عێراق و ئەڵمانیا سێ گرێبەست لە بواری وزەدا واژوو دەكەن



 

حكوومەتی عێراق و كۆمپانیای سیمینسی ئەڵمانی سێ گرێبەستیان لە بواری وزەدا واژوو كرد

حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی كارەبا هەوڵ دەدات پشت بەستن بە ئێران كەمبكاتەوە و كارەبا لە رێگای كۆمپانیا ئەمریكایی و ئەڵمانیی و عەرەبییەكانەوە دابینبكات.

عێراق چەند گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكاییەكان كردووە و كاری لەگەڵ دەوڵەتانی كەنداو و ئوردن كردووە بۆ دابینكردنی كارەبا، لەنوێترینیشدا گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانیدا واژووكرد.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بایەربۆك و شاندی یاوەری كرد و لە دیدارێكدا چۆنییەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ئەنجامدانی كاری هاوبەش لەپێناو بەرژەوەندی هەردوو گەلی عیراق و ئەڵمانی باسكران.

لە دیدارەكەدا، محەمەد شیاع سوودانی جەختی لە گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و هاوكاری دووقۆڵی و ئاڵوگۆڕی زانیارییەكانی بواری ئەمنی كردەوە و باسی لە كرانەوەی عێراق كرد بەڕووی هەموو جۆرە هاوبەشییەك و دەرفەرتی وەبەرهێنان و پێشوازیكردنی لە بەشداری كۆمپانیا ئەڵمانییەكان لە پرۆسەی دروستكردنی ژێرخانی ئابووری عێراق.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بایەربۆك سڵاوی راوێژكاری ئەڵمانیا، ئۆڵاڤ شۆڵتزی بە سوودانی گەیاندن و خواستی حكوومەتی ووڵاتەكەی دەربڕی بۆ دەستپێكردنەوەی كاری لیژنەی هاوبەشی عێراقی ـ ئەڵمانی. هەروەها پشتگیری ئەڵمانیا بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق لە بواری ئەنجامدانی چاكسازی كارگێڕی و ئابووری و بەدەستهاتنی دەسەڵاتێكی باش دەربڕی.

لە كۆتاییدا و بەچاودێری سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رێورەسمی واژووكردنی سێ گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای سیمینسی ئەڵمانی بۆ وزە بەڕێوەچوو كە كارەكانی ئامادەكردن و خزمەتی گشتی وێستگەكانی (كەركووك، رەشید، سەدری غازی) بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەخۆ دەگرێت.

ئەم گرێبەستە خزمەتی وێستگەكانی كارەبا بۆ ماوەی پێنچ ساڵ لەخۆ دەگرێت و‌ رێژەی بەرهەمهێنانی ١٤٠٠ مێگاواتی دەبێت، كە هاوكار دەبێت بۆ كاری بەردەوام و سەقامگیری بەرهەمهێنان و دابەشكردنی وزە، هەروەها حكوومەتی ئەڵمانیا بۆ یەكەم جارە كار دەكات بۆ چاودێریكردنی كاری سیمینس لە عێراق بەمەبەستی گەرەنتیكردنی جێبەجێكردن تەواوی كارەكانی بەپێی گرێبەست و پێگیربوونی كۆمپانیەكەوە.

واژۆكردنی هەرسێ گرێبەست، لەپێگیربووەكانی وەزارەتی كارەبایە بەپێی یاداشتی لێكگەیشتن كە لەگەڵ كۆمپانیای سیمینسی ئەڵمانی لە بەرلین بەسەرپەرشتی سەرۆكوەزیران، سوودانی لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوو واژووی كردووە، حكوومەتی عێراق بە واژووكردنی ئەم سێ گرێبەستە توانیویەتی رێژەی لە سەدا ٣٠ ى كەمكردنەوەی دارایی بەدەست بهێنێت.

ژنانی ڕۆژهەڵات لەژێر گووشاردا بوون
پێشت ژنانی ڕۆژهەڵات لەژێر گووشاردا بوون
٨ی مارس و ئێمە گەیشتین بە چی؟
دواتر ٨ی مارس و ئێمە گەیشتین بە چی؟
ەیوەندیدار