ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەفتەیەك پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی یاسای پشووەكانی پەڕلەمانی كوردستان و خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم لە 6ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی لە دامەزراوەكانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت و سەرۆكی حكومەتی هەرێم-یش بەو بۆنەیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بەپێی یاسای پەڕلەمانی كوردستان، كوردانی ئێزدی لە یادی “جەژنا جەما” مافی پشوویان هەیە.

لای خۆشیەوە، خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٦-١٠- ٢٠١٩وە بۆ ماوەی هەفتەیەك بە بۆنەی “جەژنا جەما”وە هەفتەیەك بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی دەبێتە پشووی فەرمی.

ڕاشیگەیاند، كە ڕۆژی 13-10-2019 پشووەكە كۆتایی دێت و دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ) لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكرد، “گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان دەكەم. هیوادارم لە كەشێكی ئارام و پڕ لە خۆشیدا ئەم جەژنە بكەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خوشك و برایانی ئێزیدی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی مەینەتی و ڕۆژانی سەخت بوونەوە. ئومێدەوارین لە ژێرسایەی كەشی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانەی هەرێمی كوردستان ئەو ِرۆژە سەختانە تێپەڕێنن و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەرچی لە توانایدا بێت درێغی ناكات بۆ كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان و قووڵتركردنەوەی گیانی بەیەكەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان”.

کوردستان

تەندروستی هەرێم هێڵی گەرمی پەیوەندیكردنی 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هێڵی گەرمی پەیوەندیكردنی 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت، لەكاتی هەستكردن بە هەر حاڵەتێكی گوماناوی بەتایبەتی گەشتیارانی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن.

وەزارەت
07508169991
07714448100
هەولێر
07503987429
07503987429

سلێمانی
07701923595
07719471030

دهۆك
07514025338
07514342938

هەڵەبجە
07501365007
07731915151
0538852656

گەرمیان
07480207442

ڕاپەڕین
07705694040
07501613933

كۆیە
07501202218
07701414633

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“بەشی 90 ڕۆژ بەنزین لە عەمبارەكاندا هەیە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامی هەڵەبجە بەوەكالەت دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان كە قەیرانی بەنزین دروست نابێت و بەنزینی پێویست لە هەرێمدا هەیە.

عوسمان ئەنوەر قائیمقامی هەڵەبجە بە وەكالەت لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، بەشی 90 ڕۆژ بەنزین لە عەمبارەكاندا هەیە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ئازیزانم سڵاو و ڕێز

ئەم داخستنەی سنوور لەگەڵ ئێران، هیچ كێشەیەك بۆئەزمە و نەبوونی بەنزین دروست ناكات، لە سلێمانی بەشی ٩٠ ڕۆژ بەنزینی خەزن لەخەزانی ساحە ئەھلیەكان ھەیە، ئەم داخستنی سنورەش بۆ دوو ڕۆژە، باخۆمان نەبینە هۆكاری دروست كردنی ئەزمە لەكەل ریزدا…

قائیمقامی هەڵەبجە بەوەكالەت
٢٤/٢/٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. میكانیزمی پێویست بۆ هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەكان لە ئێرانەوە دیاریدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ ڕایدەگەیەنێت، نابێت ئۆتۆمبێلی بیانی كەلوپەل بهێننە ناو هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ لە ئاگادارینامەیەكدا بە سەرجەم بەشەكانی ڕادەگەیەنێت، جگە لە تانكەری سووتەمەنی دەبێت سەرجەم كاڵا و كەلوپەلەی كە هاورە دەكرێت دەبێت بخرێتە ئۆتۆمبێلی عیراقییەوە، واتا نابێت ئۆتۆمبێلی بیانی كەلوپەل بهێننە ناو هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ ڕوونیشیكردووەتەوە، لەهەمانكاتدا دەبێت شۆفێری تانكەرەكان پێش ئەنجامدانی كاری گومرگی پشكنینیان لە بنكەی تەندروستی بۆ بكرێت و پسوڵەی پشكنینەكەی لەگەڵ خۆی بهێنێت پاشان كاری گومرگی بۆ ئەنجام بدەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان