ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سبەینێ‌ چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا دەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پێوەری زیرەك بۆ ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سەر فیدەری (78)ی بەكرەجۆ، لە كاتژمێر (8 ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە سەبارەت بە پلانی دانانی پێوەری زیرەك بۆ سبەینێ ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی بەكرەجۆ دەكەینەوە، ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سەر فیدەری (78) سبەینێ یەك شەممە (6/10/2019) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسترێت”.

ڕاشیگەیاندووە، لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 5ی پێوارە) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بەباشی بەڕێوەبچێت.

ئابوری

لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانبەران قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی قەدەغەكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی‌ چوار شەممە 23-10-2019 بە ئامادەبوونی‌ عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ‌‌و بەرپرسی‌ ماڵەكانی‌ ساوایان و منداڵان و نەوجەوانان ‌و بەساڵاچووان و هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە و هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان ‌و بەرپرسی‌ هۆبەكانی‌ ژمێریاری‌‌ و وردبینی‌ ‌و یەكەكانی‌ پلان‌ و یاسا، كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ مانگانەی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سێ بنەمای‌ گرنگی‌ بەڕێوەبردنی ڕوونكردەوە، هەروەها جەختی‌ كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی‌ سەرجەم ئەو یاساو ڕێنمایی ‌‌و سیستمانەی‌ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكدەخەن، بەتایبەت جەختی‌ كردەوە لەسەر پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان ‌و بەساڵاچووان‌ و باشترین بەكارهێنانی‌ توانا ماددی ‌‌و مرۆییەكان بۆ خزمەتكردنیان، لەلایەكی ترەوە ستراتیجی‌ كاركردن بۆ ماڵەكانی‌ منداڵان‌ خستەڕوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەیەك بڕیار گەڵاڵە كرا، كە یەكێك لە بڕیارەكانی‌ كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە ڕێگە نەدان بە بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەكاتی‌ دەوام‌ و لەكاتی‌ كاركردن و ڕاپەڕاندنی‌ ئەركەكاندا، لەو ڕوانگەیەوە كارمەندان پابەندكران بە تەرخانكردنی‌ هەموو توانا و كاتیان بۆ كار و ئەركەكانیان لە خزمەتكردنی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ هەڕەشەلێكراو و منداڵانی‌ دایەنگە و سەنتەر و پەیمانگاكان و كارە كارگێڕی‌ و ژمێریارییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە؛ كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان كەمكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبتەكان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ژمارە (1675) كە لە ( 17/ 10/2019) دەرچووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “پاڵپشت بە كارنامەی حكومەتی هەرێم و كۆنووسی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیار دراوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان”.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “كرێی خوێندن بە ڕێژەی 25% كەمدەكرێتەوە بۆ گشت قۆناغەكان لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پێدانی ڤیزەی ئێران بۆ هاووڵاتیانی هەرێم لادەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە ڕەزامەندی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سبەینێوە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەبڕیاری حكومەتی هەرێم لە سبەینێ پێنج شەممەوە 24/10/2019ەوە هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن بەبێ ڤیەا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارەكەی هاتووچۆی هاووڵاتیان بەبێ ڤیزە بۆ ئێران تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەبێ بەرامبەر و بێ‌ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەك دەتوانن بچنە وڵاتی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان