ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

١٠ ئاماژە کە دەری دەخات پەیوەندیەکەتان سەر لە لێژییە

خێزان

هەندێک کات ڕودەدات کە پەیوەندیەکانمان بەرەو لێژی دەچێت و لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە، بەبێ ئەوەی خۆمان پێشوەختە هەستی پێبکەین، ئەمەی خوارەوە ١٠ نیشانەیە کە دەری دەخات پەوەندیەکەتان لە کۆتاییەکەیدایە!

 

-تەنها لە ئێستادا دەژی و تەنانەت بۆ داهاتوی نزیکیش هیچ پلانێکی لەگەڵ تۆدا نییە.

-زۆربەی کات لە وادەکان دوادەکەوێت و بیانوی جۆراوجۆر دەهێنێتەوە.

-کاتێک نامەی بۆ دەنێریت پاش چەند کاتژمێرێک وەڵام دەداتەوە، تەنانەت گەر پێویستت بە هاوکاری ئەویش بێت.

-هەموو شتێکی ژیانی خۆیت لێدەشارێتەوە، تەنانەت شتە بچوکەکانیش.

-ڕۆژی بۆنە تایبەتەکانی خۆتانی بیر نییە و خۆی لێدەدزێتەوە.

-نایەوێت لەگەڵ هاوڕێکانتدا تێکەڵبێت.

-پێشنەکەوتنی لە کارەکەیدا بە خەتای خۆی نازانێت و چیدیکە خۆی بەرەر پێشەوە نابات.

-وازی لەوە هێناوە کە گرنگی بەخۆی بدات و خۆی جوان بکات.

-ئامادەی ئەوەی تێدا نییە کە هیچ بەرپرسیاریەتیەک هەڵبگرێت.

-وەک جاران هەست و سۆزی بۆت نییە و تاقەتی لێت نەماوە.

ریکلام

خۆشەویستی

ڤیدیۆ: ڤالانتاینی سپی لە شاری سلێمانی ببینە

خێزان

ئەمساڵ ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) هاوتا بوو لەگەڵ بارینی بەفردا و لە  شاری سلێمانیش خەڵک لە نێو بەرفردا گوڵی سور پێشکەشی خۆشەویستەکانیان دەکەن و ڕۆژەکەیان ناوناوە ڤالانتاینی سپی.

 

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

Posted by Xelk Xezan on Friday, February 14, 2020

سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵ

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت:

 

بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە

هەنار و کێک بە شێوەی دڵ

کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ

دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٣ خاڵی گرنگ دەری دەخات پیاوەکەت وەک فەرهاد عاشقت بووە

خێزان

گومان لەوەدا نییە کە ژن و پیاو لە دەربڕینی هەستەکانیاندا جیاوازن، هەریەکەشیان بە جۆری جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرامبەر دەردەخەن، ئەمەی خوارەوە ١٣ خاڵە کە کاتێک پیاو هاوسەرەکەی خۆش دەوێت تێیدا دەردەکەوێت:

 

-گوێت لێدەگرێت و قسەکانتی لەبیرە و گرنگی بە وردەکاریەکان دەدات.

-قسەکانی کە بۆتی دەکات دەیباتە سەر و بەلایەوە گرنگە کە ئەو هەستەت لا دروستبکات تۆ بۆ ئەو گرنگیت.

-هەموو کات هەوڵدەدات تا دەتوانێت زۆربەی کارەکان خۆی بیکات بۆئەوەی قورسایی نەخاتە سەر تۆ.

-پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشە و کێشەی لەگەڵیاندا نییە.

-لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و ستایلەکەیدا ڕایی تۆ وەردەگرێت.

-حەزدەکات هەموو شتێکی ژیانی لەگەڵ تۆدا بکات و لێت جودا نەبێتەوە.

-هەندێکجار خۆی خواردن لێدەنێت و کاری ماڵدەکات تا تۆ والێبکات دڵت خۆش ببێت.

-بەردەوام بیرۆکەی نوێ و سوپرایزی جۆراوجۆرت بۆدەکات تا دڵت خۆش بکات.

-هەموو کات تۆی بەلاوە جوان و سەرنجڕاکێشە، هەموو کات.

-ئامادەیە کە لەبەر تۆ قوربانی بدات و کارەکانی دیکەی وەلا بنێت.

-شانازی بە دەستکەوتەکانتەوە دەکات و پشتگیری لە بیرۆکەکانت دەکات گەر سەیر و سەمەرەش بن.

-هەموو کات پارێزگاریت لێدەکات و شەڕی مانەوە لەگەڵ تۆدا دەکات.

-ترسی لەوە نییە لەبەردەم تۆدا لاواز دەربکەوێت و گەر کێشەیەکی هەبێت لەگەڵ تۆدا باسی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان