ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دادگا، تاوانبارێكی مادەی هۆشبەری سزا دا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لە ماوەی ڕابردوودا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور، تۆمەتبارێكی بەناوی (ك. م. ق) دەستگیر كرد، بەپێی مادەی (14)چواردەی مخدرات.

ئاشكراشیدەكات، دوای لێكۆڵینەوە دۆسییەكەی ڕەوانەی دادگا كراو بۆ ئەو مەبەستەش لە بەرواری (1/10/2019) بەڕێز دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 سزای تۆمەتبارەكەیدا بە هەشت مانگ زیندانیكردن و غەرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەد و پەنجاهەزار دیناری عیراقی.

ژینگە

بەوێنە.. کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان لەئاگادارینامەیەکدا ئاماژەى بەئەوەدا، له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردودا 13 حاڵه‌تى یه‌كلابوه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ (کۆڤید-19) له‌ سنوره‌كەیاندا ده‌ستنیشانكراوه‌.

باس لەئەوەشکراوە، به‌پێی بنه‌ما زانستییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنى هه‌ر حاڵه‌تێك دا، مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر دانیشتوان زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات هاوڵاتیان به‌ گرنگیی زیاتره‌وه‌ لێی‌ بڕوانن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو،‌ به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خۆتان و كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن حاڵه‌ته‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و سنورداریان بكه‌ن، ڕێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان به‌ هه‌ند وه‌ربگرن و به‌ باشیی جێبه‌جێیان بكه‌ن.

هاوكات داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كەن، له‌كاتى بونى نیشانه‌ى جیاوازى نه‌خۆشییه‌كه‌دا، زیاتر خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بپارێزن و راسته‌وخۆ سه‌ردانى ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن بۆ دڵنیابونه‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

١٢ تووشبووی کۆرۆنا لەسلێمانی چاکبوونەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانى ڕایگەیاند، ١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەپارێزگاى سلێمانى چاکبوونەوە.

 

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەپارێزگاى سلێمانی چاکبوونەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەم کەسانە دواى ئەنجامدانى پشکنینی یەک لەدواى یەک ڕاوانەى ماڵەوە کرانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان