ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

چەند دیمەنێک کە دەیسەلمێنێت ئەوەی تۆ لە سۆشیال میدیا دەیبینیت هەموو چیرۆکەکە نییە


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە دەیسەلمێنێت ئەوەی تۆ لە سۆشیال میدیا دەیبینیت هەموو چیرۆکەکە نییە:

ریکلام

بەزمەسات

کام لەم کچانەت بەلاوە سەرنج ڕاکێشە، بزانە ئەوە چی لەسەر تۆ ئاشکرا دەکات


خێزان

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتییەو لە ڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لەم کچانەوە کە بەلای تۆوە سەرنج ڕاکێشە، هەندێک تایبەتمەندی لەسەر کەسایەتی تۆ ئاشکرا دەکات:

 

کام کچەیان سەرنج ڕاکێشترە؟

 

کچی ژمارە 1

گەر کچی یەکەم بۆتۆ سەرنج ڕاکێشە ئەوا تۆ کەسێکی هێمن و لەسەرخۆیت و متمانەت بەخۆتە، ئارامگریت لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانت.

 

کچی ژمارە 2

گەر ئەم کچە بەلای تۆوە سەرنج ڕكێشە ئەوا هێمایە بۆ ئەوەی کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتیت و بەدەم هەموانەوە پێدەکەنیت.

 

کچی ژمارە 3

گەر ئەم کچە بەلای تۆوە سەرنج ڕاکێش بێت هێمایە بۆ ئەوەی کەسێکی شەرمن و داخراویت، لە پەیوەندیدا قوڵبوونەوەی ڕوحی لات گرنگە.

 

 

کچی ژمارە 4

کەسێکی هێندە ئاسان نیت بۆ دەوروبەرەکەت تا لێت تێبگەن، بە ڕووکەش لوتبەرز و داخراو دەردەکەویت، بەڵام لە ناخەوە کەسێکی کۆمەڵایەتیت و هەموو کات ئامادەی هاوکاریت بۆ دەوروبەرەکەت.

 

کچی ژمارە 5

کەسێکی سەربەخۆیت و بڕوات بە بڕیارەکانی خۆت هەیە و کارێکی ئاسان نییە کە دەوروبەر قەناعەتت پێبکات تا کارێک بکەیت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کاتێک کەست دەستناکەوێت بە جوانی پشتت بشێلێت، لەسەر کورسیەک ئەم ڕاهێنانانە بکە


خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند ڕاهێنانێکەی بەسوودە بۆ پشت کە دەتوانیت لەسەر کورسیەکەوە ئەنجامی بدەیت، بەتایبەت لەو کاتانەدا کە کەست دەستناکەوێت بە جوانی پشتت بشێلێت:

 

-لەسەر کورسیەک دابنیشە و قۆڵەکانت بکەرە پشتەملت و دواتر سەرت بۆپێشوە ڕابکێشە تا دەتوانیت، دواتر بیگەڕێنەرەوە و ٥ جار دوبارەی کەرەوە.

-ئەمجارە بەبێ دەستت تەنها ملت ببەرە خوارەوە و هەست بە کشانی شانەکانت بکە، ٨ جار دوبارەی بکەرەوە.

-لەسەر کورسیەکە کەمەرت بە پەستانی شانت بۆ ئەملاو لا بجوڵێنە و لە هەر خولخواردنێکدا ٣٠ چرکە بوەستە، ٣ جار بۆ هەر لایەک.

-ئەمجارە هەر بە دانیشتنانەوە لەسەر کورسیەکە قۆڵی چەپت بۆ لای ڕاستت بەرە و دواتر بە پێچەوانەوە، ١٠ جار بۆ هەر لایەک.

-قاچێکت بخە سەر قاچەکەی دیکە و شانت بە رێکی بهێنە بۆ پێشەوە، ٣٠ چرکە بەوجۆرە بوەستە و ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

ئه‌م ژنه‌ كێیه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌موو فیلمه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت؟


خێزان
كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌مریكی كۆڵۆمبیا، ماوه‌ی زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ له‌ بواری وه‌به‌رهێنانی فیلمدا كارده‌كات و له‌ ساڵی 1980 شه‌وه‌ هێمای كۆمپانیاكه‌ ژنێك بووه‌ كه‌ مه‌شخه‌ڵێكی هه‌ڵگرتووه‌ و ئه‌و ژنه‌ش له‌ سه‌ره‌تای سه‌رجه‌م فیلمه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.

 له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌و هێمایه‌ په‌یكه‌رێك بووه‌، به‌ڵام دواتر و له‌ ساڵی 1992 به‌ شێوه‌ی زه‌یتی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكی مایكل جی دیسی وێنه‌ی خانمێكی ڕاسته‌قینه‌ كێشراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و خانمه‌ ناوی جینی جۆزیفه‌و ته‌نها هاوڵاتیه‌كی ساده‌ی ئه‌مریكی بووه‌ كه‌ دایكی دوو منداڵه‌و له‌و كاته‌دا داوای لێكراوه‌ وێنه‌ی بكێشرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ لۆگۆیه‌ك بۆ كۆمپانیای به‌ناوبانگی سینه‌مای (كۆلۆمبیا).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان