ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“حكومەت ملیارەها دۆلاری هەیە و رەوشی خەڵكیش خراپە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەستی دەرەكی لە عیراقدا بوونی هەیە و سەربەخۆی سیاسی و سەروەری تەواوەتی خۆی نییە.

موسەنا ئەمین ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، تا ئێستا جیاوازی نێوان خۆپیشاندانەكانی ئەمجارە و پێشتر دیار نییە، ئەوە نەبێت ئەو خۆپیشاندانانەی پێشتر لایەنێكی سیاسی دیاریكراو ڕێكیدەخست، ئەوەی ئێستا خەباتی شەقام و مەدەنی و كۆمەڵێكی تر لەخەڵك بەڕێوەی دەبەن و هانی دەدەن.
وتیشی”سۆشیاڵ میدیا زیاتر كاریگەری لەسەری هەیە و داخوازییەكانیش داخوازی چاكسازین، خەڵكی عیراق چاوەڕوانی زیاتر لە حكومەتێك دەكەن كە ساڵانە بەدەیان ملیار دۆلارەوە مامەڵە دەكات هێشتا خزمەتگوزارییەكان لەجێگای خۆیدانین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، شتێكی ڕوونە دەستی دەرەكی لە عیراقدا بوونی هەیە و سەربەخۆی سیاسی و سەروەری تەواوەتی خۆی نییە، جگە لەوەی تا ئێستاش عیراق هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی هاوپەیمان و ئەمریكاش دەخوێنێتەوە، كۆمەڵێك هێز لە عیراقدا هەن ڕوون و ئاشكرا وابەستەی وڵاتانی دراوسێن.

ڕوونیشیكردەوە، ڕاست نییە ئەگەر بوترێت دەستی ئێران لەم خۆپیشاندانانەدایە تا ئەمریكا لە عیراق سەرقاڵ بكات، چونكە هەتا ئەگەر لە هەندێك دروشمی خۆپیشاندەران لە دوێنێ بڕوانین دەبینین بەشێك لە دروشمەكان دژی ئێرانە، بەڵام بێگومان هەموو ڕوداوێكی ناوخۆیی دەكرێت ببێتە مادەیەك بۆ دەستوەردانی هەرێمی و دەرەكی.

سەبارەت بە كاریگەری خۆپیشاندانەكان لەسەر هەرێم، ناوبراو ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم جوڵانەوانە بەردەوام بن و دەستكەوتیان هەبێت و زۆربهێنن بۆ حكومەت، دوور نیە خەڵكی كوردستانیش ئیلهامی لێوەربگرن و بڕژێنە سەر شەقامەكان، بەڵام لە هەموو حاڵەتێكیشدا ژینگە و دۆخی كوردستان جیاوازە لە تەواوی شوێنەكانی تری عیراق.

جەختی لەوەش كردەوە، پشتیوانی لە حكومەتی هەرێم ناكەم، بێگومان حكومەتێكی گەندەڵە كە بەرپرسیارە لەهەموو نەهامەتیەكانی خەڵكی كوردستان، بەڵام ئەگەر مرۆڤ بەویژدانەوە قسەبكات حاڵی ئەوان زۆر لە ئێمە خراپترە، بەڵام ڕەنگە لە تەقالیدی دەوڵەتدا حاڵیان لە ئێمە باشتر بێت لەوەی كەلای ئێمە بنەماڵەیەتی تەواو گۆڕەپانی سیاسی لەكوردستان داگیر دەكات، بەڵام لە ئەنجامدا كۆی گشتی خزمەتگوزاری و ئەمن و ئاسایش لەكوردستان زۆر باشترە لەبەشەكانی تری عیراق.

کوردستان

وێنە.. لە شارەزوور ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێدەكەنەوە

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمشەو دووشەممە، ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی شارەزوور هەستان بە چاككردنی بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێكردنەوە و دانانی لەزگەی درەوشاوەی هاتوچۆ بۆ هێماكان.

كاروان كەریم، یەكێكە لەو گەنجە خۆبەخشانە و بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند، “ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە لەگەڵ ستافێك لە گەنجی ماندوو نەناسی سنوورەكە هەڵدەستین بە چاكردنەوەی ئەو هێمای هاتوچۆیانەی كە شكاون بە هەر هۆكارێك یان خراپ بوون، لەگەڵ ئەوەشدا لەزگەی درەوشاوەی شەو لەو هێمایانە دەدەین كە شۆفێر پێویستە ئاگاداری بێت لە پێشییەوە چی هەیە “.

ئەو گەنجە خۆبەخشە وتیشی، “ڕێگای شارەزوور، دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان و مەرزی پەروێزخان و سەیدسادق و پێنجوێن و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە دەبەستێت، بۆیە زۆرینەی شۆفێرەكان دەكرێت نوێ بن وە شارەزار ڕێگا نەبن”.

كاروان كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، “چاككردنی هێماكان و نوێكرنەوەی لەزگەی هاتوچۆ سوودێكی باشی دەبێت بەتایبەت لە شەواندا، چونكە هێماكانی هاتوچۆ لەگەڵ شۆفێراندا دەدوێت و بەمەش ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ لە ناوچەكە زۆر كەمتر دەكات”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەڵادزێ.. بەهۆی دەمەقاڵێوە دوو كەس بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی قەڵادزی كە شوێنی فیشەك و چەقۆ بەسەر جەستەیانەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانە كە یەكێك لە بریندارەكان بەناوی ( ع . ح . م ) لەدایك بووی ساڵی 1997 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی كارەبا شوێنەواری دوو فیشەك بە هەردوو قاچییەوە هەیە و بریندارەكەی تریش شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیكردووەتەوە، بەوتەی یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی دەمەقاڵێ شەڕ لەنێوان ئەوان و چەند گەنجێكی تر دروستبووە و دواتر ئاڵۆزی كەوتووەتە نێوانیان و چەكی جۆری دەمانچە و چەقۆ بەكار هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكراشیكردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی 405 /31 لە یاسایی سزادانی عیراقی و ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بە بڕیاری دادوەر 3 كەس لە هەردوو لایەن ڕاگیركران و دوای ڕووداوەكەش مەفرەزەكانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دەستبەجێ ڕووداوەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو و چەقۆكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەرهاد پیرباڵ دامەزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرهاد پیرباڵ وەك مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین دامەزرایەوە.

د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێكە لە كارەكەی دوورخراوەتەوە، ئەمڕۆش بە فەرمانی ژمارە (1354) لە 28/7/2020 كە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریانداوە بە دامەزراندنەوەی (د.فەرهاد پیرباڵ عومەر) بەناونیشانی (مامۆستا) بە شێوەی هەمیشەیی) لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / زانكۆی سەڵاحەدین / كۆلیژی پەرەوەردە. بەمووچە و دەرماڵەی شایستە لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونی.

د. فەرهاد پیرباڵ لە بارەی دووبارە دامەزراندنەوەی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت:”ٳنشا‌ءاللە دەچمەوە خزمەتی قوتابیەكانم، سوپاسی هەمووان دەكەم،، تكایە بگات بەدەستی سەرۆك زانكۆی سەلاحەددین دكتۆر جەوهەر: لە بڕیارەكە نووسراوە “دامەزراندنەوە”. ئەمەش واتە دیارە من پێشتر فەسڵكرابووم و ساڵێك و 8 مانگە یەك فلس مووچەی زانكۆشم وەرنەگرتووە.. ئێستا بەم بڕیارەی سەرۆك حكوومەت، سەرلەنوێ، وەك ئەوەی تازە لە پاریس هاتبوومەوە لە 1994 دامەزرام لە زانكۆ.”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان