ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سەروچاوە ژنێك بە مردوویی لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، تەرمی ژنێك گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، كە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەبوو، دەشڵێت: “بەوتەی هاوسەرەكەی لە ماڵەكەی خۆیدا بە پەت خۆی هەڵواسیوە و هیچ كێشەیەكی نەبووە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، كاتژمێر 11:20ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 6-10-2019 تەرمی ژنێك بەناوی (ب،خ) لەدایكبووی ۲۰۰۲ پیشەی ژنی ماڵ و دانیشتوی سەروچاوە لە شارۆچكەی ڕانیە بە مردویی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، كە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەبوو.

ڕاشیگەیاندووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بێتواتە و تیمی بەڵگەكانی تاوانی ڕاپەڕین دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە، دوای لێكۆڵینەوە و بەگوێرەی وتەی هاوسەرەكەی دەركەوت، كە ناوبراو لە ژورێكی ماڵەكەی خۆیان لە سەروچاوە بە پەت خۆی هەڵواسیوە و هەر بەوتەی هاوسەرەكەی ناوبراو هیچ كێشەیەكی نەبووە.

ئاشكراشی كردووە، ژنەكە خاوەن هاوسەر و یەك منداڵە دوای ئەوەی تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەری ڕانیە توێكاری بۆ ئەنجامدرا، ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

ئابوری

سۆران.. لەماوەی هەفتەیەكدا سەرووی 30 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانییان كردووە

خەڵك – نزار مستەفا

دوای ڕێنمایی كردنەوەی ڕێگاوبان و نەهێشتنی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكانى هەرێمی كوردستان شوێنە گەشتیارییەكانى سۆرانیش بوژانەوەیەكی باشی بەخۆوە بینیوە.

بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند”هەموو شوێنە گەشتیارییەكانمان لە سنووری سۆران بەڕێنمایی تەندروستی و خۆپارێزی لەنەخۆشی كۆرۆنا بەڕووی گەشتیارانەوە كرانەوەتەوە و لەڕۆژانی هەینیشدا هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەكەمان ڕوو لەزیادبووندایە”.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران وتیشی: “هەر لە ڕۆژی هەینی ڕابردوودا سەرووی 30 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەر چوار شارۆچكەی (سۆران، ڕواندز، مێرگەسۆر، چۆمان)یان كردووە”.

بارزان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا “لەئێستادا ئامادەكاری تەواومان كردووە لە هۆتێل و مۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكان و كەپرەكان وچێشتخانەكان بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز و ڕێنمایی تەندروستی بۆ گەشتیاران ئەنجامدراوە و هەریەكێك لەو شوێنانەش گەربێت و پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی نەبن ئەوا ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و شووێنەكەشی دادەخرێت.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ئەوەشی خستەڕوو:”پێشبینی هاتنی زیاتری گەشتیاران دەكەین بۆ ناوچەكە ئەمەش دوای كرانەوەی ڕێگای ناوەڕاست و باشووری عیراق و هەماهەنگییەكی زۆرباشمان كردووە لەگەڵ گرووپی گەشتیاران و كۆمپانیاكان بۆ هێنانی گەشتیاران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەڤەری برادۆست.. بەھۆی ڕووخانی بیرێك ھاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا

خەڵك – نزار مستەفا

لە دامێنی چیای حەسەن بەگ لە دەڤەری برادۆست هاووڵاتییەك بەهۆی ڕووخانی بیری ئاوەوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ھاووڵاتییەك بەناوی (سەلیم بەھائەدین شیڤی) دانیشتووی گەڕەكی برایەتی لە شارۆچكەی سۆران كە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، بەھۆی ڕووخانی بیرێكی ناو باغەكەی لە دامێنی چیای حەسەن بەگ گیانی لە دەستدا و ھاوڕێكەشی بریندار دەبێت.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەكە و بریندارەكەش دۆخی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشكدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حاكم قادر: ئایا دەزانن كفنی مردوو گیرفانی نییە!

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی پێشووتری شارەوانی سلێمانی لەبارەی سووتانی دار سنۆبەرەكانی ڕێگای تاسڵوجە – سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: “شار ئەسوتێ‌”.

حاكم قادر حەمەجان سەرۆكی پێشووتری شارەوانی سلێمانی لە نووسینێكدا كە لە لاپەڕەی فەرشمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە ڕایدەگەیەنێت:” سەرجەم كاربەدەستانی شار , لە پارێزگارو قائیمقام و لیژنەكانیان , ئەنجوومەنی پارێزگاو ئەنجوومەنی شارەوانی كە وەك فەرمانبەری دێرین لە پاشكۆی بیرچوونەوەدان , نقەیان نەھات , كەسێك نەیوت ئەم شارە بۆ ئەسوتێ !؟”.

 

دەقی نووسینەكەی حاكم قادر حەمەجان:

شار ئەسوتێ …

سەرەڕای مەینەتیەكانی نەدانی مووچە و نەبوونی خزمەتگوزاری و دۆخی داروخاوی ئابوری و نەخۆشی كۆڕۆنا كە بەرۆكی كوردستانی گرتووە لێرە لەم شارە ئەنجومەن و گروپ و رێكخراوو حزبەكان لێی بیدەنگن یان كەم دەنگن ئەوەتا چەند رۆژێ لەمەوبەر شاخی گۆیژە سوتێنرا كە درەختەكان تەمەنیان زیاتر لە ٦٠ شەست ساڵە , من لای خۆمەوە چاوەڕوان بووم لێژنەیەكی پسپۆرو بوێر لێی بكۆڵێتەوەو تاوانبارانی بە سزا بگەیەنرێت بەپێی یاسا , كەچی وەك رووداوێكی سادەو ساكار بێ گاریگەری تێپەڕی .

سەرجەم كاربەدەستانی شار , لە پارێزگارو قائیمقام و لیژنەكانیان , ئەنجوومەنی پارێزگاو ئەنجوومەنی شارەوانی كە وەك فەرمانبەری دێرین لە پاشكۆی بیرچوونەوەدان , نقەیان نەھات , كەسێك نەیوت ئەم شارە بۆ ئەسوتێ !؟

بەدوایدا سەرقەبران فرۆشرا پاش ئەویش سنەوبەرەكانی تاسلوجە سوتێنران , تا ئێستا ئیدانە نەكرا رەنگە مەرامی كردنی بە پڕۆژەیەك بۆ كۆمپانیای مشەخۆرەكان یان بۆ كەسانی كاسەلێس زۆر بەھێزتر بێت لەوەی خزمەتی ئەم شارە بكرێت .

وا بڕوات دڵنیام پاركی ئازادی و پاركی مەلیك مەحمود و پاركی شەھید سەلاحی موھەندیس و پاركی مەحمودی مەلا عیزەت و پاركەكانی ھوانەش و ئەوانی تریش بە بەرچاوی ئەم كاربەدەستە بێ ھەڵوێست و بێ دەنگانەوە بسوتێنرێ وە لەناو ببرێت ناتوانن نقەیەك بكەن .

من چاوەڕوانم لەم لایەنە كاربەدەستانە بە زووترین كاتدا مەلەفی ئەم گرێ كوێرانە بخەنە بەردەست دادگاو رابوەستێنرێت ئەگەر نا دەبێت خەڵكی ئەم شارە ئەمانە بە نوێنەری خۆیان نەزانن و ھەرچی زووترە داوای ھەڵبژاردنەوەی ئەنجومەنی شارەوانی و ئەنجومەنەكانی دیكە بكەن تا ئەوانەی دەچنە سەر كورسی بزانن ئەوان چاوی خەڵكن لەوێ نەك گیرفانی خۆیان …

ئایە ئەزانن كفنی مردوو گیرفانی نیە !

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان