرمیەکان.

-کچە شازادەکان بۆیان نییە لە ئۆفیسدا کار بکەن و دەبێت لە پرۆژەی خێرخوازی و نێو خەڵکدا بن.

-نابێت بۆیەی نینۆکی دیار و ڕەنگی زەق بۆ نینۆکیان بکەن، لە کاتێکدا کچانی ئاسایی ئازادن.

-بۆیان نییە ئەکاونتیان هەبێت لە سۆشیال میدیا و ناتوانن بەشداری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەن.

-شازادەکان نابێت لە نێو خەڵکدا ماچ بکەن و هەستی خۆشەویستی بۆیەکدی دەرببڕن.

-هاوکات ناتوانن بەتەنها بچن بۆ بازاڕ و پێویستە کەسێکیان لەگەڵ بێت.

-ئەوان ناتوانن بەشداری لە دەنگداندا بکەن.

-جگە لەوەش نابێت جلوبەرگی وروژێنەر لەبەر بکەن.

-قەدەغەیە کە یاری مۆنۆپۆڵی بکەن چونکە ئەو یاریە لەسەر بنەمایی داگیرکردنی زەویە.

-نابێت لەگەڵ هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان گەشت بکەن، ئەمەش بۆ ڕێگریە لە مردنیان بەیەکەوە.

-نابێت کاتێک شاژن بەسەرپێوەیە ئەوان دانیشن، جگە لەوەی دەبێت بزانن لە کوێی و چۆن دادەنیشن و ئازاد نین وەک کچانی دیکە.

-دەبێت لە هەفتەیەکدا ٣ جار بچنە ئارایشتگا و جوان دەربکەون، واتە مافی ئەوەیان نییە کە هەفتەیەک گوێ بەخۆیان نەدەن و پشوو وەرگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن بە شێوازێکی سروشتی و بەبێ نەشتەرگەریی چاڵی ڕوومەت بۆخۆت دروستەکەیت؟ لە کۆندا چیان کردووە؟

خێزان

چاڵی ڕومه‌ت ( Dimple – غمازة) دیارده‌یه‌كی سروشتی بۆماوه‌ییه‌ له‌ ڕومه‌تی مرۆڤه‌كاندا دروستده‌بێت به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌دا و لای زۆربه‌ی كلتوره‌كانی جیهان دیارده‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌.

هۆكاری دروستبونی ئه‌و چاڵه‌ به‌هۆی كورتی ماسولكه‌ی به‌شی ناوه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی پێكه‌نیندا ئه‌و چاڵه‌ دروستده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ به‌ تێپه‌ربونی كات و به‌هۆی كشانی ماسولكه‌كه‌وه‌ ئه‌و چاڵه‌ نه‌مێنێت.

به‌ڵام به‌و پێیه‌ی دروستبونی ئه‌و چاڵه‌ بۆماوه‌ییه‌ هه‌ر بۆیه‌ گه‌ر دایك  و باوك هه‌ردوكیان ئه‌و چاڵه‌یان هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر زۆره‌ منداڵه‌كانیشیان ئه‌و چاڵه‌یان هه‌بێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ش گره‌نتی 100% نییه‌.

كارێكی قورسیشه‌ گه‌ر بته‌وێت ئه‌و چاڵه‌ به‌ ده‌ستكرد دروستبكه‌یت هه‌رچه‌نده‌ پێشتر چه‌ند هه‌وڵێكی جۆربه‌جۆر بۆ ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ رێگای میكیاج یاخود ئامێری په‌ستانخستنه‌ سه‌ر ڕوومه‌ت كه‌ ئه‌وه‌ش زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌توانرێت دابندرێت.

دروستكردنی چاڵی ڕوومه‌ت به‌ ئامێری تایبه‌ت له‌ ساڵی 1936

 

یەکێک لەو ڤیدیۆیانەی زۆر بڵاوبووە لەم دواییەدا بەدەستهێنانی چاڵی دەموچاوە بە چەند هەنگاوێکی ئاسان بەم شێوەیە.

-کەوچکێکی چای بچوک یان هەر شتێکی دیکەی هاوشێوە  بە دڕیژایی شەو بکەرە بەفرگرەوە.

-ڕۆژی داهاتوو دەری بکە و ڕاستەوخۆ بیکەرە سەر ئەو هێڵەی زەردەخەنەکەت بە شێوەیەکی سروشتی دروستی دەکات.

-بۆ ماوەی ١٠ خولەک پەستانی بخەرەسەر بەبێ ئەوەی پێستت ئازار بدەیت .

-رۆژانە دوو بۆ سێ جار ئەم فێڵە بەکاربێنە و پاش هەفتەیەک ئەنجامەکان دەبینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان