ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی ئەردۆغان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەداتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوابەدوای هەڕەشەكانی سەرۆكی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای فوڕات و لێدانی هێزە كوردیەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: “توركیا هیچ ئامانجێكی بەدەست ناهێنێ‌”.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆبوونەوەی پەڕلەمانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، كە تاران ئامادەیە هاوكاری دیمەشق و ئەنقەرە بكات بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوانیان.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئێرنا)ی ئێرانی، زەریف وتویەتی، “جموجۆڵەكانی توركیا لەناو خاكی سوریا نابێتە هۆی بەدیهێنانی هیچ كام لەو ئامانجانەی هەوڵی بۆ دەدات”.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ سوریا و توركیا جەختمان لەوە كردەوە، كە ئاسایشی وڵاتانی ناوچەكە لەڕێگەی ڕێزگرتن لە سەروەری و یەكێتی خاكی سوریاوە بەدی دێت و نابێت توركیا ئاسایشی خۆی دەستەبەر بكات لەڕێگەی بەئامانج گرتنی سەروەری و یەكێتی خاكی سوریا.

ئەم قسانەی زەریف دوای ئەوە هات، كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە كۆبوونەوەی حزبەكەی (ئاكەپە) ڕایگەیاند، كە پڕۆسەی سەربازی توركیا لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات بەم زووانە دەستپێدەكات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی (ئەنادۆڵو)ی توركی، ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، پلانەكان و ئامادەكارییەكان تەواو بوون و بەم زووانە لە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە پڕۆسەكە دەستپێدەكەین.

جیهان

ڕوسیا: سوپای سوریا لەسەر سنوور بڵاودەكرێتەوە
ئەمریكا: هەسەدە لە ناوچەی ئاگربەست كشاوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەمریكا پابەندبوونی شەڕڤانە كوردەكان بە بڕیاری ئاگربەست دووپاتدەكاتەوە و ڕوسیاش دەڵێت: “سوپای سوریا لەسەر سنوور بڵاودەكرێتەوە”.

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكیدا لە دامەزراوەی كەلەپووری لە واشنتن ڕایگەیاند، كە لەلایەن فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل-ی كوردییەوە نامەیەكمان بەدەست گەیشتووە و تێیدا هاتووە، كە سەرجەم هێزەكانیان لە ناوچەی ئاگربەست كشاندۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، تاوەكو گەیشتنم بۆ ئێرە پەیوەندیم هەبووە لەگەڵ تیمی گفتوگۆكان لەگەڵ هەردوو لایەنی كوردی و توركیی تاوەكو بگەینە ڕێككەوتنێك بۆ ئەوەی ئاگربەستی هەمیشەیی ڕابگەیەنین و بۆ ئەوە گەشبینین، كە بەم زووانە ئەوە ڕابگەیەنرێت.

جەختیشی كردەوە، كە گفتوگۆكان بەردەوامن.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سوپای سوریا لەسەر سنوورەكانی توركیا بڵاودەكرێنەوە و 15 خاڵی چاودێری دادەنێن بە درێژایی سنوورەكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەگەڵ ئەوەنین ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا دروست بكرێت لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی.

جەختیشی كردۆتەوە، كە “بەهیچ شێوەیەك توركیا ناچێتە ناو كۆبانێ‌ و مەنبج” ئەمە سەرەڕای ئەوەی قامیشلۆ و ناوچە كوردیەكانی دیكە بەدەركراون لە ڕێككەوتنەكە و ناوچەی ئارام نێوان سەرێكانی و گرێ‌ سپی دەگرێتەوە.

بەپێی ئەو نەخشەیەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویكردۆتەوە، ئەو خاڵە چاودێریانەی سوپای سوریا دەكەونە دەرەوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا.

لە ئێستادا وڵاتانی ئەوروپا لە گفتوگۆدان لەسەر پڕۆژەیەكی ئەڵمانیا بۆ دروست كردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا، كە توركیا لێی بكرێتە دەرەوە و لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوای ڕێككەوتنی پۆتین و ئەردۆغان پێگەی كورد چی دەبێت؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایەكی زانكۆ لە فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، داهاتووی كورد لە سوریادا بەو شێوە دراماتیكیە نیە، كە میدیای كوردی باسی دەكات، لە داهاتوودا كورد پێگەیەكی تایبەتی دەبێت، دەشڵێت: “هێزەكانی سوریای دیموكرات تێكەڵ بە سوپای دەوڵەت دەبن”.

عادل باخەوان، مامۆستای زانكۆی فەڕەنسا و چاودێری سیاسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، داهاتووی كورد لە سوریادا بەو شێوە دراماتیكیە نیە، كە میدیای كوردی باسی دەكات، ئەوەی لە ئێستا و لەژیر چاودێری پیاوە بە‌هێزەكەدا (ڤلادیمیر پوتین) ئامادە دەكرێت داهاتووی سوریایە، كە لەنێو ئەو داهاتووەدا كورد پێگەیەكی تایبەتی دەبێت.

دەشڵێت: “هێزەكانی سوریای دیموكرات تێكەڵ بە سوپای دەوڵەت دەبن و ژیانیان بۆ دابین دەكرێت و بۆ ئەمەش میكانیزمێكی چاودێری تایبەت لەلایەن ڕوسەكانەوە دادەنرێت و لە پشت كەوالیسەكانەوە پەیوەندی لەنێوان ئەنقەرە و دیمەشقدا دروست بووە و بە نافەرمی یەكتری دەبینن و سەرقاڵی ئامادەكردنی بەیەكگەشتنی فەرمی هەردوو لایەنن بە ئەردۆگان و ئەسەدیشەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێككەوتنی توركیا و سوریا، ڕاستەوخۆ دەبێت بە سەرەتای ئاشبەتاڵی ئەو شتەی، كە ناونرابوو شۆڕشی سوری، ئەمەش یەكسانە بە كۆتاییهاتنی خەونی سوریایەكی دیموكرات یان سوریای برایانی موسڵمان، بەشێكی زۆر لە شیكاریە فەڕەنسیەكان بەم ئاڕاستەیەدا دەڕۆن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەم قۆناغە نوێیەدا ئەسەد دەخرێتە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی كۆمەڵێك میكانیزمەوە، كە مۆسكۆ وەك ئەندازیاری یەكەم و بەپرس و ڕا لەگەڵ توركیا و ئێران و ئەمریكا و ئەوروپادا دایاندەڕێژێت، لێرەوە زەمەنێكی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستپێدەكات، كە ئێمە ناویدەنێین (زەمەنی پوتین) لەنێو ئەم زەمەنە نوێیەدا دەرفەتێكی باش هەیە بۆئەوەی كورد لە چەند پانتاییەكدا وەك ئەكتەرێكی مامناوەندی ڕۆڵی گرنگ نەك سەرەكی، ببینێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: مەزڵوم كۆبانێ‌ سەركردەیەكی مەزنە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەربارەی دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان وتارێك پێشكەش دەكات و دەڵێت: “لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ‌، سەركردەی هەسەدە قسەم كردووە و كوردەكان دەپارێزین”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارەكەیدا ڕایگەیاند، كە سەربازەكانمان لە سوریا هیچ زیانێكیان پێ‌ نەگەیشتووە و چەند سەربازێكمان بۆ پاراستنی بیرە نەوتەكان دەمێننەوە.

ڕاشیگەیاند، كە لەگەڵ توركیا قسەمان كردووە و ئاگربەست دەبێتە هەمیشەیی و ناوچەی ئارام دروست دەكەین و بەوهۆیەوە سزاكان لەسەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرین.

ڕاشیگەیاند، كە لە ناوچەكە دەكشێیینەوە و شەڕ ناكەین و ئەوانەی ناوچەكە با خۆیان شەڕی خۆیان بكەن.

وتیشی، “لەگەڵ جەنڕاڵ مەزڵوم كۆبانێ‌، سەركردەی هەسەدە قسەم كردووە، ئەو پیاوێكی زیرەك و لێهاتووە و دڵنیای كردمەوە، كە پابەندن بە ئاگربەست و ئەو داعشانەی هەڵاتبوون دەستگیر دەكرێنەوە و سوپاسی ئەمریكای كرد، كە هاوكاریان بووین و پاراستومانن”.

جەختیشی كردەوە، كە كوردەكان پارێزراو دەبن و وتیشی، “سوپاسی مەزڵوم دەكەم بۆ ئەو تێگەیشتنەی هەیەتی و ئەو ڕوونكردنەوەیی هەیبوو بۆ نوێنەرەكەمان و ئێمەش هەزاران كوردمان پاراست”.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، كە توركیا بەڵێنی پاراستنی پێكهاتەكانی داوە، بۆیە ئەگەر پابەند نەبێت سزای توندی بەسەردا دەسەپێینین بەتایبەتی لەسەر پۆڵای وڵاتەكە.

دەشڵێت: “هەندێك وتیان دەبێت ڕێگری لە لەشكركێشی توركیا بكەین، بەڵام دەبوو هەزاران سەرباز بەرینەوە ناوچەكە و شەڕ ڕووبدات و سزای وڵاتێكی هاوبەشی خۆمان لە ناتۆ بدەین، بۆیە ئەوەمان نەكرد و ڕێگەی ئاشتیمان هەڵبژارد و ئێستاش دەردەكەوێت، كە كاری باشمان كرد و كۆتاییمان بە شەڕ هێنا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان