ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەسەر مووچەی فەرمانبەران ئێران داوایەكی حكومەتی هەرێمی ڕەتكردووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە ساڵی داهاتووش هاوشێوەی ئەمساڵ بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت مووچەی فەرمانبەران لە بەغدا وەربگرێت و بەغداش ڕەتیكردووەتەوە، بۆ نێوەندگیری و چارەسەری دۆخەكە، حكومەتی هەرێم هانای بۆ ئێران بردووە، بەڵام ئێرانیش ڕەتیكردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی”ئەلمۆنیتەر” بەرهەم ساڵح لە دواین سەردانیدا بۆ هەولێر لەگەڵ هەریەك لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستاندا گفتووگۆی كردووە و پێی وتوون، كە دەبێت نەوت ڕادەستی بەغدا بكەن و بەپێچەوانەوە مووچە و بودجە بەردەوام نابن.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، هەرێمى كوردستان بۆ دانەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان ناتوانێت پابەندبێت بە بڕیارەكەی بەغدا و نەوت ڕادەستبكات، لەكاتێكدا ئەوە مەترسی بۆ سەر مووچەی فەرمانبەرانیش دروست دەكات.

عیراق بودجەی گشتی ساڵانەی 95%ی پشت بە نەوت دەبەستێت و دووەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوتیشە لە جیهاندا، بۆیە ڕاستەوخۆ فرۆشتنی نەوت كاریگەری لەسەر بژێوی خەڵك و ئابوری وڵاتەكە هەیە.

ئابوری

جێگری سەرۆكی ئێران: قۆناغە سەختەكەی ئابووریمان تێپەڕاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی قۆناغە سەختەكەی ئابووری تێپەڕاندووە.

ئیسحاق جیهانگیری جێگری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند:”سەرەڕای پیلانی دوژمنان، ئێران توانی قۆناغە سەختەكەی ئابووری تێپەڕێنێت و بەشێكی زۆری بەربەستەكانی بەردەم پەرەپێدانی وڵاتەكەی تێك بشكێنێت”.

جێگری سەرۆكی ئێران وتیشی:”ئەمریكاییەكان لەو باوەڕەدابوون دەتوانن لە ڕێگەی گەمارۆی ئابوورییەوە گەلانی ئێران بوروژێنن و ئاڵۆزی دروست بكەن، بەڵام گەلانی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ هەوڵی لێپرسراوانی وڵات ڕێگەیان نەدا بگەنە مەرامەكانی خۆیان”.

ئیسحاق جیهانگیری ئەوەشیخستەڕوو:”سیاسەتی دروستكردنی ئاژاوە لە لایەن ئەمریكاییەكانەوە تەمەنی كورت دەبێت و دووپاتیشیكردەوە، گەلانی ئێران لەبەردەم داهاتوویەكی ڕووناك و ڕۆژانێكی پڕ لە بەختەوەریدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ترەمپ: چین لەڕووی ئابوورییەوە فێڵی لێكردووین

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، چەندین ساڵە چین لە ڕووی ئابوورییەوە فێڵی لە ئەمریكا كردووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە یانەی ئابووری نیویۆرك لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەوانان ئاماژەی بەوەدا، چەندین ساڵە چین لەڕووی ئابوورییەوە فێڵی لە ئەمریكا كردووە.

ترەمپ وتیشی، سەرەڕای هەموو ئەو كێشانەی لە نێوانیاندایە، بەڵام ئەمریكا و چین زۆر نزیكن لە ئەنجامدانی ڕێككەوتنی بازرگانی.

سەرۆكی ئەمریكا دووپاتیشیكردەوە، ئیدارەی واشنتۆن هیچ جۆرە ڕێككەوتنێك واژۆ ناكات ئەگەر بە ڕێژەی 100% لە بەرژەوەندی ئەمریكا نەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یاسای خانەنشینی دەستكاری دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی عیراق، بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش یاساكە دەستكاری بكرێتەوە و گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

لوقمان وەردی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای چاكسازییدا دەستكاری خانەنشینی بكرێتەوە.

دەشڵێت”ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگبووە دەستكاریكردنی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایشە، چونكە مووچەكانیان زۆر كەمە و ستەمیان لێدەكرێت”.

دەستكاریكردنی مووچەی خانەنشینی لەكاتێكدایە لە عیراقدا دەستكاری یاساكە دەكرێت و تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە كەمدەكرێتەوە بۆ 60 ساڵ، بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین ببن و بتوانرێت كەسانی گەنج وەك فەرمانبەران دابمەزرێن.

مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش شەش ساڵ پێش ئێستا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، بەڵام بەهۆی ڕازینەبوونی حكومەتەوە دواخرا.

بەپێی پڕۆژەیاساكە هەر كارمەندێكی پۆلیس و ئاسایش دوای 15 ساڵ خزمەت دەتوانێت داوای خانەنشینی بكات و ئەگەر خزمەتەكەشی گەیشتە 25 ساڵ دەتوانێت بە 80%ی تەواوی مووچەوە خانەنشین ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان