ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڤیدیۆی چركەساتی وەرگەڕانی پاسەكەی خوێندكارانی پەیمانگای دوكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای وەرگەڕانی پاسێكی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان لە سەر ڕێگای سلێمانی- دوكان، ڤیدیۆی چركەساتی وەرگەڕانی پاسەكە و ڕزگاركردنی خوێندكارەكان بڵاوكرایەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، لە كاتی وەرگەڕانی پاسی گواستنەوەی خوێندكاران، هاووڵاتیان و شۆفێران بەهانای خوێندكارانەوە دەچن و بۆ نەخۆشخانە دەیانگوازنەوە.

د. ئالان فەرەیدون، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاند، 19 بریندار لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان وەرگرتووە و 2 لە خوێندكارەكان ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە و 2 خوێندكاری دیكەشیان لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

وتیشی، “بەداخەوە خوێندكار (چاوان هادی) بەهۆی رووداوەكەوە گیانی لەدەستداوە و بەو بۆنەیەشەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادە و خوێندكاران و مامۆستایانی دەكەین”.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئێواری ئەمڕۆ كچە خوێندكارێكی دیكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

کوردستان

بە وێنە.. كاركردن لەپردی بەنداوی سماقوڵی دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاركردن لەپردی بەنداوی سماقوڵی دەستی پێكردەوە كە پڕۆژەكە تەواوكاری كارەكانی بەنداوی سماقوڵیە و بەهۆی قەیرانی دارایی كارەكانی ڕاوەستابوو.

قائیمقامیەتی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”پڕۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان و لەبودجەی وەزارەتی كشتۆكاڵ و سەرچاوەئاویەكانی حكومەتی هەرێم جێ بەجێدەكرێت و دواوادە كۆتایی ئەمساڵ دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆتین: پەیوەندییە باشەكانمان لەگەڵ توركیا هاوكار دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سووریا

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕووسیا فلادیمێر پۆتین ڕایگەیاند، ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و توركیا هاوكار دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پۆتین و ئەردۆغان دەستیپێكرد و لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا، پوتین ئاماژەی بەوە كرد “رەوشی سووریا زۆر سەختە و جموجۆڵی زۆر گۆڕاو لەبارەی ناوچەكە هەیە و ئاگاداری ئەوەین. لەو باوەڕەدام كە ئەم كۆبوونەوە و راوێژكردنە زۆر بەسوود دەبێت”.

بەپێی ئانادۆڵۆ، پۆتین باسی لە پەیوەندی باشی ڕووسیا و توركیا كرد و ڕایگەیاند ”لەو باوەڕەدام كە ئەو ئاستەی لە پەیوەندییەكان لەم چەند ساڵەی دواییدا پێیگەیشتووین، یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی تەواوی ئەو كێشانەی ئەمڕۆ لە ناوچەكەماندا هەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

منداڵە بریندارەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوانەی فەرەنسا كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر ئەركی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان”محەمەد حەمید” منداڵە بریندارەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، لە دهۆكەوە گەیەنرایە هەولێر و پاشان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە ڕەوانەی فەرەنسا كرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

محەمەد حەمید لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی فڕۆكەكانی توركیاوە برینداربووە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت، چونكە گومانی ئەوە دەكرێت بە چەكی قەدەغەكراو برینداركرابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان