ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

“بیرلێدان زیانێكی زۆر بە ئاوی ژێر زەوی دەگەیەنێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بیرلێدان زیانێكی زۆر بە ئاوی ژێر زەوی دەگەیەنێت و دەشڵێت: “3 كەس بەتۆمەتی ڕاوكردن دەستگیر كراون”.

عەمید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یەكێك لەو كارانەی زیان بەئاوی ژێر زەوی دەگەیەنێت بیر هەڵكەندنە، بەڵام بەهۆی ئەرك و ماندووبوون و شەونخونی ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنكەكانمان توانراوە ڕێگریەكی زۆر باش لەو دیاردەیە بكرێت و سەرپێچیكارانیش ڕووبەڕوی یاسا بكرێنەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە هاوبەشی بنكەی هەواری شار بۆ سنوری (كانی بەردینە)ی شاری سلێمانی و گەڕان و پشكنینی سنورەكە بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاوی ژێر زەوی و ڕێگەگرتن لە دیاردەی بیرلێدان، توانیان هاووڵاتیەك دەستگیر بكەن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی لێدانی بیر بوو.

دەشڵێت: “توانرا دەستبگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان و مۆلیدەیەكی كارەبایی و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكە كرایەوە و ڕووبەڕووی یاسا كــراوەتەوە” .

هێمن كمرخان ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی دەرچوونێكی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون بۆ گوندەكانی (پەسكەندی و داربەڕوو) توانیان 3 سەرپێچیكار دەستگیر بكەن، كە بەمەبەستی ڕاوكردن هاتبونە سنورەكە.

ئاشكراشی كرد، دەست گیرا بەسەر یەك چەكی جۆری تاپڕ و دوو چەكی جۆری كڵاشنكۆف و (73) فیشەكی كڵاشنكۆف و (3) مەخزەن و لایتێكی دەستی و (2) چەقۆ و (5) دەستە داو و دوربینێك و (2) باڵندە لەجۆری (كەو).

جەختیشی كردەوە، تۆمەتباران و كەلوپەلە دەست بەسەرداگیراوەكان ڕادەستی دادگا كراون بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لە قەزای مێرگەسور لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیسی دارستان 11 ڕاوچی دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیر كردنی 11 ڕاوچی لە سنووری پێنجوێن و چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، لە ڕاوكردن دووربكەونەوە، چونكە دەبێتە هۆی لەناوچونی ئاژەڵ و بألندە كێوییەكان.

عەمید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یەكێك لەو هۆكارانەی دەبێتە هۆی لەناوچونی ئاژەڵ و بألندە كێوییەكان ڕاوكردنە، هەرچەندە بەهۆی ئەرك و ماندووبوون و شەونخونی ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنكەكانمان توانراوە ڕێگریەكی زۆر باش لەو دیاردەیە بكرێت، بەڵام هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (گەرمك) بەهاوبەشی لەگەڵ بارەگای بەش لە دەرچوونێكی مەیدانیاندا توانیویانە (٤) هاووڵاتی لەسەر ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن و دەست بگرن بەسەر (٢) كەروێشك و (١٣) باڵندەی كێوی (كەو) و (٤) چەكی جۆری تاپڕ و (٢٢) فیشەكی تاپڕ و (٢) چەقۆ و ئۆتۆمبێلێك و (٢) لایتی دەستی.

ڕاشیگەیاند، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكان كراوەتەوە و ڕووبەڕی یاسا كرانەتەوە.

هاوكات بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەمڕۆ دوو شەممە لەئاكامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی مەیدانی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش بۆ بەرزاییەكانی (مەنیلە) توانیان ۷ ڕاوچی دەستگیر بكەن .

عەمید هێمن داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبن بەڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ ۷ ڕاوچی دەستگیركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی دارستان هەمیشە و بەردەوام بە شەو و بەڕۆژ بەوپەڕی دڵسۆزی پارێزگاری لەسروشت و ژینگەی كوردستان دەكەن و ڕێگە لەسەرپێچیكارانی دژ بە ژینگە و ئاژەڵ و باڵندەكێویەكان دەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دوو شەممە ۲۰۲۰/۲/۱۷ دوای وەرگرتنی زانیاری و لەئاكامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی مەیدانی هاوبەش لەنێوان بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش بۆ بەرزاییەكانی (مەنیلە) توانیان ۷ ڕاوچی دەستگیر بكەن .

ڕاشیگەیاند، هاوكات دەستگیرا بەسەر یەك ئۆتۆمبێل و ۱۳ ( كەو)ی زیندوو لەگەڵ ۱۰ دەستە داو، كە بۆ ڕاوكردن بەكارهینراوە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان