ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە شارێكی هەرێم خشتەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە گۆڕا

خەڵك-بەشی هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین خشتەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری شاری ڕانیە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: “لەمڕۆوە شەممە دەستپێدەكات”.

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیانی شارەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كە خشتەی دابەشكردنی ئاوی خواردەوە لەمڕۆوە شەممە 5-10-2019 گۆڕانكاری بەسەردادێت.

بەپێی خشتەكە، كە دراوە بە (خەڵك) خشتەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی سەرجەم گەڕەك و ناو و ژمارە مۆبایلی میراوەكە بڵاوكراوەتەوە.

خشتەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت بۆ هەموو گەڕەكەكان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
1- گەڕەكەكانی ناو شاری قەڵادزێ كاتژمێر 5ی بەیانی دەست دەكرێت بەدابەشكردنی ئاو (گربداخ، ناو بازاڕ، خانەقا، مامقاسممەی سەرێ و خوارێ، كارەبا، بنقەڵات، بەشێكی گەڕەكی ئاشتی).
بۆزانینی كاتی هاتنی ئاوی ماڵەكەت پەیوەندی بكە بەمیراوی گەڕەكەكەت (كاك همزە – 07511042060).

2- گەڕەكی شەهیدان كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ئاو، بۆ زانینی كاتی هاتنی ئاوی ماڵەكەت پەیوەندی بكە بە میراوی گەڕەكەكەت (كاك ئەحمەد – 07710290792).

3- گەڕەكی هەنارۆك كاتژمێر 5ی بەیانی دەست دەكرێت بەدابەشكردنی ئاو، بۆ زانینی كاتی هاتنی ئاوی ماڵەكەت پەیوەندی بكە بە میراوی گەڕەكەكەت (كاك ئیسماعیل- 07501254671).

4- گەڕەكی فەرمانبەران كاتژمێر 5ی بەیانی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ئاو، بۆ زانینی كاتی ئاوی ماڵەكەت پەیوەندی بكە بە میراوی گەڕەكەكەت (كاك حەسەن – 07705407723).

5- گەڕەكی ڕاپەڕین كاتژمێر 8ی بەیانی دەست دەكرێت بەدابەشكردنی ئاو، بۆ زانینی كاتی هاتنی ئاوی ماڵەكەت پەیوەندی بكە بەمیراوی گەڕەكەكەت (كاك عومەر – 07501944519 و كاك هێمن – 07503259893)

ئابوری

لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانبەران قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی قەدەغەكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی‌ چوار شەممە 23-10-2019 بە ئامادەبوونی‌ عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ‌‌و بەرپرسی‌ ماڵەكانی‌ ساوایان و منداڵان و نەوجەوانان ‌و بەساڵاچووان و هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە و هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان ‌و بەرپرسی‌ هۆبەكانی‌ ژمێریاری‌‌ و وردبینی‌ ‌و یەكەكانی‌ پلان‌ و یاسا، كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ مانگانەی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سێ بنەمای‌ گرنگی‌ بەڕێوەبردنی ڕوونكردەوە، هەروەها جەختی‌ كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی‌ سەرجەم ئەو یاساو ڕێنمایی ‌‌و سیستمانەی‌ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكدەخەن، بەتایبەت جەختی‌ كردەوە لەسەر پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان ‌و بەساڵاچووان‌ و باشترین بەكارهێنانی‌ توانا ماددی ‌‌و مرۆییەكان بۆ خزمەتكردنیان، لەلایەكی ترەوە ستراتیجی‌ كاركردن بۆ ماڵەكانی‌ منداڵان‌ خستەڕوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەیەك بڕیار گەڵاڵە كرا، كە یەكێك لە بڕیارەكانی‌ كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە ڕێگە نەدان بە بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەكاتی‌ دەوام‌ و لەكاتی‌ كاركردن و ڕاپەڕاندنی‌ ئەركەكاندا، لەو ڕوانگەیەوە كارمەندان پابەندكران بە تەرخانكردنی‌ هەموو توانا و كاتیان بۆ كار و ئەركەكانیان لە خزمەتكردنی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ هەڕەشەلێكراو و منداڵانی‌ دایەنگە و سەنتەر و پەیمانگاكان و كارە كارگێڕی‌ و ژمێریارییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە؛ كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان كەمكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبتەكان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ژمارە (1675) كە لە ( 17/ 10/2019) دەرچووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “پاڵپشت بە كارنامەی حكومەتی هەرێم و كۆنووسی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیار دراوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان”.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “كرێی خوێندن بە ڕێژەی 25% كەمدەكرێتەوە بۆ گشت قۆناغەكان لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پێدانی ڤیزەی ئێران بۆ هاووڵاتیانی هەرێم لادەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە ڕەزامەندی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سبەینێوە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەبڕیاری حكومەتی هەرێم لە سبەینێ پێنج شەممەوە 24/10/2019ەوە هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن بەبێ ڤیەا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارەكەی هاتووچۆی هاووڵاتیان بەبێ ڤیزە بۆ ئێران تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەبێ بەرامبەر و بێ‌ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەك دەتوانن بچنە وڵاتی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان