ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: حكومەتی هەرێم ئامادەیە بەپێی دەستوور هەموو كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ باڵێۆزی ئێران لە عیراق: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بە پێی دەستوور هەموو كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2/10/2019 لە شاری هەولێر لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عیراق كۆبووە و تاووتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان ئێران و هەرێمیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی باسی پەیوەندیی مێژوویی نێوان كورد و شیعەی كرد لە عیراق و بە پێویستیشی زانی هەردوولا لە داهاتووی عیراقدا پەیوەندییەكانیان بەهێزتر بكەن، چونكە لێكتێگەیشتنی زیاتری نێوان ئەم دوو پێكهاتەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیری و پێشخستنی وڵات.

هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بە پێی دەستوور هەموو كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات.

کوردستان

لە مەنزەرییە و خانەقینەوە، هاوڵاتییان لە ئێرانەوە دێنە باشووری كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، هاتوچۆ لە سەرجەم خاڵە سنووری و لاوەكییەكانەوە وەستاوەو لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.

دوای قەدەغەكردنی هاتوچۆی هاوڵاتیان لە خاڵە سنوورییەكانی نێوان هەرێم و ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، دەنگۆی بە قاچاخهاتنی هاوڵاتیانی ئێرانی یاخود هاوڵاتیانی عیراقی لە ئێران بۆ نێو هەرێم لە ئارادایە و بەپرسانی هەرێمیش ئاشكرایدەكەن بە ووردی چاودێری دۆخەكە دەكەن و ڕێگری لە هەر بابەتێكی لەو شێوەیە دەكەن.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، خاڵی سنووری باشماخ لەژێر كۆنتڕۆڵی تیمەكانی تەندروستی پزیشكی پێنجوێندایە و خاڵی سنووری سەیرانبەندیش هاتوچۆی تێدا نییە.

وتیشی”خاڵە لاوازەكان پاسەوانی سنوور زۆر بە باشی كاری لەسەر دەكەن كە كۆنتڕۆڵی بكەن ئەوەی كە دیارە هاتوچۆ بوونی نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر هاتوچۆش هەبێت مەگەر درەنگانێكی شەو لە قاچاخەڕێیەكی زۆر دوورەوە بێت، ئەوەش شتێكی مەحاڵ و جیایە، هاوڵاتیانی ئێرانیش خۆیان دەپارێزن و هاتوچۆ زۆر ناكەن و كۆڵبەریش لەم سنورەی ئێمە وەستاوە، مەگەر حاڵەت.

ئاشكراشیكرد، ئەوەی باسی لێوە دەكرێت گوایا عیراقییەكان لە ئێرانەوە دێن، دەورێت لە ڕێگای مەنزەرییە و خانەقینەوە دێنە ناوەوە نەك لە ڕێگای پێنجوێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فازل میرانی: عەلاوی بە بەرگێكی سیاسییەوە كودەتا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لە مەرج و داواكاری كورد دەكات بۆ بەشداری كردن لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراقی و بژاردەكانی بەردەم كورد، هەروەها دەشڵێت ئەم بۆچونانە بۆچونی كوردستانیە كە لەكۆبونەوەی هەموو لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لەسەرۆكایەتی هەرێم خستمانەڕوو.

میرانی لە وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند” من وەك پارتیەك قسە ناكەم بەڵكو وەكو كوردستانیەك قسە دەكەم. عەلاوی وا دەزانێت لە مەریخەوە هاتووە، نازانێت ” ئەصلەن ” عێراق وڵاتێكە لەساڵی 1958 وە لەسەر سێ كوچكەكەی سونە و شیعە و كورد دروست بووە كە عبدالكریم قاسم هاتووە سەر حوكم، محەمەد نەجیب ڕوبەیعی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی ، سونی بووە، محەمەد مەهدی كوبە شیعە بوو، خالید بن نەقشەبەندی كورد بووە. ئەم هەموو حیزبانە خەباتیان كردووە بەتایبەتی ئێمەی كورد شۆڕشمان كردووە، دنیایەك ” شەهیدمان ” داوە، ئەكرێ ئەمڕۆ حەقی ئەوەمان نەبێ وەكو كیانێكی فیدڕاڵی ‌ كاندیدی خۆمان دابنێین كە نوێنەرایەتیمان بكات لە عێراق؟!” لەبەر ئەوە ئەمە ڕەتكراوەیە لای نەك هەر ئێمە بەڵكو لای تەواوی هێزەكانی عێراق لە شێوازی مامەڵەی عەلاوی ڕازی نیین، هەندێكیان بێ دەنگن، هەندێكیان قسە دەكەن، هەندێكیان لەوانەیە ڕازی بن. بەڵام لەڕاستیدا،ئەو ئەگەر ئەمەمان بۆ قبوڵ نەكات لەبەرامبەریشدا ئێمەش ئەومان(عەلاوی)” قبوڵ نی یه.”

سەبارەت بەوەی ئەگەر كورد بەشداری حكومەتی عیراقی نەكات چی دەكات؟ فازڵ میرانی دەڵێت” زۆر شت دەتوانین بكەین ، ئەوە نەبێت كە كورد بێ دەسەڵات بێت هەتا ئێستا چوار كودەتای سەربازی لەعیراقدا كراوە ،ئەمەی عەلاوی دەیكات كودەتای پێنجەمە، بەڵام بەرگێكی سیاسی لەبەر كردووە. لەبەر ئەوە هەموو پێكهاتەكانی عێراق بە كورد و عەرەب و توركمان و ئەرمەنەوە چیتر ڕازی نیین حوكمێكی شمولی جا قەومی بێ یان تائیفی بێ هەرچیەك بێت قبوڵ بكرێت، گەلی عێراق چیتر ناچێتەبەر حوكمێكی شمولی ئەمەمان قبوڵ نیە.

میرانی ئاماژەی بەوەكرد” لە بڕیاری دەركردنی هێزەبینایەكان و هێزەكانی ئەمریكا تەنها دەنگی شیعە بوو، كوردو سوننەو پێكهاتەكانی تر بەشدار نەبوون بەڵام ئەوەتا بڕیارەكە جێ بەجێ نەكرا حكومەتی بەتەنها شیعەش هەروای لێدێت.”

هەروەها لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كورد دەتوانێت چی بكات ئەگەر بەشداری حكومەتی نوێی عیراقی نەكرد بژاردەكانی بەردەمی چی-ن؟ فازڵ میرانی دەڵێت” دەتوانین لەم حكومەتە بەشدار نەبین، بەڵام ئێمە داوای هەڵبژاردنی پێش وەختەی لێ دەكەین، ڕوبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و ئەوانەی خۆپیشاندانیان كوشتووە بیگرن و بیدەن بەدادگا، “دنیایەیەك”‌ بەڵێنی لەسەرخۆی داناوە، لەلایەكی ترەوە مومكین نیە لەم وڵاتە حوكمی یەك قەومی یەك تایفی بەڕێوە بچێت لەعیراق.كورد میللەتی دووەمە لە عێراقدا، ئێمە فیدڕاڵییەكی دەستوریمان هەیە، هەروەها سوننە پێكهاتەیەكی سەرەكی یە، توركمان و ئاشوری پێكهێنەرێكن ناكرێ حوكمەت سەركەوتوو بێت، بەڕێوەبچێت بەبێ ئەم پێكهاتانە.” ‌

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەركەسێك بەقاچاخ هاتبێتەوە كەرەنتین دەكرێت
ناو و ژمارە و ناونیشانیان لای وەزارەتی ناوخۆ هەیە

خەڵك-ئارام سەردار

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی كەركوك هەستیارە و ناكرێت بڵێین خەڵكی كەركوك نابێت بێنە هەرێم، بەڵام پشكنینی پزیشكی بۆ هاوڵاتیان لەبازگەكان ئەنجام دەدەن.

عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەت كۆمەڵێك هەنگاوی گرتووەتەبەر بەمەبەستی خۆپارێزی و نابێت هاوڵاتیانیش بترسن، چونكە ڤایرۆسەكە بەم شێوەیە كوشندە نییە و ڕێژەی مردن بەهۆی كۆرۆنا كەمە.

دەشڵێت”كۆمەڵێك هاوڵاتی لەوڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە كەرەنتین كراون، هەركەسێكیش لەم هاوڵاتیە گەڕاوانە دڵنیا نییە لەكەلوپەلی شوێنەكە دەتوانێت داوا لەكەسوكاری بكات پێداویستیەكانی خەویان بۆ ببەن”.
وتیشی”هەندێك كەموكوڕی هەیە داوامانكردووە چارەسەربكرێن وەك شوێنەكانی كەرەنتین و ئەو كەسانەی لەژێر چاودێریدان، هاوكات لەبارەی زبڵ و خاشاكی كەرەنتینەكان، پێمان ڕاگەیانراوە ئۆتۆمبێل و كارمەندی تایبەت دابینكراوە”.

عەلی ڕەشید، ڕەتیكردەوە هیچ هاوڵاتیەك لەسنووری پارێزگای هەولێر بەقاچاخ هاتبێتەوە و ئەو هاوڵاتیانەشی بەڕێگای پارێزگاكانی تری عیراق هاتوونەتەوە وەزارەتی ناوخۆ ناو و ژمارە و ئاماری هەموویانی لایە و هەركات بگەن بەبازگەگانی هەرێم لەگەڵ شارەكانی تری عیراق، كەرەنتین دەكرێن لەشوێنی تایبەت.

ئاماژەی بەوەكرد، مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی كەركوك هەستیارە و ناكرێت بڵێین خەڵكی كەركوك نابێت بێنە هەرێم، بەڵام پشكنینی پزیشكی بۆ هاوڵاتیان لەبازگەكان ئەنجام دەدەن، لەسەرجەم بازگەكان تیمی پزیشكی هەن و كۆمەڵێك بڕیار و ڕێوشوێنیش گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا وەك ڕاگرتنی چالاكییەكانی نەورۆز و هاتنی گروپە گەشتیارییەكانی شارەكانی عیراق و قەدەغەكردنی نێرگەلە و كەمكردنەوەی مێزكان لە خواردنگە و شوێنە گشتیەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان