ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چاودێری سلێمانی؛ دەست بەسەر 580 كیلۆگرام خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیراوە بە سەر نزیكەی 580 كیلۆگرام خۆراكی خراپ و ماوەسەرچوودا، دەشڵێت،”لێپێچینەوەی یاسای لە گەڵ خاوەنەكانیان دەكرێت و سەرجەمیان لە لایە ن لیژنەی تایبەتەوە بەشێوەیەكی تەندروست لە ناوبران”.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگریكردن لەخۆراكی ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو لیژنەكان بەردەوام بەدواداچوون دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، لەلایەن لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی مەڵبەندی و بنكە تەندروستیەكانی دەست بەسەر نزیكەی 580 كیلۆگرام خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوو و نزیكەی 35 تەبەق هێلكە گیراوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، تیمەكانی چاودێری تەندروستی دەستیان بەسەر نزیكەی 260 كگم خۆراك وهێلكە و چەند كەل و پەلكی خراپ و ناتەندروستدا گرت، هەروەها لەگەڕەكی ڕاپەڕینیش دەست بەسەر 100كگم خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە لایەن تیمەكانی مەڵبەندی تەندروستی كاریزەوشك لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرا بەسەر نزیكەی 120 كگم خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو، لە گەڕەكی سەرچناریش نزیكەی 100 كگم خۆراكی خراپ و خواردنەردنەوەی خراپ و بەسەرچوودا دەستی بەسەرداگیرا .

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

کوردستان

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەڕلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە و لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت.

وتیشی”بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكات”.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دانوستانەکانی هەرێم و بەغداد دەستپێدەکەنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن و، لێكنزیكبوونەوەی باشیش ھەیە. سەركردەیەكی سوننەكانیش دەڵێت، چاوەڕێ دەكرێت ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە رێككەوتنی ھەردوو حكوومەت، دەبێتە ھۆی سەقامگیری لە عیراقدا بە شێوەیەكی گشتی.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وتی: “بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، چونكە بەردەوامبوونی دانوستان پێویستە و رێككەوتننامەش پێویستە بەپێی دەستوور بكرێت و بۆ سەقامگیریی ھەردوو حكومەت بێت، بۆیە گەر بگەنە رێككەوتن، دۆخەكەش سەقامگیر دەبێت”.

سەبری وتیشی: “لێكنزیكبوونەوەی باش ھەیە و تەنھا ھەندێك وردەكاری ماون، كە رەنگە ئەوانیش لەم چەند رۆژەدا یەكلا بكرێنەوە و بگەنە رێككەوتن”.

لای خۆشیەوە، د. عەلا مەكی، سەركردەی سوننەكان، رایگەیاند: “عێراق پێویستی بە سەقامگیری ھەیە بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغێكی دیكە، تا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كاریگەرییان لەسەر نەبێت و بتوانێت سەقامگیری دروست بكات، بۆیە پێویستە دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوام بێت و بگەنە رێككەوتن، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەكە و ھەرێمی كوردستان ناوچەیەكە بۆتە ھۆی سەقامگیری بۆ ھەموو عیراق، هەروەها سەقامگیریی ھەرێم، واتا سەقامگیریی ھەموو عیراق، بۆیە پێویستە حكومەتی عیراق لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بگاتە رێككەوتن”.

مەكی، وتیشی: “پێویستە دانوستانەكان دوانەكەون و پەلەیان لێ بكرێت، چونكە رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا دەبێتە ھۆی سەقامگیریی عیراق بە گشتی، بۆیە پێشبینی دەكەم ئەمجارە ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە بوونی كێشە لە نێوان ھەردوولا، دەبێتە ھۆی ناسەقامگیریی دۆخی عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەدەپە: ئامانجی تورکیا تەنها گەلی کوردە

خەڵک-ئارام سەردار

 

لەبارەی دۆخی باکور و باشور ئوپراسیۆنەکانی تورکیا، نوێنەرایەتی هەدەپە لەباشوری کوردستان ڕایگەیاند، ئامانجی تورکیا هیچ لایەنێک نیە، بەڵکو ئامانجی گەلی کوردە ، و دەوڵەتی توركیا لە زۆرینەی ناوچەكان لە هەرچوار پارچەی كوردستان داگیركاری ئەنجامدەدات و بەبیانووی هەبوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان.

سەلیم باسان، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری كوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوەی تورکیا دەیکات لە زۆربەی ناوچەكان و لە هەرچوار پارچەی كوردستان داگیركاریە، هەرچەندە ئەوان بەبیانووی پەکەکە داگیرکاریەکان ئەنجام دەدەن بەڵام ئامانجیان گەلی کوردە، چونکە كاتێك هەرێمی كوردستان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا خۆی پەكەكە نەبوو سنورەكانی بەڕووی باشوری كوردستاندا داخست.

دەشڵێت، دەوڵەتی توركیا لەشەوی 15ی حوزەیران هێرشی كردە سەر هەرێمی پاراستنی میدیا و شەنگال و مەخموور چەند ناوچەیەكی تر، ئەگەر بەر بەم هێرشانەی تورکیا نەگیرێت ئەوا بێگومان دوای ئەو شوێنانە رووی هێرشەكانی توركیا باشوری كوردستان دەبێتەو ئەو كات مەترسی لەسەر تەواوی خاكی باشوری كوردستان دروست دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، گەریلاكانی پەكەكە بەرخودان خەبات دەكەن پێش لە داگیرکاریەکانی توركیا دەگرن لە باشوری كوردستان و باكوری كوردستاندا.

سەبارەت بە بێسەرو شوێن بوونی هاوسەرۆكی شارەوانی پێشووی هەدەپە لە شاری سلێمانی وتی، هیچ زانیاریەکیان نیە کەوا لەلایەن میتەوە رفێندرابێت ئێمە نازانین، تا ئێستا هیچ زانیاریەك لەبەردەستدانیە، لەگەڵ لایەنە ئەمنیەكانی سلێمانیش لە پەیوەنیدانین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان