ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارتی لە سلێمانی هەزار و 300 خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان دروست دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندازیارێكی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی خانووی كەسوكاری شەهیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەكەیان تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە و دەشڵێت: “٨٠%ی كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بووە و دەست بە تەواوكردنی هەموو پڕۆژەكە كراوەتەوە”.

ئارام عەلی، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی خانووی كەسوكاری شەهیدانی پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، بەهۆی شەڕی دژی داعش و قەیرانی دارایییەوە، كاركردن لە پڕۆژەكە بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگیرا، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە ئێستا ٨٠%ی كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بووە و ئێستا دەست بە تەواوكردنی هەموو پڕۆژەكە كراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەی دروستكردنی 500 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ شەهیدانی پارتی لە سلێمانی، بەپێی ڕاسپاردەی سەرۆكی پارتی و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی گەورەی دروستكردنی هەزار و 300 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدانی پارتی لە سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیاندا جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە چوارچێوەی پڕۆژەكەشدا قوتابخانەیەكی 18 پۆلی دروست دەكرێت، تا قوتابیانی كەسوكاری شەهیدان درێژە بەخوێندن دەدەن.

ئابوری

لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانبەران قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی قەدەغەكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی‌ چوار شەممە 23-10-2019 بە ئامادەبوونی‌ عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ‌‌و بەرپرسی‌ ماڵەكانی‌ ساوایان و منداڵان و نەوجەوانان ‌و بەساڵاچووان و هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە و هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان ‌و بەرپرسی‌ هۆبەكانی‌ ژمێریاری‌‌ و وردبینی‌ ‌و یەكەكانی‌ پلان‌ و یاسا، كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ مانگانەی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سێ بنەمای‌ گرنگی‌ بەڕێوەبردنی ڕوونكردەوە، هەروەها جەختی‌ كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی‌ سەرجەم ئەو یاساو ڕێنمایی ‌‌و سیستمانەی‌ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكدەخەن، بەتایبەت جەختی‌ كردەوە لەسەر پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان ‌و بەساڵاچووان‌ و باشترین بەكارهێنانی‌ توانا ماددی ‌‌و مرۆییەكان بۆ خزمەتكردنیان، لەلایەكی ترەوە ستراتیجی‌ كاركردن بۆ ماڵەكانی‌ منداڵان‌ خستەڕوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەیەك بڕیار گەڵاڵە كرا، كە یەكێك لە بڕیارەكانی‌ كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە ڕێگە نەدان بە بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەكاتی‌ دەوام‌ و لەكاتی‌ كاركردن و ڕاپەڕاندنی‌ ئەركەكاندا، لەو ڕوانگەیەوە كارمەندان پابەندكران بە تەرخانكردنی‌ هەموو توانا و كاتیان بۆ كار و ئەركەكانیان لە خزمەتكردنی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ هەڕەشەلێكراو و منداڵانی‌ دایەنگە و سەنتەر و پەیمانگاكان و كارە كارگێڕی‌ و ژمێریارییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە؛ كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان كەمكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبتەكان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ژمارە (1675) كە لە ( 17/ 10/2019) دەرچووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “پاڵپشت بە كارنامەی حكومەتی هەرێم و كۆنووسی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیار دراوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان”.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “كرێی خوێندن بە ڕێژەی 25% كەمدەكرێتەوە بۆ گشت قۆناغەكان لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پێدانی ڤیزەی ئێران بۆ هاووڵاتیانی هەرێم لادەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە ڕەزامەندی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سبەینێوە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەبڕیاری حكومەتی هەرێم لە سبەینێ پێنج شەممەوە 24/10/2019ەوە هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن بەبێ ڤیەا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارەكەی هاتووچۆی هاووڵاتیان بەبێ ڤیزە بۆ ئێران تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەبێ بەرامبەر و بێ‌ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەك دەتوانن بچنە وڵاتی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان