ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سنوری پیرەمەگرون سێ‌ ڕاوچی دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بە هۆی ڕاوكردنەوە لەسنوری پیرەمەگرون (3) ڕاوچی دەستگیركران.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی” لە سنوری پیرەمەگرون (3)ڕاوچی دەستگیر كران و دەستگیرا بەسەر چەند كەلوپەل و پێداویستییەكدا .”

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە” لەئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (پیرەمەگرون )بۆ سنوری گوندەكانی (پەسكەندی و داربەڕوو) توانیان (3) ڕاوچی دەستگیربكەن كە سەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون هاوكات توانرا دەست بگیرێت ژمارەیەك كەلوپەلدا”.

ژینگە

بەوێنە؛ دار سنەوبەرەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی سووتێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دار سنەوبەرەكانی تەكیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “بە داخەوە لەلایەن كەسانی نابەرپرس بەشیكی زۆری دارەكانی لای كارگەی گهچی تەكیە سووتێنرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دار سنەوبەرەكانی چیای گۆیژە و سەر ڕێگای عەربەت و سەر ڕێگای ڕاپەڕین لە نزیك تاسڵوجە سووتان و لەو بارەیەوە كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، كە بە مەبەست سووتێنراون و شارەوانی-ش ڕایگەیاند، كە دەستی كەسی لە پشتەوە نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ ناوچە سووتاوەكەی شاخی گۆیژە سەوز دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە درێژەی هەڵمەتی سەوزكردنی شاخی گۆیژە لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكانەوە، ئەو ڕوبەرەی لەماوەی ڕابردودا لە شاخی گۆیژە سوتا، لەلایەن كۆمپانیای (تانوپۆ)وە سەوز دەكرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە میانی سەردانێكی مەیدانی و ئاگاداربوون لەچۆنێتی بەرێوەچوونی هەڵمەتەكانی سەوزكردنی گۆیژە، لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی كارەكانی كۆڵییەوە و پشتگیری خۆی بۆ كارئاسانی تەواوی ئەو كۆمپانیانە دەربڕی، كە سەوزكردنی شاخی گۆیژەیان لە ئەستۆ گرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەكانی بەردەم گەیاندنی ئاو لە سەر شاخ كۆتایی هاتووە و ئاوی پێویست بە چەند قۆناغێك لە قەڵاچوالانەوە گەیشتۆتە سەر شاخی گۆیژە بۆ ئاودانی ئەو نەمامانەی، كە دەڕوێندرێن.

ڕەوف بایزئاغا، سەرپەرشتیای سەوزكردنەی شاخی گۆیژە ڕایگەیاند، بەمەبەستی سەوزكردنی ئەمرۆ كۆمپانیای (تانوپۆ) ڕووبەرێكی لەو شوێنە وەرگرتووه، كە ماوەی ڕابردوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورەوە سوتوا، دوای سێ ساڵ لە خزمەتكردنی نەمامەكان ئەو ڕوبەرەی ئێستا وەریگرتوەتەوە بە سەوزكراوی ڕا‌دەستی دارستان و پاوانی سلێمانی بكات.

وتیشی، “لە ئێستادا چەند تیمەكانی كۆمپانیاكە كاری دروستكردنی گرادۆن و هەڵكەندنی چاڵی نەمامەكان دەكەن بۆئەوەی ئامادە بێت و لە وەرزی نەمام ڕواندندا نەمامی تێدا بڕوێنن.

ڕونیكردەوە، كاری ئەم كۆمپانیایە دوای ئەوە دێت كە هەریەك لە كۆمپانیاكانی ئاسیا و قەیوان سنووری كاركردنیان لەسەر چیای ئەزمڕ و گۆیژە بۆ دیاریكراوە و دەستیان كردووە بە كاركردن بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكەن لە وەرزی ڕواندنی نەمامدا، نەمامەكانیان بڕوێنن.

هەڵمەتی سەوزكردنی چیای گۆیژە بە چاودێری پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لە كۆتایی ساڵی رابردوودا ڕاگەیەندراوه ‌و چەند كۆمپانیایەكی ناوخۆیی كارەكان ئەنجام دەدەن، قائیمقامی سلێمانیش لەلایەك داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەكات‌ لەكاتی سەردانی چیای گۆیژە ژینگەی سنوورەكە بپارێزن و نەبنەهۆی كەوتنەوەی ئاگر، لەلایەكیتر داوای لە كۆمپانیا و سەرمایەدارەكان كرد بەشداربن لە سەوزكردنی چیای گۆیژەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان