ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

زێدان پلانی بۆ میریکاتۆی زستانە داڕشتووە و ئۆدیگارد مۆڵەتی دوو ساڵی پێدەدات !


خەڵک سپۆرت

زینەدین زێدانی فەرەنسی پلانی داڕشتووە لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠دا بگەڕێتەوە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی دوو یاریزان دەبێت.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا پێکهاتەی سەردەمی نوێی زێدان لە هیچکام لە ڕووبەڕوبونەوەکاندا هاوسەنگ نەبووە، تەنها لەڕووبەڕوبونەوەی سڤیلیە نەبێت کە تیایدا بەشێوەیەکی ناوازە تواناکانیان دەرخستووە، سەرباری ئەوەی زێدان بەڵێنیداوە بەم کۆمەڵە یاریزانەوە هەمان ئاست و ئەنجام دووبارە بکاتەوە، بەڵام ئیدارەی یانە پێیان وایە پێکهاتەی سەرەکی کەموکەرتی تێدایە بەتایبەت لە هێڵی ناوەند.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، خەونی زێدان ئەوەبووە دووبارە بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا، بەڵام بەهۆی پێداگری ئیدارەی یونایتدەوە دەرگای ڕەش ئەسمەرەکە بەڕوویدا داخراوە، لێرەوە بڕیاریداوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی بدات کە تەمەنی ٢٧ ساڵە و ئەزمونێکی باشی لە خولی ئینگلتەرا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست هێناوە.

ناوی دووەمیش کە بەهەمان شێوە زێدان داوای کردووە ڤان دی بێکی هۆڵەندی ئەستێرەی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامە، بەڵام ئەم گواستنەوەیە ئەگەری هەیە بکەوێتە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو.

لەبەرامبەر ئەم زانیاریانەدا، مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی ئەستێرەی خوازراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بەهەمان سەرچاوەی ڕاگەیاندووە :” خەونی من ئەوەیە دوو وەرزی داهاتوو لە لا ڕیاڵ بەردەوامبم و دواتر پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بکەمەوە، یانەی شاهانە تاکە خەونی منە، لەدوای ئەو دوو ساڵە سەیر دەکەین بزانین چی ڕوودەدات”.

سەرچاوەکە پێی وایە ئەم لێدوانەی ئۆدیگاردی ناسراو بە گەوهەرەکەی نەرویج پەیامێکە بۆ زینەدین زێدان و تیایدا دووپاتی دەکاتەوە، ئەگەر لەماوەی دوو وەرزدا بیر لەتواناکانی نەکاتەوە ئەوا ڕوو لە یانەیەکی گەورەی تر دەکات.

جیهانی

یاریزانە بیانییەکانی یوڤانتۆس لە کۆرۆنا ڕایانکردووە و تەنها دووانیان لە ئیتاڵیا ماونەتەوە


خەڵک سپۆرت

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا کاریگەری لەسەر یاریزانان و یانەکان دروستکردووە بەتایبەت یانەی یوڤانتۆس، سەرچاوەکان ئاماژە بە گەڕانەوەی نۆ یاریزانی ئەو یانەیە دەکەن بۆ وڵاتەکانیان.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، ئەدریان ڕابیۆی فەرەنسی کۆتا یاریزانی بیانی یانەی یوڤانتۆسە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی.

لەدوای تۆمارکردنی حاڵەتەکانی دانێلی ڕوگانی و پاولۆ دیبالا و بلەیس ماتویدی، یاریزانانە بیانییەکانی یانەی یوڤانتۆس لەترسی توشبوون بە ڤایرۆسەکە ئیتاڵیایان بەجێهێشتووە و بەپەلە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

سەرەتا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەر لە دەرکەوتنی هیچکام لە حاڵەتەکان گەڕاوەتەوە بۆ مادێرا لە پورتوگال، لەسەر داوای ئیدارەی یانە هەر لە وڵاتەکەی ماوەتەوە و تائێستا لەگەڵ خێزانەکەی لە دورگەی مادێرا ژیان دەگوزەرێنێت.

پاشان چەندین یاریزانی دیکەی وەک: گۆنزالۆ هیگواین و سامی خزێرە و میرالیم پیانیچ و ئەلێکس ساندرۆ و دانێلۆ و دوگلاس کۆستا و چێزنی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتانی ئەرجەنتین و بەرازیل و لۆکسمبۆرگ و ئەڵمانیا و پۆڵەندا و خۆیان لە یاریزانانی دیکەی خانمە پیرەکە بەدوورگرتووە.

دووان لە یاریزانە بیانییەکانی یوڤی، کە پێکهاتوون لە بلەیس ماتویدی و دیبالا، بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئیتاڵیا کەرەنتین کراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

چێڵسی پێش ڕکابەرانی کەوتووە و گرەوەی کۆتینیۆ لە بەرشلۆنە و بایرن میونشن دەباتەوە


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەنگاو بە هەنگاو لە گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نزیکدەبنەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، تا ئێستا بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بڕیاریان لەکڕینی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە نەداوە، بەڵکو لەماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو، کە هەرگیز بەبڕی (١٢٠) ملیۆن یورۆ بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ یاریزانە بەرازیلییەکە ئیمزا ناکەن.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی نوسیویەتی، یانەی بایرن میونشن هیواخوازن بە نرخێکی کەمتر تایبەت بە گواستنەوەی کۆتینیۆ بگەن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، یانەی بەرشلۆنەش نرخی یاریزانەکەیان لە ١٢٠ ملیۆن یورۆوە بۆ ٨٠ ملیۆن کەمکردۆتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، بایرن هێشتا لەگەڵ ئەو نرخەشدا کێشەیان هەیە، لەم نێوەندەدا یانەی چێڵسی هاتووەتە نێو هاوکێشەکە و لەڕێگەی کیا جۆرباشیانی لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە دەرگای گفتوگۆیان واڵاکردووە.

یانەی چێڵسی لەسەر ڕاسپاردەی فرانک لامپارد ئامادەیە بڕی (٦٠ بۆ ٨٠) ملیۆن بە یاریزانە بەرازیلییەکە بدات و ناوەندی هێرشبەری یانەکەیان بەهێزتر بکەن، ئەوەش ئەو نرخەیە کە تائێستا یانەی بایرن میونشن پێشکەشی نەکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاریس سانت جێرمان لە بارودۆخێکی دیاریکراودا ناچار دەبێت مباپێ بفرۆشیت


خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە یەک حاڵەتدا ناچار دەبن کیلیان مباپێی فەرەنسی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە مەدریدییەکە، کۆمەڵە کۆمپانیاکانی ئاکور کە سپۆنسەری یانەی پاریس سانت جێرمانە ئامادەنین لە حاڵی دووبارە دەستپێنەکردنەوەی خولی ناوخۆی فەرەنسا گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانیان پێشکەشی یانە زەبەلاحەکە بکەن.

ئەو بڕەش کە پێویستە پێشکەشبکرێت لەنێوان (٥٠ بۆ ٨٠) ملیۆن یورۆدایە، ئەگەر بێتو لەگەڵ زیانە بەرکەوتووەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەژماربکرێت ڕێژەی ئەو پارەیە زۆر زیاتر دەکات.

لەم بارەیەوە سباستیان پازین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە :” ئەگەر تا ١ی تەموزی ٢٠٢٠ ناوی کۆمپانیاکەمان لەنێو یاریگاکانی پاریسدا بوونی نەبێت، بێگومان ئێمەش گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانمان پێشکەش ناکەین”.

ڕۆژنامەی ئاس تەئکیدی کردووەتەوە، ئەگەر ئەم بارودۆخە ڕووبدات یانە فەرەنسییەکە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و بەلایەنی کەمەوە ناچار دەبێت یەکێک لە نایمار یان مباپێ، یاخود هەردووکیان بفرۆشێت و بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە چارەسەری تر بکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان