ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕزگار عەلی: یەكێتی و پارتی پێشنیاری یەك لیستیان بۆ حزبەكان كردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا نزیكەی 16 لایەنی سیاسی بڕیاریان داوە بەشداری هاوپەیمانی كوردستانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراقدا بكەن.

ڕزگار عەلی حەمەجان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن بە (دەنگی ئەمریكا)ی ڕاگەیاندووە، لایەن سیاسیەكان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دووچاری پەرتەوازەیی بوون، ئەمەش كاریگەری خراپی كردە سەر دانیشتووانی ئەو ناوچە ناكۆكی لەسەرانە لە هەر چوار پارێزگای كەركوك و سەڵاحەدین و دیالە و هەروەها موسڵ.

ڕاشیگەیاندووە، حزبە كوردستانیـیەكان بەیەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پاریزگاكان دەكەن، لەو پارێزگایانەی بە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ناسراون و تا ئێستا نزیكەی 16 لایەنی سیاسی بڕیاریان داوە لەو لیستەدا بن، كە بەشداری لایەنە كوردیـیەكان بەیەك لیست بەهۆی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیەوە بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەم دەستپێشخەریە بۆ بەشداری هاوپەیمانی كوردستانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەیەك لیستی هاوبەش، لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.

کوردستان

توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی لە حەفتانین ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند سەربازێكی هێزەكانیان لە ناوچەی حەفتانین كوژراوە و سیانی دیكەش بریندار بوون.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر میدیای پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە 13 سەربازیان لە ناوچەی پیربولای حەفتانین كوشتووە و شەڕیش درێژەی هەیە.

ئەمشەویش فڕۆكەكانی توركیا شوێنی شەڕوپێكدانانەكەیان بۆردومان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتەبێژی سەربازیی كازمی: داعش بۆ هەرێمی كوردستانیش هەڕەشەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق جەخت لە هەماهەنگی سوپا لەگەڵ پێشمەرگە دەكاتەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو كە داعش هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ناوچەكان، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند كۆبوونەوە و لێكگەیشتنی ئەمنی هاوبەش هەیە لە نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزەكانی پاراستنی سنووری هەرێمی كوردستان (پێشمەرگە)، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەی كە زانیارییە هەواڵگرییەكان ئاماژە بە بوونی شانەی تیرۆریستانی داعش دەكەن تێیاندا.

ڕوونیشیكردەوە كە هەماهەنگییەكە، ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە ئەمنییە جۆراوجۆرەكان دەگرێتەوە، بە تایبەتیش لە بواری كۆنترۆڵكردنی سنوور لەگەڵ هەندێك وڵات بۆ ڕێگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان.

یەحیا ڕەسول ڕاشیگەیاند كە هەر لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنە، ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان پێكهێنراون، كە ژمارەیەك ئەفسەر بە نوێنەرایەتی سوپای عیراق و حكومەتی هەرێم كاری تێدا دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو كە ناوەندە هاوبەشەكان لە دیالە و خانەقین و ناوچەكانی كەركوك و هەندێك ناوچەی دیكە كاردەكەن كە ئاماژە هەیە بۆ بوونی تیرۆریستانی داعش تێیاندا.

یەحیا ڕەسول ڕاشیگەیاند تیرۆریستانی داعش هەڕەشەن بۆ سەر هەموو ناوچەكان لە نێویشیاندا هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوپەیمانی نیشتمانی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات لە هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانی نیشتمانی كۆبووەوە و چەندیت پرسی تاوتوێ كرد و سەبارەت بە پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەبڕی و بە كارێكی پێویست و جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەرانی لەقەڵەمدا.

ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هاوپەیمانیی پێی باشە لەهەمانكات و بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی كوردستانیش بەڕێوەبچێت بەتایبەت لە ڕووی چەسپاندنی فرەبازنەیی و كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەڕلەمان و كۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە سیاسیی و ئابووریی و ئیدارییەی هەرێمی كوردستان بهێنرێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، قەیرانە قوڵەكانی هەرێمی كوردستان دەرئەنجامی بەرێوەبردنی حوكمڕانی شكستخواردووی حزبەكانی دەسەڵاتە لە كوردستان و تەنها چارەسەریش بۆ دەربازبوون لەم بارودۆخە یەكخستنی دەنگە ناڕازییەكان و هەماهەنگی لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵاتە، و یەكدەنگبوونیان دژی ئەو ستەمەی لە هاووڵاتیان دەكرێت بە پێویست دەزانێت و كاری جدیی بۆ دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان