ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

توركیا 720 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

پاسەوانی دەریاوانی لە توركیا، دەستگیر كردنی 720 كۆچبەری نایاسایی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ئەو كۆچبەرانە هەوڵیاندابوو بەشێوەیەكی نایاسایی لە وڵاتەكەوە بەرەو یۆنان و وڵاتانی ئەوروپا بپەڕنەوە.

بەپێی ئاژانسی (ئەنادۆڵو)ی توركی، لەماوەی ڕۆژانی 29ی ئەیلول تا 1ی تشیرینی یەكەم، تیمەكانی پاسەوانی دەریاوانی پارێزگای ئەزمیر، توانیویانە لەڕێگەی چەند ئۆپراسیۆنێكەوە، كە لەدژی كۆچی نایاسایی كۆچبەران ئەنجامدران، 720 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر بكەن، كە هەوڵیاندابوو لە سنورەكانی توركیاوە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا.

میدیاكانی توركیا دەڵێن، لە شارۆچكەكانی (چەشمە، دیكیلی، عەلیئاغا، فۆچا، مەندەرەس، كارابورون و ئورلا) كۆچبەرانی نایاسایی بینراون و لەدوای پشكنین بۆ بەلەمەكان، 720 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركراون، كە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەفغانی و سوری بوون.

لەم ماوەیەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو جموجۆڵی پەڕینەوەی كۆچبەرانی نایاسایی لە توركیاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستیان پێكردۆتەوە، زۆربەی ئەو كۆچبەرانەش لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ گەڕان بەشوێن ژیانێكی باشتر، ڕێگەیەكی سەخت دەگرنەبەر و ڕوو لە ئەوروپا دەكەن.

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 43 ملیۆن و 790 هەزار و 543 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 43 ملیۆن و 790 هەزار و 543 حاڵەت، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 164 هەزار و 609 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە هەشت ملیۆن و 962 هەزار و 783 كەس و 231 هەزار و 45 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ و بایدن هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنیان چڕ كردووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر دەنگ بدەن بە بایدن ئەوە ئابووری وڵات بەڕووی گەشەسەندندا دادەخەن و خەونی ملیۆنان ئەمریكی لە ناودەبەن. لەبەرامبەردا جۆو بایدن كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەڵێت: ئەو بەڵێنانەی كە ترەمپ دایبوون بۆ بوژانەوەی وڵات و ژێرخانی ئابووری جێبەجێ‌ نەكراون.

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە نوێترین لێدوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕایگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵی جددی و بەردەوامدان بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا.

ترەمپ وتیشی: ئەمریكییەكان بەبێ ڤاكسینیش لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا سەردەكەون، بەهەر شێوەیەكیش بێت ئەو دۆخە تێدەپەڕێت.

لە بارەی دەنگدانیشەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكانی هۆشداری دایە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی و ڕایگەیاند: ئەگەر دەنگ بدەن بە جۆو بایدن ئەوە ئابووری وڵات بەڕووی گەشەسەندندا دادەخەن و خەونی ملیۆنان ئەمریكی لە ناودەبەن.

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی كاندیدی كۆمارییەكان، جۆو بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكی ئەمریكا لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لەوتارێكدا بۆ لایەنگرانی لە پێنسلڤانیا ڕایگەیاند: ئەو بەڵێنانەی كە دۆناڵد ترەمپ دابووی بۆ بوژانەوەی وڵات و ژێرخانی ئابووری جێبەجێ‌ نەكراون.

بایدن ئەوەشی خستەڕوو: هاووڵاتییانی ئەمریكا ئەگەر بیانەوێت گۆڕانكاری بكەن و داهاتووی وڵاتەكەیان باشتر بێت ئەوا پێویستە دەنگ بە ترەمپ نەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی بەریتانیا لە هەوڵدایە لە دوو مانگی داهاتوودا ڤاكیسنەكە پەسەند بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەكی بەریتانی، حكومەتی ئەو وڵاتە هەوڵدەدات پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ باشترین و كاریگەرترین ڤاكیسنی كۆرۆنا پەسەند بكات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكیدا كە لە بارەی هەوڵەكانی حكومەتی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە: حكومەتی وڵاتەكەیان هەوڵدەدات پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ باشترین و كاریگەرترین ڤاكیسنی كۆرۆنا پەسەند بكات و بیدات بەو كەسانەی لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادان وەك پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان و ئەوانەی لە خانەی بەساڵاچووان كاردەكەن و ئەوانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 80 ساڵ سوود لەو ڤاكسینە وەردەگرن.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: حكومەت ئەو هەنگاوەی ناوە بۆ ئەوەی هیوایەك بە هاووڵاتیان بدات و خۆی ڕزگاربكات لە كەرەنتینەكردنی خەڵكی كە لە ئاداری ڕابردووەوە لەو وڵاتە پیادە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان