ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بانكی ناوەندی عیراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێم سەبارەت بە مووچەكانیان

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق دڵنیایی دەدات لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانی بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق كاریگەری لەسەر ناردنی مووچە نابێت.

عابد ساڵح بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”خۆپیشاندانەكانی عیراق هیچ مەترسییەكی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نییە و كاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ناكات”.

عابد ساڵح ئاماژەی بەوەشداوە: “بەردەوام پارەی پێوستیان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی هەیە، مانگانە وەزارەتی دارایی عیراق، لە 15 بۆ 21ی مانگ فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەنێرن، ئێمەش پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم”.

عێراق

28 هەزار پلەی دامەزراندن لە عیراق ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری عیراق ڕایگەیاند، 28 هەزار پلەی وەزیفی لە وەزارەتی بەرگری دروست دەبێت و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دابەشكردنی ئەو پلانە بەسەر پارێزگاكاندا.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی عیراق”واع” بڵاوی كردەوە، بەپێی ڕێككەوتنێك لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەكاندا ئەو پلە وەزیفیانە لە ساڵی داهاتوودا دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگاكاندا.

جبوری هەروەها دەڵێت”لە هەڵگرانی بڕوانامە بەرزەكانەوە دەستپێدەكرێت بۆ دامەزراندن كە ژمارەیان لە نێوان 3 تا 4 هەزار كەسدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای داعش لە كەركوك كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق ڕایگەیاند، دوو چەكداری داعش لە كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون، یەكێكیان بەرپرسێكی باڵایە.

شانەی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكان بۆسەیان بۆ ئەو چەكدارانە داناوە و توانیویانە بیانكوژن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”یەكێكیان بەرپرسی ژمێریاری داعش بووە”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.

بەپێی ڕاگەنراوەكە هێزەكانی عیراق كۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاكەیان كردووە و هیچ شوێنێكی ئەو پارێزگایە بەدەست داعشەوە نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان