ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری پەروەردە: ڕۆژی شەممە دەوامی فەرمی هەیە


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەبەر چەند هۆكارێك ناتوانن ڕۆژانی شەممە بكەن بە پشوو.

ئالان حەمەسەعید لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئەمڕۆ باسی لەوەكرد، تەنها 168 ڕۆژ كاتی دەوامی ئەمساڵیان ماوە و ئەو ماوەش كاتێكی زۆر نییە، بەپێی ستاندارد و ناتوانن ڕۆژانی شەممە بكەنە پشوو.

سەبارەت بە گرێبەستەكانی وەزیری پەروەردە باسی لەوەكردووە، لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابوری بڕیارێك دەدەن و دواتر بەرزدەكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

کوردستان

ئەو مۆڵەتی شۆفێرییانەى لەماوەى کەرەنتینەدا بەسەرچوون، غەرامە نایانگرێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئه‌و شۆفێرانه‌ی‌ مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌رچووه‌ له‌ ڕۆژی 4-3-2020ه‌وه‌ تاوه‌كو 15-6-2020 هیچ سزاو غه‌رامه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ نایانگرێته‌وه.

 

شیلان عوسمان لێپرسراوی به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، ئه‌و شۆفێرانه‌ی‌ مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌رچووه‌ له‌ ڕۆژی 4-3-2020ه‌وه‌ تاوه‌كو 15-6-2020 هیچ سزاو غه‌رامه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ نایانگرێته‌وه.

 

ئەوەشی خستەڕوو،‌ ته‌نها پاره‌ی ڕسوماتی نوێكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

 

ڕوونیشیكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ى خشته‌یه‌كى ڕێكوپێك كارى تاقیكردنه‌وه‌ى فێرخوازانى نوسینگه‌كانى شۆفێرى بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى تیۆرى ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌و هه‌ر نوسینگه‌یه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و نۆره‌یه‌ى كه‌ بۆى ده‌ستنیشان ده‌كرێت، كاره‌كانیش له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كى به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردی سوریا: داوای لامەركەزییەت و سیستەمی فیدڕاڵی دەكەین


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردی سوریا ڕایدەگەیەنێت، لە سیاسەتدا هیچ شتێك مەحاڵ نیە و ئەگەر لایەنە كوردییەكان هەموویان یەك دەنگ بن.

حوسێن مەستۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردی سوریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سوریا و پارتی یەكێتی سوریای دیموكرات بەشێوەیەكی ئیجابی بەڕێوەدەچێت و ئومێد دەكەین ئەو دوو حزبە بتوانن بەردەوام بن لەم ڕەوتە ئیجابییە و هەموو لایەنەكانیش بەشداری دانوستانەكان بكەن.

وتیشی”سێ خاڵی سەرەكی ئیداری و سەربازی و سیاسی لە دانوستانەكاندا هەن كە دەبێت لە سەریان ڕێكبكەوین. لە بەشی سیاسیدا هەردوولا تا ڕادەیەك ڕێككەوتوون و ئەگەرچی ڕێككەوتنامەی لەسەر واژۆ نەكراوە، بەڵام لە باری سیاسییەوە لێكگەیشتن هەیە”.

سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی كیانێكی سەربەخۆی كوردی ناوبراو ئاشكرایكرد، لە سیاسەتدا هیچ شتێك مەحاڵ نیە، ئەگەر لایەنە كوردییەكان هەموویان یەك دەنگ بن، دەكرێت كار لەسەر ئەو بابەتەش بكەن.

ڕوونیشیكردەوە، دەوڵەتی سوریا لە هەلومەرجێكی باشدا نیە و لە ڕووخان و كۆتاییهاتن نزیكبووەتەوە و دەسەڵاتی لە ناوچە جیاجیاكاندا دیار نیە، بەڵام ئەگەر لە قۆناغێكدا و لە شوێنێكدا دەسەڵات و بڕیار لای دەوڵەتی ناوەندی بێت گفتوگۆی لەگەڵ دەكەین بۆ ئەوەی مافی خەڵكەكەی خۆمان بچەسپێنین.

جەختی لەوەش كردەوە، داوای لامەركەزییەت و سیستەمی فیدڕاڵی لە سوریا دەكەین بۆ ئەوە مافی هەموو پێكهاتەكانی سوریا زامن بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەو كەسانەی پابەندی ڕێنماییەكان نابن، لە سبەینێوە سزا دەدرێن


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی گشتی و تاكسی بە سەرنشینەكانییەوە، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان نەبن سزایان بەسەردا دەسەپێنن.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە پشتبەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی یەك شەممە 2020/5/31 وە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی گشتی و تاكسی بەسەرنشینەكانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامك) و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاشكراشیكرد، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێت، كە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (37)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێدراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان