كارەبای سلێمانی هۆشداری دەدات



بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو دووكانانەی پێوەری زیرەكیان نەبەستووە و دەڵێت، ئەگەر لەماوەی 15 ڕۆژدا پێوەر نەبەستن كارەباكەیان دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات، ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن دووكانانەی ناو سەنتەری شاری سلێمانی، بەتایبەتی ناو بازاری سلێمانی دەكاتەوە كەپێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوه و هاوبەشیان نیيه، بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای ڕۆژهەڵات بەشی فرۆشتنی ووزە بكەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی هاوبەشیكردنی كارەبای نیشتمانی بەشێوەی فەڕمی.

باس لە ئەوەش كراوە،”بەپێچەوانەوه له دوای( ١٥) ڕۆژ له بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییه كارەباكانیان دەبڕدێت و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت”.

باس لە ئەوەش كراوە،” بەپێی ئەو پلانەی دانراوە لەداهاتویەكی نزیكدا كارەباكانیان دەكرێت بە پریپەید”.

پێوەری زیرەك، بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم دادەنرێت، بۆ ڕێگریكردن لە بە فیڕۆدانی وزەی كارەبا، پڕۆژەكە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2020 دەستیپێكردووە، لەكاتی دەستپێكی پڕۆژەكەدا ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێكەوتەوە و بەشێكیان بایكۆتی ئەو پِۆژەیەیان دەكرد ئێستاش لە هەندێك شار و شارۆچكە هاووڵاتییان ئامادە نین ئەو پێوەرە ببەستن.

 

 

ئەگەری بەشدارینەكردنی گۆڕان لەهەڵبژاردنەكاندا هەیە
پێشت ئەگەری بەشدارینەكردنی گۆڕان لەهەڵبژاردنەكاندا هەیە
حكوومەت داهاتەكانی چی لێ دەكات؟
دواتر حكوومەت داهاتەكانی چی لێ دەكات؟
ەیوەندیدار