ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەرسوڕ‌هێنەر کە ڕەنگە حەز نەکەیت بیانزانیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەرسوڕ‌هێنەرە کە ڕەنگە حەز نەکەیت بیانزانیت:

 

-دەوڵەمەندەکان لە سەدەکانی ناوەڕاست ددانی باش و تازەیان لە هەژارەکان دەبرد و بۆخۆیان دادەنا، تەنانەت لە جەنگی واترلو ددانی زۆرێک لە سەربازەر کوژراوەکان لێدەکرایەوە چونکە پارەی دەکرد.

-حەوت کەشتیوانی ئاسمانی کەشتی Challenger پاش ئەوەی کەشتیەکەیان بە خێرایی  333 كم/کاتژمێر  بەربویەوە، تا ئەو ساتەی کەوتنە سەر زەوی و کێشایان بە زەریادا بە زیندووی مابوونەوە و تا دواسات هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی خۆیاندا، بەڵام بێسوود بوو.

 

-لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا بۆچونێکی هەڵە هەبوو کە گەر هەڵگری نەخۆشی ئایدز بیت و لەگەڵ کەسێکدا بخەویت کە پاکیزەیە ئەوە چاک دەبیتەوە، هەر بۆیە دواتر هەڵمەتی ڕۆشنبیری بەرفراوان ئەنجامدرا تا ئەم بۆچونە نەهێڵێت و ڕێگری بکرێت لە بڵاوبونەوەی زیاتری نەخۆشیەکە.

-ئاژەڵی مێیەی کەمتیار خاوەنی کۆئەندامی زاوزێی نێرینەی درۆیینەیە کە لە ئەندامی زاوزێی نێرینەکان درێژتر و گەورەتریشە و بۆ هاتنەدەرەوەی بەچکەی نوێ بەکاری دەهێنیت.

 

 

-ئەمەی دەیبینن زیندەوەرێکی زۆر بچوکە کە بەچاو نابیندرێت و ناوی Demodex ە و لە ناو پێستی مرۆڤدا دەژی بەتایبەت پێستی ڕوخسار و لەسەر خانە مردووەکانی پێست دەژی، هەر لە نێو پێستیشدا گەرا دادەنێت و زۆر دەبێت.

ژیاندۆستی

٨ نیشانەی تەندرووستی خراپ، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک نیشانەی تەندرووستی خراپە، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە و کێشەی دەروونیت هەیە:

 

-هەرچەندە بە درێژای ڕۆژەکە خەوتویت بەڵام تاقەتی هیچت نییە و لەشت داهێزراوە.

-لە هەموو شتێکی ئەم ژیانە بێزاریت و دنیایەکی خەیاڵیت لە مێشکی خۆتدا داناوە و خۆزگەی پێدەخوازیت

-هەمیشە بیرکردنەوەکانت ڕەشبینانەیە و هەستدەکەیت کە کەسێکی نەگبەتیت!

-ئەو هەستەت لا درووستبووە کە دەتەوێت خۆت لە هەموان بشاریتەوە و تاقەتی کەست نییە

-هەست بە تەنهای و بێکەسی دەکەیت و بەردەوام بێتاقەتیت

-بویتەتە کەسێکی مزاجی و بەشتی زۆر سادە بێزاردەبیت و خەم و خەفەت داتدەگرێت

-حەزت بۆ ئەو شتانە نامێنیت کە پێشتر چێژ بەخش بووە لەلات و تاقەتی ژیانت نییە!

-ژیانی ڕاستەقینە و ئەوەی کە پیشانی خەڵکی دەدەیت زۆر جیاوازە و لە ناخەوە بێزار و خەمباریت و لە دەریشەوە خۆت بە دڵخۆش نیشان دەدەیت.

 

چارەسەر چییە؟

-بگەڕێرەوە بۆ لای خودای خۆت و پەرستشە ئاینی و ڕوحیەکان جێبەجێ بکە

-سەردانی مامۆستای ئایینی شارەزا یاخود پزیشکی دەروونی بکە تا ڕێگ چارەت بۆ دابنێن.

-لە پەیوەندی و  هاوڕێی ژەهراوی و بێزارکەر  دووربکەوەرەوە.

-لەگەڵ کەسە نزیک و خۆشەویستەکانت قسە بکە و کات بەسەر ببە و باسی کێشەکانی خۆتیان بۆ بکە.

-ئەو دۆخە بگۆڕە کە تێیدایت: گەشت بکە، یاخود ماوەیەک پشوو وەربگرە لە کارەکەت و سەردانی هاوڕێی و خزمان بکە.

-هەوڵبدە قەدری ئەو شتانە بگریت کە هەتە و کەسێکی بە قەناعەت بە.

-ئەوەت لە بیر بێت کە ئەم دۆخەی تێیدایت هەمیشەیی نییە و دەگۆڕێت، وەک خودای گەورە دەفەرموێت (فإن مع العسر يسرا إن مع العسر يسرا) واتە لە پاش هەموو ناخۆشیەک خۆشی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

7 جیاوازی نێوان سەگ و پشیلە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک جیاوازی نێوان سەگ و پشیلەیە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون:

7

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

5

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

4

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

1

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٥ نهێنی ڕێجیمکردن بۆئەوەی زۆر ئاسانتر کێش دابەزێنیت

خێزان

خواردن هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوییە و هەر لەو رێگەیەشەوە بە ئاسانی دەتوانیت کێشت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دابەزینی کێش:

 

-پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت و سوربیت لەسەر بەردەوامی لە هەوڵدان بۆ دابەزینی کێش.

-چاودێری بەرەوپێشچونەکانی خۆت بکەیت و بزانیت کە تێدا سەرکەوتویت یاخود نا.

-لەگەڵیدا وەرزشبکەیت و چالاک بیت.

-هەوڵبدە هاوڕێیەتی و مامەڵە لەگەڵ ئەوانە بکەهیت کە هانت دەدەن بۆ دابەزینی کێش.

-زانستیانە رێجیم بکە و ئامۆژگاری لە کەسانی شارەزا وەربگرە.

 

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خواردنە کە پێویستە بیخەیتە سستمی خواردنەوە بۆ ئەوەی کێش دابەزێنیت:

-هێلکەی کوڵاو

-ماسی سەلەموون

-سیر

-سنگی مریشک

-بیبەر و تونی

-لیمۆ

-چای سەوز

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان