ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كاتی هاتنەوەی ناوی خوێندكاران بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان ئاشكراكرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ناوی خوێندكارە وەرگیراوەكان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم ڕادەگەیەنرێت و سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت: “تەنها كاری هونەری ماوە”.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، 52 هەزار خوێندكاری دەچووی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانیەوە دواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان پێشكەش كردووە.

ڕاشیگەیاند، خوێندنی باڵا هەوڵی ئەوە دەدات بە شێوەیەكی خێراتر لە ساڵانی پێشوو خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن و دەست بە پڕۆسەی خوێندن بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەم هەفتەیەدا ناوی خوێندكارە وەرگیراوەكان ئاشكرادە كرێت و ئەوەی هەیە ئێستا كاركردن لە سیستەمەكە تەنها كاری هونەری ماوە.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر چەند جارێك پەیوەندی بە عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

کوردستان

گەرمیان: دووحاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕاگەیەنرا


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، تووشبووەکان دوو ئافرەتی تەمەن ٣٦ و ٢٦ ساڵن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی کردووە.

تووشبووەکان، دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چەند بڕیارێك بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان دەركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر ژمارەیەك ڕێنمایی خۆپارێزی بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان ڕاگەیاند و بەپێی ڕێنماییەكە جگە لەدووری نوێژخوێنان لەیەكتر، پێویستە دەستكێش و دەمامك ببەستن و بەرماڵی تایبەتیش لەگەڵ خۆیان ببەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەنڕاوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، ڕێنمایی تایبەت بەخۆپارێزی بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان دەكردوە و بەپێی ڕێنماییەكان، كردنەوەی مزگەوتەكان تەنها بۆ نوێژە فەرزەكانە لەگەڵ نوێژی هەینی جگە لەو كاتانە بە داخراوی دەمێنێتەوە و سەرجەم نوێژخوێنان دەمامك و دەسكێش بەكاربهێنن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سەرجەم نوێژخوێنان لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرن و WC مزگەوتەكان داخراو بن، نوێژخوێنان بەرماڵی تایبەت بە خۆیان پێ بێت، هەروەها نێوان نوێژ خوێنان لە یەك مەتر كەمتر نەبێت و داواشكراوە منداڵ و نەخۆش ئاگاداربكرێنەوە لە ماڵەكانیان نوێژ بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕۆژانە تعقیمی دەرگا و شوێنی بەركەوتنی هاووڵاتیان بكرێت لە مزگەوتەكان، ماوەی نوێژ و وتاری هەینی لە ١٠ خولەك تێپەڕ نەكات، سەلەی زبڵی تایبەت بە كۆكردنەوە و فڕێدانی دەمامك و دەستكێشی بەكارهاتوو، تا بشكرێت بەكارهینانی حەوشەی مزگەوت بۆ نوێژەكان، لەهەمانكاتدا بەكارهێنانی هەواگۆر لە مزگەوتەكان و كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەكانی مزگەوت، كە كاتی ئەنجامدانی نوێژەكان.

لەكۆتایشدا ئەوقافی پارێزگای هەولێر داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەكات، كە بە خۆیان دەمامك و دەستكێش بەكاربهێنن، بە تایبەتی لە وتاری نوێژی هەینی، تاوەكو نوێژخوێنان چاویان لێ بكەن و بەپێچەوانەوە هەر مزگەوتێك پابەند نەبێت دووبارە دادەخرێتەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە هەولێر دوو تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە دوو تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە و دەشڵێت: “كۆی گشتی چاكبووەوەكان گەیشتۆتە 230 كەس”.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە (2) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە و نێگەتیڤ بوو، بۆیە بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆی گشتی چابووەوەكان گەیشتە (230) كەس.

د. دلۆڤان دەشڵێت: “سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكات، كە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان