ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەزارەتی بەرگری: قەناس بەدەستی نەناسراو تەقەی لە خۆپیشاندەران كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی میدیای ئەمنی لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، قەناس بەدەستی نەناسراو تەقەی لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كردووە، بە مەبەستی دروستكردنی ئاژەوە و پشێوی لەكانی خۆپیشاندانەكاندا كە چەند ڕۆژێكە بەغدا و شارەكانی تری عیراقیان گرتووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”لە هەندێك ناوچەدا بوونی چەند حاڵەتێكی پێوەبوون بە گوللـەی قەناسە تۆماركراوە كە هەندێك لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانی پێكاوە و ئامانج لێی دروستكردنی فیتنە و ئاژاوەیە لە وڵاتدا”.

وەك لە بەیاننامەكەی شانەی میدیای ئەمنیدا هاتووە” دوێنیَِ هەینی دوو كەس لە هێزە ئەمنییەكان و دوو هاووڵاتی لە (ساحة الطیران) و مۆڵی نەخیل لە ناوەڕاستی بەغدا بە گوللـەی قەناس بەدەستە نەناسراوەكان پێكراون”.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ڕایگەیاندبوو، لانی كەم تائێستا 60 كەس لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە پێكداهەڵپژانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران گیانیان لەدەستداوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە پارێزگاكانی بەغدا و بابل و دیوانیە و بەسرەو نەجەف و موسەننا و كەركوك و دیالە و میسان و واست، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرفراوان بەخۆوە دەبینن و خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشكردنی واقعی خزمەتگوزاری و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی دەكەن، لە هەندێك لە شارەكانیشدا خۆپیشاندەران هەڵیانكوتاوەتە سەر بارەگا حزبی و حكومییەكان و ئاگرییان تێبەرداون.

عێراق

پەڕلەمانتارێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەستی لە پەڕلەمان و حزبەكەی كشاندەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەپەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا دەستی لەكاری حزبی و فراكسیۆنی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كێشایەوە، دەشڵێَت: “من كاندید نیم لە سەر هیچ لایەنێكی سیاسی عیراق”.

محەمەد شیاع سودانی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یایا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ هەینی 13-12-2019 دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە هەردوو حزبی دەعوەی ئیسلامی و فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاوكردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا بەندە لەسەر هیچ حزبێكی سیاسی عیراق كاندید نیم و ئینتیمای من تەنها بۆ عیراقە.

چاودێرانی سیاسیش باس لەوەدەكەن، دەستلەكاركێشانەوەكەی محەمەد شەیاع سودانی وەك ئامادەكارییەكە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و بەدەسهێنانی ڕەزامەندی خۆپیشاندەران، كە ڕۆڵی یەكلایكەرەوە دەبینن لە دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو.

سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەپێی دەستوور دواین وادەیە بۆ سەرۆك كۆماری عیراە بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران و پێشكەشكردنی كاندیدەكانی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سیستانی بۆ خۆپیشاندەران: شەڕێكی چارەنووسساز لە بەردەمتاندایە

خەڵك- بەشی هەواڵ
گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئه‌وانه‌ی داعشیان تێكشكاند ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی شەڕی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د سافی، لە وتاری هەینی ئەمڕۆ پەیامێكی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی خوێندەوە و ڕایگه‌یاند، نابێت هیچ هێزێكی چەكدار لە دەرەوەی شەرعیەتی دەوڵەت بێت و سەقامگیریش تەنها بەوە بەدی دێت، كە چەك بە دەستی دەوڵەتەوە بێت.

نوێنەرەكەی سیستانی داوای لە خۆپیشاندەران كرد، كە “به‌ ئاشتیانه‌ شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن” و ڕاشیگەیاند، ئه‌وانه‌ی داعشیان تێكشكاند ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی شەڕی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی بكه‌ن.

وتیشی، “عیراقییەكان شەڕێكی چارەنووسساز لەبەردەمیاندایە، ئەویش شەڕی چاكسازيیە” و داواشی لێ‌ كردن، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئیداری هەوڵەكانيان یەكبخەن.

سیستانی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە خۆپیشاندانەكان بە ئاشتیانە بەڕێوەبچن.

وتیشی، “هەموو ئەوانەی ئەو تاوانە دڕندانەی دوێنێیان ئەنجامدا لە گۆڕەپانی وەسبەی ناوەڕاستی بەغداد، دەبێت دەستگیر بكرێن و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و دادگا بكرێنەوە، چونكە ئەوە بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی عیراقییەكانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا.. دوو تەقینەوە ڕوویاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە ڕژهەڵاتی بەغدای پایتەخت دوو بۆمبی چێنراو تەقینەوە و بە هۆیەوە 2 كەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكان لە ناوچەی بەلەدیاتی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویانداوە و بە هۆیەوە دوو هاووڵاتی بریندار بوون.

دوبەدوای ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان بە مەبەستی ئەننجامدانی لێكۆڵینەوە چووەنەتە شوێنی ڕووداوەكە و بریندارەكانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان