ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك؛ هەڵوێستی هاوپەیمانیەكەی مالكی لەسەر خۆپیشاندانەكان ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
دەوڵەتی یاسا، كە لەلایەن نوری مالكی، جێگری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراقەوە سەركردایەتی دەكرێت، هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە خۆپیشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق دەردەبڕێت و داواكارییەكانی خۆپیشاندەران بە مافێكی ڕەوای زەوتكراو دادەنێت.

سەعد موتەڵیبی، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “مافێكی زەوتكراو هەیە و لاوانیش دەستییان كردووە بە داواكردنی مافەكانیان، وەڵامدانەوەی حكومەتیش دژ بە خۆپیشاندەران زۆر توندوتیژ و بێ‌ بیانوو بوو، ڕاستە ڕەنگە كەسانی ئاژەوەگێڕ لەنێو خۆپیشاندەراندا هەبن، بەڵام مانای ئەوە نییە هەموو خۆپیشاندەران بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و بەو شێوەیە توندوتیژی لە دژیان بەكاربهێنرێت”.

بە وتەی ئەو سەركردەی دەوڵەتی یاسا، “خۆپیشاندەران لەو لاوانە پێكهاتوون، كە داوای مافی دامەزراندن دەكەن لە دوای تەواوكردنی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان، داوای خزمەتگوزاری و ژیانێكی شكۆمەند دەكەن، ئەمەش مافە و ئەركی سەرشانی حكومەتە جێبەجێی بكات، بەڵام بەداخەوە ڕەوشی سیاسی لە عیراق لە حاڵەتێكی نائارامدایە سەبارەت بە لاوان، ئەمەش وایكردووە متمانەیان نەمێنێت”.

سەعد موتەڵیبی دەڵێت: “ئەم لاوانەی ئێستا لە بەغدا و پارێزگاكان خۆپیشاندان دەكەن، هەمان ئەوانەن، كە چەكیان هەڵگرت بۆ بەگری لە نیشتمان و بەگژداچوونەوەی داعش، هەمان ئەو لاوانەن، كە خوێندنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان تەواو كرد و دواتر هەلی دامەزراندن و كاركردنیان نەدۆزییەوە”.

موتەڵیبی بەپێویستی دەزانێت،” خۆپیشاندانەكان ئاشتیانەبن و دانبەخۆداگربن لەڕووی گەیاندنی پەیامەكانیان بەشێوەیەكی ڕوون و بیستراو و بەبێ‌ توندوتیژی، لە هەمان كاتدا دەبێت حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانی خۆپیشاندەران بپارێزێت و كەشێكی باشیان بۆ بڕەخسێنێت تا ڕاوبۆچوونی خۆیان دەرببڕن، ئەو بڕوایەی لەنێو زۆربەی ئەو توێژەدا باوە ئەوەیە، كە حكومەت تائێستا نەیتوانیوە ئەو خواست و ویستانە بهێنێتەدی، كە لاوان دەیانەوێت و داوای دەكەن”، ئاماژەی بە باری نالەباری كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی كرد لە عیراق و ڕەتیشیكردەوە لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دامەزراندن لە دامەزراوەكانی حكومەتدا كرابێت.

لە سەرلەئێوارەی دوێنێ‌ سێ‌ شەممەوە، ناوچە جیاجیاكانی بەغدا و بە تایبەت گۆڕەپانی تەحریر، خۆپیشاندانی ناڕەزاییان بەخۆوە بینیوە، لە ئەنجامی بەكارهێنانی توندوتیژیش لەو خۆپیشاندانانەدا كەسێك كوژراو و دەیانی تریش برینداربوون، بەگوێرەی هەواڵەكانیش، خۆپیشاندانەكان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە جارێكی تر دەستیانپێكردۆتەوە.

ئابوری

قیستەكانی پڕۆژەی مامۆستایانی كەلار دواخرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئیدارەی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە لەسەر داواكاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وەبەرهێنی پڕۆژەی مامۆستایانی كەلار قیستی ئەم مانگەی پڕۆژەكەی دواخست.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئیدارەی گەرمیان، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك)، دوای ئەوەی بەشیك لەمامۆستایان داوایانكرد ئاسانكاری بكرێت لەپێدانی قیستی مانگانەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان بەهۆی دۆخی دارایی و دواكەوتنی مووچەكانیان، سەڵاح كویخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەبەرهێنی پڕۆژەكە ئەنجامدا و داوای لێكرد قیستی ئەم مانگەی پڕۆژەكە دوابخات.

ڕاشیگەیاند، لەبەرامبەردا وەبەرهینی پڕۆژەكە ڕەزامەندی دەربڕی و بڕیاریدا قیستی مانگی 3ی پڕۆژەی مامۆستایان دوابخریت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەستپێدەكاتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاویكردەوە، وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ وەزارەت و فەرمانگەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان دەستپێدەكاتەوە و بەپێی‌ خشتەكەش‌، ئەمڕۆ مووچەی‌ هەریەكە لە ئەنجومەنی‌ ئاسایش و دەزگای‌ گشتی‌ ئاسایش و بەشێك لە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

هاوكات بەپێی خشتەیەكی پێشووی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و وارسی شەهیدان دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، چوار مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕ دەبێت كە پێویست بوو فەرمانبەران مووچەی مانگی 12 وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەپارێزگایەكی كوردستان نرخی مۆلیدە و كرێی دوكان كەمكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی قەیرانەكانی كەركوك بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركرد.

ڕێبوار تەها، ئەنداكی پەڕلەمانی عیراق و ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركوك لەڕووننكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆبوونەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی شانەی قەیرانەكانی كەركوك چەند بڕیارێكمان دا.

سەبارەت بەبڕیارەكان ڕوونی كردۆتەوە، كە بڕیار دراوە بە دیاریكردنی نرخی ۳ هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە، هەروەها هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەند دەبێت بە بەخشینی ۱۰ ماڵی كەمدەرامەت لە وەرگرتنی پارەی مۆلیدەدا.

دەشڵێت: “بڕیار دراوە، بە بەكارهێنانی نەخۆشخانەی كەیوەن بۆ چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی پێویستدا و ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سەر بە خوێندنی كوردین بەمەبەستی دروستكردنی ڕێگەپێدانی هاتووچۆ لە كاتی چوونیان بۆ (هەولێر و سلێمانی) بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان”.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریشی داوە بە تەرخانكردنی وێستگەی سووتەمەنی شۆریجە ڕۆژانی دوو شەممە و چوار شەممە بۆ كارمەندانی تەندروستی و بەرگری شارستانی و تەرخانكردنی وێستگەیەكی سووتەمەنی بۆ هەر قەزا و ناحییەیەك.

بڕیاریش دراوە هەموو كرێچییەكی دووكان و خانوو لەسەدا ٥۰٪ی كرێیەكەی دەدات بۆ هەردوو مانگی ۳ و ٤ .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان