ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دوو خوێندكار گیانیان لەدەستدا
نوێترین زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان


خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ، سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كرد و ئەو خوێندكارانەیان بەسەركردەوە، كە لە وەرگەرانی پاسەكەی پەیمانگای تەكنیكی دوكاندا برینداربوون.

د. ئالان فەرەیدون، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاند، 19 بریندار لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان وەرگرتووە و 2 لە خوێندكارەكان ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە و 2 خوێندكاری دیكەشیان لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

وتیشی، “بەداخەوە خوێندكار (چاوان هادی) بەهۆی رووداوەكەوە گیانی لەدەستداوە و بەو بۆنەیەشەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادە و خوێندكاران و مامۆستایانی دەكەین”.

د. ئالان فەرەیدون ڕاشیگەیاند، لێكۆڵینەوەكان لە هۆكاری ڕووداوەكە بەردەوامە و بەپێی ڕێكارە یاساییەكانیش كەمتەرخەمانی ڕووداوەكە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە كچە خوێندكارێكی دیكەی ئەو ڕووداوە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

کوردستان

قائمقامی قەزای کۆیە؛لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتین


خەڵک – بەشی هەواڵ

قائمقامی قەزای کۆیە دەچێتە ناوخۆپیشاندەران و دەڵێت؛ لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتین و دەربڕینی ناڕەزایی مافێکی ڕەوای هاوڵاتیانە و ئێمەش هەمووکات خۆمان بەنوێنەری خەڵک و هاوڵاتیان زانیوە.

ئەمشەو لەشاری کۆیە ژمارەیەک گەنج و لاو گردبونەوەیەکیان ئەنجام دا، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر خراپی گوزەران و دواکەتوتنی مووچەو نەبوننی خزمەتگوزاریی.

هاوکات بە پێی ڕاگەیانراوی ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای کۆیە، بۆ گوێگرتن لەداوکاریەکانی خۆپیشاندەران مامۆستایوسف، قائمقامی قەزای کۆیە چووە ناوخۆپیشاندەران لەوتەیەکیشدا بۆ خۆپیشاندەران پێی ڕاگەیاندن لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتە.

داواشی کرد پێویستە هەردەربڕینی ناڕەزایی وداواکاریەک بەشێوەی هێمنانەبێ و دوربێت لەپشێوی و بەڕێدا لابردن چونکە گردبونەوەو دەربڕینی ناڕەزایی مافێکی ڕەوای هاوڵاتیانە و ئێمەش هەموکات خۆمان بەنوێنەری خەڵک و هاوڵاتیان زانیوە.

هاوکات داواکاریش بوو هێزەئەمنیشەکان لەچوارچێوەی ڕێکارە یاسییەکان و دور لەتوندوتیژی بەدەم خۆپیشاندەرانەوەبچن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

کەرکوک؛ ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕاگەیانەنران


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لەکەرکوک ڕاگەیاند.

بە پێی نوێترین ئاماری  تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژی ٥ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٧٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و

تەنها ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

لەئێستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٨٥ کەسە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئه‌نجوومه‌نی فشار خۆپیشاندانەکەی سبەینێی‌ هه‌ڵپه‌سارد


خەڵک – بەشی هەواڵ

بە هۆی هەڵکشانی بەردەوامی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجوومەنی فشار، خۆپیشاندانەکەی سبەینێی شاری سلێمانی بۆ کاتێکی نادیار هەڵپەسارد.

لەڕوونکردنەوەیەکدا، ئەنجوومەنی فشار، ئەوەیان خستووەتەڕوو، خۆپیشاندان بەمیکانیزم دەزانین ئامانجە گەورەکە دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانە کەڕزگارکردنی خەڵکی بەشمەینەتە لەم دۆخەناهەموارە و گەڕانەوەی شکۆیە بۆ مرۆڤایەتی، ئەگەر خۆپیشاندانێک ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانمان بخاتە مەترسیەوە ئەوە دواخستنی بەگونجاوتر وباشتردەزانین.

پێشتر، ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاندبوو، کە سبەی شەممە لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانی فراوان ساز دەدەن.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە؛

ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی فشارەوە بەڕێزان وابڕیاربوو سبەی شەممە کاتژمێر سێ ٣خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەسلێمانی ئەنجام بدەین بەمەبەستی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانەکانی شارو و شارۆچکەکانی تری کوردستان ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری و گەیاندنی پەیامی ستۆپ دەسەڵات کاتت تەواوبوو نغرۆبویت لەگەندەڵی دەست لەکار بکێشەوە، بەڵام پاش تێپەڕبونی کات و بەدواداچونی وورد بۆبارودۆخەکە و سەردانی مەیدانی بۆ نەخۆشخانەکان لەلایەن بەشی تەندروستی ئەنجومەن و دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەن بۆمان ڕون بوەوە کە لەم دو ڕۆژەی دوایدا ژمارەی توشبوان بەکۆرۆنا بەڕێژەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبوەتەوە و ژمارەی مردوانیش زیادی کردوە ،وەبەگوێرەی زانیاریەکان سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراندا لەپاش ڕاگەیاندنی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرەتادا کراونەتەوە و خەڵکانێکی زۆر بێ پشکنین هاتونەتە نێوخاکی هەرێم و بەپێچەوانەشەوە ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر دووبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە زیاد کردووە بۆیە ئێمە لەئەنجومەنی فشار خۆپیشاندان بەمیکانیزم دەزانین ئامانجەگەورەکە دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانە کە ڕزگار کردنی خەڵکی بەش مەینەتە لەم دۆخەناهەموارە و گەڕانەوەی شکۆیە بۆ مرۆڤایەتی ئەگەر خۆپیشاندانێک ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانمان بخاتە مەترسیەوە ئەوە دواخستنی بەگونجاوتر وباشتردەزانین بۆکاتێکی گونجاو، پێویستە بۆسەرکەوتن میکانیزمەکان قوربانی بن نەک ئامانجەکان بەڵێن دەدەین بە هاونیشتمانیانمان لەئایندەیەکی نزیک و گونجاودا بەفراونتر و تۆکمەتر دێینەوە مەیدان و خەباتی ڕزگاری و مەدەنی درێژە پێ دەدەین وە پێتان ڕادەگەیەنین ئامادەکاریەکان بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری هەنگاوی باشی بڕیوە وجێگەی دڵخۆشیە و هەماهەنگی باش لەگەڵ شارەکانی کەدا کراوە بۆ ئەو مەبەستە، سەرکەوتن بۆ ئیرادەی پۆڵاینی گەلە، هەر شاد بن ئەنجومەنی فشار ٥/٦/٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان