ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ڕێناس گۆرانی (تۆ)ی بڵاوکردەوە

خێزان

خانمە هونەرمەند ڕێناس وریا نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (تۆ) بڵاوکردەوە.

ڕێناس وریا لە بارەی بەرهەمەکەیەوە بە  ڕایگەیاندووە״ئەم بەرهەمە نوێیەم ڤیدیۆکلیپێکی سینگڵە بە ناوی (تۆ) کە گۆرانییەکی خۆشەویستی و سۆزدارییە و وەرزێکی نوێیە لە کارە هونەرییەکانی من”

ڕێناس وریا  دەڵێت״بەرهەمەکە لە ئاوازی خۆمە و ئاراس گەبەیی تێکستی بۆ داناوە، هاوکات سەرجەم کارە هونەرییەکانی پڕۆژە نوێکە لە (ڤینۆ گروپ) ئەنجام دراوە و دەرهێنان و سەرپەرشتیاری کارەکەش لە لایەن هونەرمەند ئارام سەردار ئەنجام دراوە.״

ڕێناس وریا ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و ئەندامی گرووپی میوزیکی کیژانی سلێمانییە، ئەکتەری سەرەکیی بوو لە فیلمی سینه‌مایی (ژانی گه‌ل) و دوایین بەرهەمی ڤیدیۆکلیپێک بوو بە ناوی  (خۆزگە دەتزانی).

هەواڵەکان

هەنسک ئەحمەد: من جلەکانم ڕووتە، ئێوە عەقڵتان

خێزان

کچە مۆدێل هەنسک ئەحمەد لە پەیامێکی نوێدا قسە لەسەر شێوازی جلوبەرگەکانی دەکات و ئامژە بەوە دەدات کە ڕاستە ئەو جلەکانی ڕوتە، بەڵام خەڵکانێک عەقڵیان ڕووتە.

هەنسک ئەحمەد دەڵێت”من ڕەنگە جلم ڕووت بێت بەڵام کەس ناکوژم ! من ڕەنگە جلم ڕووت بێ بەڵام خاوەن دڵێکم پڕە لەمیھرەبانی ! من ڕەنگە جلم ڕووت بێ بەڵام بەقسەکانم کەسم ئازار نەداوە ، من دڵخۆشی دەوروبەرەکەم لەپێش خۆمەوە داناوە !”

هەنسک نوسیویشیەتی”بەڵێ من ئەوکچەم ھەمیشە گیانی ھاوکاریم تیابوە ! من ئەو پیاوە نیم شەوان ژنەکەم بەگریانەوە بخەوێ بەلام دیاری بۆدۆستەکەم بکڕم !! من ئەو پیاوە نیم ژنەکەم لەمالەوە سجن بێ من لەگەل دۆستەکەم پیاسە بکەم !ئێستا دەزانن جیاوازی من و ئێوە چییە ؟ من جلم ڕووتە ئێوە ئەقڵتان !!؟”

هەنسک لەبارەی لەبەرکردنی جلوبەرگی نیمچە ڕوتەوە وتوشیەتی”ڕەخنەی زۆر لە جلوبەرگ و کارەکەم گیراوە بەڵام من قسەی خەڵکم لا گرنگ نییە، ئەوەی لە نزیکمە دەزانێت من چۆنم ئەوە بەسە بۆ من، خۆشبەختانە لەم کارەمدا خێزانەکەم زۆر لە پشتم بوون، بێگومان کە خێزانەکەت لە پشت بێت قسەی خەڵک هیچ کارت تێ ناکات”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هونەرمەندانی بەرنامەی بەرنامە کەمپین ڕادەگەیەنن

خێزان

پاش ئەنجامدانی چەند کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا، هونەرمەندانی بەرنامەی بەرنامەش کەمپین ڕادەگەیەنن.

بەرزانی قالەی خەڵوز کە یەکێک بوو لە هونەرمەندانی بەرنامەکە ڕایگەیاندووە کە ڕۆژانە لە سەعات ٩ی بەیانی بۆ ٩ی شەو پێشوازیی لە خەڵكی خێرخواز و بەخشندەی شاری سلێمانی دەكەن بۆ وەرگرتنی شتومەك لە ناو کارگەی جگەرەی سلێمانی لەشەقامی سالم”

بەرزانی قالەی خەڵوز وتیشی” داوا  لە دانیشتوانی شاری سلێمانی كرد بەشدرایی كەمپینەكە بكەن و بەهەر شتێك دەتوانن هاریكاریی ئەم بەخشینە مرۆڤانەیە بكەن بۆ كوردانی ڕۆژئاوا”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بەرنامەی بەرنامە و چەند هونەرمەندێکی دیکەش لە کەمپیەنەکدا بەشداریان کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

نەریمان بابان لەبەر دۆخی ڕۆژئاوا کۆنسێرتەکانی لە هەولێر و سلێمانی دوادەخات

خێزان

هونەرمەند نەریمان بابان ڕایگەیاندووە کە  لەبەر دۆخی ڕۆژئاوا کۆنسێرتەکانی لە هەولێر و سلێمانی دوادەخات.

نەریمان بابان ڕایگەیاند”وەک بڕیار بوو لە مانگی 11/2019 دوو کۆنسێرتی گەورە لەشاری سلێمانی و هەولێری پایتەخت ساز بکەین بەڵام وەک هاوخەمیەک بۆ ئەو کارەساتەی کە تورکی دڵ پڕ لە قین بەسەر گەلەکەمانی هێناوە لەم کاتەدا بە پێویستی ئەزانین کە کۆنسێرتەکان دوا بخەین”

نەریمان بابان وتیشی”لە ئێستادا ئێمە ئەرکی گرنگترمان لە سەر شانە ئەویش کۆمەک کردنی پارچەکەی تری جەستەی کوردوستانی بەشکراوە، سەرکەووتن هەربۆ کوردی نەبەردو ئازایە خودامان لە پشت بێت”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان