ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیا چینییەکان ملیۆنان مۆبایلیان فرۆشتووە لە هەفتەیەکدا

خەڵک-

دوو کۆمپانیای تەکنەلۆژی و بەرهەمهێنەری مۆبایلی چین ڕایانگەیاند کە ٦ ملیۆن مۆبایلیان فرۆشتووە لە وڵاتی هیندستان، شاومی زیاد لە ٥.٣ ملیۆن ئامێری فرۆشتووە لە ڕێی فلیپ کارت و ئەمەزۆنەوە کە ئامێرەکانیش بریتی بوون لە پاوەربانک و سپیکەری بلوتوث و بیستۆک و ئامێری دیکە، لەو ڕێژەیەش بە بڕی ٣.٨ ملیۆنی مۆبایلی زیرەک بووە.

ئەوەی دەربارەی ڕیالمییە کە ناوێکی نوێ و دیاری مەیدانەکەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا ٢.٢ ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە لە بۆنەی Big Billion Days ی ماڵپەری فلیپ کارت دا.

هەروەها فیستیڤاڵی دیلوالیش لە ٢٦ ی ئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت کە ساڵی پار هۆنەر کە لقێکی سەر بە هواوییە یەک ملیۆن مۆبایلی فرۆشت بوو، ئەم سأڵ ڕکابەرییەکە زیاتر دەبێت لە وڵاتی هیندستان و پێشبینی دەکرێت ڕکابەرییەکە توندتر بێت لە نێوان کۆمپانیاکاندا.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گەنجێكی كوردی ڕۆژهەڵات، بۆ یەكەمجار گێڕی ئۆتۆماتیكی دروست كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی زانكۆی تەكنیكی و هونەری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایدەگەیەنێت، یەكەم گێڕی ئۆتۆماتیك لە ئێران لەلایەن داهێنەرێكی گەنجی خەڵكی ورمێیەوە دروست كرا.

میدیای ئێرانی بڵاویكرەوە، سیروس یوسفی سەرۆكی زانكۆی تەكنیكی و هونەری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند، دانانی ئەو گێرە بەپێی زانستی تەكنیكی ناوخۆیە.
وتیشی”ئەو بەرهەمە لە ناوەندی گەشەی زانكۆی تەكنیكی لەلایەن لێكۆڵەرانی ناوچەكە بەرهەم هاتووە و ئیسماعیل عەتارۆد ناوی ئەو گەنجە داهێنەرەیە كە بە سوود وەرگرتن لە پێداویستییەكانی زانكۆی تەكنیكی و هونەری ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئەو گێڕەی دابین كردووە.

ئاشكراشیكرد، ئەو گێڕە زیاتر لەسەر ئۆتۆمبیلی چینی و ناوخۆیی دادەنرێت و زیاتر 90%ی بەشەكانی ئەو گێڕە بەرهەمی ناوخۆیە و داڕشتنی ئەو ئامیرەش هەر تەواو نێوخۆیی و و تایبەتە.

ڕوونیشیكردەوە، پێداویستی ناوخۆ لەلایەك و سەپاندنی گەمارۆكان لەسەر ئێران بووەتەهۆی ئەوەی ئەو گەنجە هەوڵ بدات بە بەرهەمێنانی ئەو ئامیرە بە سوودە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆشداریی دەدرێت لەبارەی ئەپدەیتە نوێیەكانی ئەپڵ

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ئاسایشی سیبریانى سعودی، هۆشداریی دەدەن لەبارەی “مەترسی زۆری” ئەپدەیتە نوێيەكانی ئەپڵ.

ناوەندی نیشتمانی و ڕێنماییەكانی ئاسایشی سیبریانی سعودی، هۆشدارییەكی لە ئەكاونتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)، بۆ هەموو كەرت و ناوەندەكانی سعودی لەبارەی ئەپیدەیتە نوێيەكانی ئەپلەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند”ئەپڵ ژمارەیەك ئەپیدەیتی گرنگی بۆ چارەسەركردنی هەندێك كەلێن لە بەرهەمەكانیدا، دەركردووە”.

ناوەندی ئاسایشی سیبریانی سعودی دەڵێت”پێویستییەكی زۆر هەیە بۆ ئەپدەیتكردنی ژمارەیەك لە بەرهەمەكان كە زۆربەیان بە سیستمی كارپێكردنی (ماك ئۆ ئێس) كاردەكەن، وەك ئامێرەكانی (ماك بوك پرۆ) لە ساڵی 2013 و بەرەو سەر و (ماك بوك ئایر) لە ساڵی 2013وە بەرەو سەر، و (ماك مینی) لە ساڵی 2014وە بەرەو سەر و (ئای ماك) لە 2014وە بەرەو سەر و (ماك بوك) لە 2015وە بەرەو سەر، و (ئای ماك پرۆ) هەموو ئامێرەكانی”.

بە وتەی ناوەندەكە”ئەپدەیتەكانی ئەو ئامێرانەی كە لەلایەن ئەپڵەوە دەركراون، دەكرێت چارەسەری چەندان كەلێن بكەن لە بەرهەمەكانیدا، بۆیە پێویستە بەشێوەیەكی خێرا ئەپدەیت بكرێتەوە”.

ناوەندەكە هۆشداری داوە لەوەی كەلێنەكان  لەلایەن هێرشبەرەكانەوە بقۆزرێنەوە و ئاستی بەكارهێنانەكان لە بەكارهێنەرێكی ئاساییەوە بۆ بەكارهێنەرێكی كارامە لە ئامێرێكدا بگوازنەوە و لێوەی پرۆگرامی خراپ و بە دەسەڵاتێكی باڵاتر جێبەجێ‌ بكەن.

لەبارەی ڕێكارەكانی خۆپارێزیش، ناوەندی ئاسایشی سیبریانی سعودی، بەكارهێنەران ڕادەسپێرێت، ئەو بەرهەمانە ئەپدەیت بكرێنەوە كە كاریگەر دەبن، كۆمپانیای ئەپڵیش لەو بارەیەوە ڕۆنكردنەوەی بڵاوكردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

یەکەم کەشتی ئاسمانی کەرتی تایبەت ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

کۆمپانیای سپەیس ئێکس، ڕایگەیاند، رۆژی یەک شەممەی ڕابردوو، چوار کەشتیوانی بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان بە کەشتی (سپەیس ئێکس کرو دراگۆن) ڕەوانە کردووە تا ئێوارەیەکی سەرنج راکێش لەسەنتەری بۆشایی کەنەدی لەفلۆریدای ئەمریکا بەسەر بەرن، کە یەکەم کەشتی ئاسمانی کەرتی تایبەتە بۆ بۆشایی ئاسمان.

کەشتییە ئاسمانییەکە بە مووشەکی فالکۆن 9، بە 9 بزوێنەر لەسەکۆی دیاریکراوی گەشتەکان هەڵدراوە، کە پاش کەمتر لە 10 خولەک موشەکەکە گەڕاوەتەوە سەر زەوی.

کەشتییە ئاسمانییەکە چوار ئاسمانگەڕیی گەردوونی لە خۆگرتووە کە سێ ئەمریکایی و ژاپۆنییەک بوون و تەواوی کەشتییەکەش بۆ جیبوونەوەی 8 سەرنشین لەبارە.

ئەم دەستپێکە سەرکەوتووە هەنگاوێکی تر دەبێت لە پلانەکانی ناسا بۆ گۆڕینی ئەرکی فڕین بۆ بۆشایی ئاسمان بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، هاوکات کەشتی (سپەیس ئێکس کرو دراگۆن)  یەکەمین کەشتی ئاسمانی تایبەت و کارپێکراوی دانپێدانراوە لەلایەن ناسا بۆ گەشتە ئاسمانیەکانی مرۆڤ و بڕوانامەی تایبەتی لە لایەن SpaceX ەوە پێدراوە.

ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلان بڕوات، پێویستە چوار کەشتیوانەکە لەدەوروبەری کاتژمێر 11ی شەو بە کاتی رۆژئاوای ئەمریکا لەڕۆژی دووشەممە بگەن بەوێستگەی بۆشایی ئاسمان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان