ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕۆژنامەنوسێكی عیراقی؛ هێزی بیانی لە گۆڕەپانی خۆپیشاندەران بوونیان هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەنوسێكی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، لەدوای پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە ئەوە یەكەمجارە هێزە ئەمنیەكان بەو شێوەیە ڕووبەڕووی خۆپیشاندانەكان دەبنەوە و چەكی سوك و مامناوەند بەكار بهێنن، دەشڵێت،”هێزە ئەمنیەكان نزیكەی 8 ڕۆژنامەنوسیان دەستگیركردووە”.

ئاڵۆزییەكانی عیراق تا دێت تەشەنە دەسەنێت و میدیكانی عیراق باس لەوە دەكەن، ئەگەر دۆخەكە بەوشێوەیە بەردەوام بێت، ڕێڕەوی خۆپیشاندانەكان لە كۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنیەكان دەردەچێت، سەرۆكی پەرلەمانیش داوای لە خۆپیشاندەران كردووە نوێنەریان بچێتە پەرلەمان تا كۆبوونەوەیان لەگەڵ بكات.

ئەحمەد حسێن، ڕۆژنامەنوسی دیار لە بەغدا بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند ، لەماوەی كاركردنم لە بواری ڕۆژنامەنووسی و ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی عیراق هیچ كات ئەوەندەی ئەمجارە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكار نەهێنراوە، ئەوەی ئەمجارە بەجۆرێكە لەدوای پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە دەتوانین بڵێین ئەوە یەكەمجارە ئاوا هێزەئەمنییەكان دژی خۆپشاندەران بوونەتەوە.

وتیشی ،”هێزە ئەمنییەكان دەست لە كەس ناپارێزن و بە چەكی سوك و مامناوەندە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە و هەڵمەتێكی ڕەشبگیریان دەستپێكردووە و خۆپیشاندەران دەستگیردەكەن و لەناو گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان ئازار و ئەشكەنجەیان دەدەن”.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی زانیاری بێت لای ئێمە تا ئێستا نزیكەی 8 ڕۆژنامەنووس لە لایەن هێزەئەمییەكانەوە دەستگیركراون و دەست بەسەر مۆبایل و كەرەستەكانی كاری ڕۆژنامەنوسیان گیراوە.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا لەناو خۆپیشاندەرانی بەغدا باس لەوە دەكرێت، كە هەندێك هێزی بێگانە و میلیشیا هاتونەتە ناو گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان.

ئەو ڕۆژنامەنوسە لە ڕێگەی (خەڵك)ەوە داوای لە ڕاگەیاندنە كوردییەكان كرد، كە پشتیوانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق بكەن، چونكە لە ئێستادا هێڵەكانی ئینتەرنێت لەلایەن حكومەتەوە ڕایگراوە، دەستیان بە سۆشیال میدیا ناگات و دەنگیان كپ كراوە.

کوردستان

پاسپۆرتی سلێمانی: بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان لە سلێمانی بكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە سلێمانی بكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 18/11/2019 بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پشتڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە پارێزگای سلێمانی شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییان كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، دوای چەندین گفتوگۆ و كۆبوونەوە بە ھەوڵ و هەماهەنگی ھەر یەك لە د.بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و د. ھەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی، توانرا حكومەتی عیراق شاندێك بنێریت بۆ پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پشتڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە پارێزگای سلێمانی تا بتوانن پێش ھاتنی ساڵی نوێ ئەم نووسینگەیە دەست بەكاربێت و بكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، بەكردنەوەی ئەم نووسینگەیە لە سلێمانی كارئاسانی زۆرتر بۆ هاووڵاتیان دەكرێت و چیتر پێویست ناكات ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ئەو ھاووڵاتیانەی كە لە ھەندەرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ پشتڕاستكردنەوە ( تصدیق)كردنی بەڵگەنامەكانیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بكەن لە بەغدا و لە سلێمانی كاروبارەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم دەیەوێت چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەكن بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكەن لە هەرێمی كوردستان.

د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،”بە هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان وكۆمەكی دارایی ڕێكخراوی USAID و لەژێر سەرپەرشتی ڕێكخراوی UNDP گرێبەستی لەگەڵ كراوە بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند چاكسازییەك و نووسینی یاسایەكی نویێ كارەبا.

وەزیری پلاندانان ڕاشیگەیاندووە،”بڕیارداوە پەلە بكرێت لە ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای كارەبا بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی ڕادەگەیەنێت.

د.محەمەد حسێن سەرۆكی ليژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كار و چالاكییەكانی سەنتەرەكانی زمان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند: سبەینێ سێشەممە 19/1/2019، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی لەلایەن سەنتەرەكانەوە ڕادەگەیەنرێت، كە لەڕێكەوتی (9 تا 14)ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی بەشداربووان بۆ سەرجەم ئاستەكان بەڕێوەچو بوو.

سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كار و چالاكییەكانی سەنتەرەكانی زمان جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە، كە كاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانی سەنتەرەكان یان وێب سایتی سەنتەرەكانی زمان و وێب سایتی زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیان.

هەروەك وتیشی، لە دوای دەرچوونی ئەنجامەكان بۆ ماوەی 48 كاتژمێر كاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپگرتن لە ئەنجامەكانیان تا كۆتایی دەوامی فەڕمی ڕۆژی پێنج شەممە 21/11/2019.

د.محەمەد حسێن ئەوەشیخستەڕوو: لە داهاتوویەكی نزیكدا خولی نوێی ئاستەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی بەسیستمێكی تازە لەسەرجەم سەنتەرەكانی زمانی زانكۆكان دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان