ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەفیق سامەڕائی: ئەوەی لە عیراق ڕوودەدات چاوەڕوانكراو بوو


خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕاوێژكاری پێشووتری سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە عیراق ڕوودەدات چاوەڕوانكراو بووە و چەند هەفتەیەكە زانیاری لەسەر بوونی پیلانێكی ئامادەكراو هەیە، دەشڵێت: “لە ئێستادا چارەسەر ئەوەیە هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و بێكاران دابین بكرێت”.

وەفیق سامەڕائی، ڕاوێژكاری پێشووتری سەرۆك كۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، عیراق ڕێوشوێنی ئەمنی بەشێوەیەكی لەسەرخۆ گرتۆتەبەر بەجۆرێك هاووڵاتیان دڵنیابن لە ژیان و داهاتووی خۆیان، هیچ دەستوەردانێك ئەنجامی نابێت و خۆپشاندانیش سەركەوتوو نابێت.

دەشڵێت: “ئەوەی ئێستا لە عیراق دەگوزەرێت شتێكی چاوەڕوان كراو بووە و ماوەیەكە زانیاری هەیە بۆ دەستوەردانی چەند لایەنێك لە خۆپیشاندانەكە”.

ڕاشیگەیاندووە، داواكارییە ڕەواكانی خەڵك چارەسەر نەكرێن، پاڵنەرەكانی خۆپیشاندان بەردەوام دەبن، چارەسەری ئەم دۆخە و گەڕاندنەوەی ئارامی و هەنگاونان بەرەو چاكسازی، پێویستی بە بڕیاری بەپەلە و دوورمەودا هەیە.

دەشڵێت: “دابینكردنی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و بێكاران، ئەگەر ئەمە لەسەر خەرجییەكانی دەوڵەت و مووچە باڵاكانیش بكەوێت دەبێت بكرێت، لەگەڵ دەركردنی چەند بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و لێپێچینەوەی توند لە گەندەڵكاران بەبێ ئەوەی ترس لە تێكچوونی پڕۆسەی سیاسی هەبێت دەبێتە چارەسەرێكی هەنوكەیی بۆ دۆخی وڵات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دەبێت كار بۆ كۆنتڕٍۆڵكردنی هەموو هەناردەیەكی نەوت و داهاتی دەروازە سنورییەكان لەلایەن دەوڵەتەوە بكرێت و بایەخدان بە كاروباری ژیانی ناوخۆی وڵات و دووركەوتنەوە لە كێشە دەرەكییەكان، هەروەها بەكارخستنەوەی كارگەكان و فراوانكردنی كەرتی پیشەسازی.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویستە هەرچی زووە لێپێچینەوە لەو بەرپرسانەی، كە زانیارییان لەسەر هەیە كەمتەرخەم و گەندەڵ و شكستخواردوون بكرێت و لەو كارەشدا دەبێت سەركردە باڵاكانی دەوڵەت هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ یەكتر هەبێت، لەگەڵ ڕاگرتنی ئیمتیازاتی سەرجەم بەرپرسان.

عێراق

“دەست بە ئامادەكاری بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنی داهاتوو كراوە”


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی سوننەكانی عیراق، كە لەلایەن نوجێفی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە كوتلە سیاسییەكان دەستیان كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

حازم جەنابی، سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان بە ئاژانسی (المعلومە)ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ڕوودەدات لە گۆڕانكاری لە فەرمانبەرانی كۆمسیۆن نیشانەی ئەوەیە، كە هەندێك لە كوتلە سیاسیەكان دەیانەوێت دەستوەردان و یاری بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، بەشدارانی پڕۆسەی سیاسی كاردەكەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ساختەكاری گەورە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پاك و بێگەرد نابن بەهۆی ئەوەی تاوەكو ئێستا سیاسییەكان كۆنتڕۆڵی دۆخی سیاسی وڵاتیان كردووە.

لای خۆشیەوە، د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری دا بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە دانانی بەرپرسی ئۆفیس و بەش و لقەكانی لە پارێزگاكان دوور لە حیزبە باڵادەستەكان بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ویستوویانە لەڕێگەی چاوپێكەوتنی سكایبەوە، كە تەنها چەند خوولەكێكی خایاندووە بەرپرسی ئۆفیس و بەشەكان دابمەزرێنێت، كە ئەمەش كارەساتی گەورەی لێدەكەوێـتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق 260 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ یەكشەممە 260 كەس تووشبوون و 46 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 381 ئەنجامدراوە و 260 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 24 كەسیش لە سلێمانی و 7 لەكەركوك و 4 لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 46 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 439 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 156 كەس و مردنیش 205 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 78 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 46 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە عیراق و هەرێمی كوردستان شكستی پێهێنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی سقوور لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق شكست پێهێنانی چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و دەشڵێت: “دوو سەركردەی داعش دەستگیر كراون”.

ئەبو عەلی بەسری، سەرۆكی شانەی سقوور و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و دژە تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە راگەیاندنی فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، “لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو تیرۆریستی داعشمان لە بەسرە بەناوەكانی شەهاب رائید عەبدوللـەتیف تەمیمی و یاسر خالیدی دەستگیركرد، كە بەرپرسی پەیوەندیكردن و كۆكردنەوەی پاشماوەی داعش بوون لە پارێزگا ڕزگاركراوەكان.

ئاشكراشی كردووە، ئەو دوو تیرۆریستە پێشتر كردەوەی تیرۆریستییان دژی هێزە چەكدارەكان و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ئەنجام داوە، هاوكات لە سەردەمی دەسەڵاتداری داعش لە نەینەوا و رومادی و سەڵاحەدین لە ساڵی 2014 سەرانەیان لە خەڵكی وەرگرتووە و هاووڵاتیانیان ئەشكەنجەداوە.

بەسری دەشڵێت: “لە چەند ئۆپەراسیۆنێكی خێرا توانیمان بەمدواییە شكست بە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی بهێنین، كە بەغدا و پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیان دەكردە ئامانج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان