ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گەرمیان، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كەس برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بەركەوتنی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا لاندكروزەر لەگەڵ ستونێكی كارەبا لە قەزای كەلار، پێنج كەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان” ئەمشەو لەڕێگەی پشتێنەی كەلار (حەولی)، بە هۆی خێرای زیادەوە، ئۆتۆمبیلێك لە جۆری (تویوتا لاندكروزەر) وەرگەڕاو لە ئەنجامدا پێنج كەس بریندار بوون”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران”.

لەم چەند ساڵەی دواییدا ڕووداوەكانی هاتووچۆ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بە وتەی شارەزایانیش، هۆكاریی زۆرێك لەو ڕووداوانە پابەندنەبوونی شۆفێرانە بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ لەگەڵ خێرایی لە ڕادەبەدەر كە ویان كردووە ژمارەی قوربانیان بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە ڕوو لە زیادبوون بكەن.

 

کوردستان

هەولێر؛دزێك دەستگیركرا كە ماددەی هۆشبەریشی بەكارهێناوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون كەسێكیان دەستگیركرد ، كە تۆمەتبارە بە دزینی 2 ماتۆڕسكیل، دەشڵێت،”لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر و كەرەستەكانی بەكارهێنانی و جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید گیرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، تیمەكانمان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، لە ماوەی كاتژمێرێكدا لە گەڕەكی پۆلیسان كەسێكیان بە ناوی (س.ع) بە تۆمەتی دزینی 2 ماتۆڕسكیل دەستگیر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماڵەكەیدا ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و 2 ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید) دەستیان بەسەردا گیرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار كرایەوە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، لەبەر ئەوەی ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، قوربانی لێنەكەوتۆتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند”تەقیتەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری كەركوك و لە نزیك كۆلێژی یاساوە ڕویدا”.

بەوتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللـەیەكی هاوەنەوە بووە لە نزیك كۆلێژی یاسا لە ناوەڕاستی كەركوك”، ڕەتیشكردەوە جگە لە زیانی ماددەی، ڕووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێكەوتبێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان لە شاری كەركوك، ئاماژەیان بە تەقینەوەیەك كرد لە نزیك كۆلێژی یاسا لە شارەكە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریی لەبارەی سروشتی تەقینەوەكەوە بخەنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە
هەولێر، پزیشكێكی پسپۆڕ داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناو لە پارێزگەی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ڕەچاوی دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و نكوڵی لە بوونی نەخۆشییەكە نەكەن و سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن، هۆشداریش دەدات لەوەی نەخۆش لەخۆیەوە چارەسەر بكاربهێنێت.

بەپێی نوسراوێك كە لە پەیجی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان و لەلایەن (د. زانا دزەیی) پسپۆڕی هەناو بڵاوكراوەتەوە:”وەک پزیشکێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرەسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤید_١٩م، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە بەداخەوە بوونەتە ھۆی مردن بە تایبەت لە گەنجەکان، تا ڕاددەیەکی زۆر پەیوەندی بەوە ھەیە کە کەسی تووشبوو درەنگ چووەتە لای پزیشک یان درەنگ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە سەرەتاوە نکۆڵێ لە نەخۆشییەکە کردووە و بە بێ گەڕانەوە بۆ پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار، لە خۆیەوە عیلاجی بەکارھێناوە و تا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسییداری نەخۆشییەکەو بەداخەوە کار لەکار ترازاوە و نەتواندراوە ھیچی بۆ بکرێت”.

هەر لە نویسنەكەدا هاتووە:”بۆیە ھەرکاتێ زانیت حاڵەتەکەت قورسە بەتایبەت ئەگەر ھەناسەتەنگیی و سنگ ئێشەی تووند و تێکچوونی بیر و ھزر و شین بوونەوەی پەنجە و لێوەکانت لەگەڵ بوو، یان تایەکی زۆر کە بە دەرمان دانەبەزێت، یان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی شەست ساڵە، ئەوانەی قەڵەون و نەخۆشیی درێژخایەنی وەک دڵ و شەکرە و نەخۆشیی سیی و ھەناسە و سست بوونی گورچیلە و شێرپەنجەیان ھەیە، پێویستە بە زووتریین کات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەوەی لە مەترسیی بەدووربن”.

ئەو پزیشكە لە كۆتایی نوسینەكەدا، تكای وایە هەموو لایەك ڕەچاوی ئەو خاڵانە بكەن، تا خودا هەموو لایەك بپارێزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان