ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

لەبەر سێ هۆکار پێویستە لیڤەرپوڵ بەرامبەر سالزبۆرگ بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکات !


خەڵک سپۆرت

لەچوارچێوەی ململانێکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا “ئەنفێڵد ڕۆدز” میوانداری یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساوی دەکات و یانە ئینگلیزیەکە پێویستە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ یانەی میوان بکات.

ڕووبەڕوبونەوەی نێوان لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو و یانەی سالزبۆرگ بەوشێوەیە ئاسان نابێت کە هاندەرانی تۆپی پێ بیری لێدەکەنەوە، چونکە یانەی میوان توانای وەشاندنی گورزی کوشندەی هەیە و لەبەرامبەردا یۆرگن کلۆپ و یاریزانەکانی ناچارن بەوپەڕی حەزەرەوە ڕووبەڕویان ببنەوە.

بۆچی پێویستە لیڤەرپوڵ حەزەر بکات؟ یانەی سالزبۆرگ خەسڵەتەکانی چین؟

١. شکستەکەی ناپۆلی: دۆڕاندنی لیڤەرپوڵ لە یەکەم جەولە بەرامبەر ناپۆلی لێدانێکی دەرونی بوو بۆ یاریزانان و هاندەرە سورپۆشەکان، لەم ڕووبەڕوبونەوەیەدا ناچارن جەمسەری هۆشیاربن لەپێناو دووبارە نەبونەوەی هەڵەی هاوشێوەی یارییەکەی ڕابردوو، لەبەرامبەردا سالزبۆرگ لە یەکەم ڕووبەڕوبونەوەدا جینکی ڕاماڵیوە و بە چەکی دەرونی بەهێزەوە پێیەکان دەخەنە نێو یاریگا.

٢. بەرگری لیڤەرپوڵ: پێکهاتەی بەرگری لیڤەرپوڵ زۆر بەهێزە، لەم وەرزەدا بەهەمان هێز ماونەتەوە، بەڵام بەهۆی پێکانی ئالیسۆن بیکەر و چەند گۆڕانکاریەکی تاکتیکیەوە هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو توندوتۆڵ نەماون، بەڵکو لەکۆی ١١ یاریی تەنها لە سێ یارییدا تۆڕی گۆڵەکەیان خاوێن بووە و هەشت گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا سالزبۆرگ تائێستا لە کۆی نۆ ڕووبەڕوبونەوە ٤٠ گۆڵی تۆمار کردووە.

٣. هالاند، مەکینەکەی نەرویج: ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ لەم وەرزەدا وزەی خۆی بە یانە ڕکابەرەکانیدا تەقاندۆتەوە، لەکۆی ١٠ یاریی ١٧ گۆڵی تۆمار کردووە و پێنج گۆڵیشی دروست کردووە، یانە زەبەلاحەکان چاویان تێبڕیوە و ناوبرا دەیەوێت بەرامبەر یانەیەکی زەبەلاح خۆی بسەلمێنێت، بەم هۆیەوە شارەزایان پێیان وایە ١٩ ساڵەکە دەبێتە بارگرانی بۆ ڤان دایک و هاوەڵانی.

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:  مێسی پێی وتم  بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم


خەڵك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە..

بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان.
كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گواردیۆلا لە یەک حاڵەتدا دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە


خەڵک سپۆرت

سەرۆکی پێشوی یانەی بەرشلۆنە بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەکە دەکاتەوە و بەڵێن دەدات هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی گواردیۆلا بدات.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی سەردەمی زێڕینی یانەی بەرشلۆنە لە لەچاوپێکەوتنێکدا بە (تی ڤی ٣)ی ئیسپانیای ڕاگەیاندووە، ” کاردەکەم دووبارە بگەڕێمەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ دۆخی بەرشلۆنە گونجاو دەبێت بۆ گەڕانەوە، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ کەسانێک دەستم بەکارکردووە”.

لاپۆرتا دەڵێت، ” حەزدەکەم پیپ گواردیۆلا لە بەرشلۆنە ببینمەوە، ئەو بڕیارەش پێویستی بەڕەزامەندی ڕاهێنەرەکە هەیە، لەکاتی گونجاودا قسەی لەگەڵ دەکەم”.

بڕیارە لەهاوینی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەرشلۆنە ئەنجامدەدرێت، لاپۆرتا بەڵێنیداوە لەگەڵ ستافێکی نوێ بەشداری پڕۆسەکە بکات.

لاپۆرتا لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٠ سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە بووە و لەسەردەمی ئەودا حەوت ساڵی مێژووییان بەڕێکرد.

ساڵی ٢٠٠٨ پیپ گواردیۆلای وەک ڕاهێنەر گەڕاندەوە بۆ یانەکە و توانیان بەیەکەوە سێ نازناوی لالیگا و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان