ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسێكی گۆڕان: چەندین پۆستمان لای یەكێتییە و ڕادەستمان ناكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی ڕێككەوتنی كۆتایی ساڵی 2014 لە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەك پۆست تائێستا لە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا یەكلایینەكراونەتەوە و ئەندامێكی فڕاكسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت”یەكێتی ئەو پۆستانە ڕادەستی گۆڕان ناكات”.

كەریم عەلی، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەبوو هەریەك لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و دەیان پۆستی دیكە پشكی گۆڕان بونایە، بەڵام یەكێتی ئامادەنەبووە ڕادەستی گۆڕانیان بكات.

وتیشی”بەهۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی یەكێتی و گۆڕانەوە لە هەڵبژاردنەكاندا، ئەو پۆستانەش كە بڕیاربوو بدرێت بە گۆڕان، یەكێتی تەسلیمی نەكرد”.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندجارێك بەرپرسانی گۆڕان ڕایانگەیاندووە، یەكێتی ئامادەنییە چەند پۆستێك كە پشكی گۆڕانن ڕادەستیان بكات.

کوردستان

تەندروستی سلێمانی داوا لە دانیشتووانی گەڕەكێك دەكات بەپەلە سەردانی بنكەكانی پشكنین بكەن


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەكی كوردسات دەكاتەوە هەركەسێك لە (مزگەوتی كوردسات) بەركەوتەی هەبووە بەپەلە پشكین ئەنجام بدات.

د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: دوای ڕاگەیاندانی دەرئەنجامی ئەمشەوی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە كە ژمارەیان (48) تووشبوو بوو، دەركەوت بانگبێژ و وتارخوێنی (مزگەوتی كوردسات) لە گەڕەكی كوردسات لە نێو تووشبووەكاندایە.

د. هێرش سەید سەلیم وتیشی: لە پێناو سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیان داوا لە دانیشتووانی گەڕەكی كوردسات دەكەین هەركەسێك لە مزگەوتەكەدا بەركەوتەی هەبووە بە زووترین كات سەردانی بنكەكانی پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.

جێی ئاماژەیە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەرەنجامی نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، كە 48 تووشبوو بوون و لە و ژمارەیەش 44 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قه‌ڵادزێ: دوو کەس بریندار بوون


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو، دوو بریندار به‌ناوه‌كانی (م . ف ) و ( ع . ع ) كه‌ هه‌ردووكیان دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (ئاشتی)ن گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ یه‌كێك له‌برینداره‌كان ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌ ده‌ستیه‌وه‌ هه‌یه‌، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌ وته‌ی خۆیان له‌ ئه‌نجامی ده‌ماقاڵێ به‌ هه‌ڵه‌ فیشه‌كێك به‌ (ده‌مانچه‌) ته‌قیووه‌ و به‌ر ده‌ستی (م . ف ) كه‌وتووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ په‌نجه‌یه‌كی بریندار بووه‌، دواتر لایه‌نی به‌رامبه‌ر په‌لاماری ئه‌وه‌ی تری داوه‌و به‌هۆی زه‌بری ده‌ره‌كی بریندار بووه‌ و برینی هه‌ردوكیشیان جێگیره‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو چه‌كی جۆری ( كڵاشینكۆف ) و (ده‌مانچه‌)دا گرتووه‌، به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌ مادده‌كانی 405 و 413 هه‌ردووكیان ڕاگیر كران، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 2 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 2 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان خێزانێكی ژن و مێردن كە پیاوێكی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٣٢ ساڵن، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزن لە شارۆچكەی ڕانیەن.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكران، خێزانێكی ژن و مێردن كە پیاوێكی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٣٢ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزن لە قەزای ڕانیە.

وەزارەتی تەندروستی
٣ی حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان