ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(بەوێنە) پاڵەوانێتی جیهانی گۆڕەپان و مەیدان لە دەوحە بەبێ هاندەر !

خەڵک سپۆرت

پاڵەوانێتی جیهانی گۆڕەپان و مەیدان لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەردەوامە و میدیاکان ڕەخنە لە ڕێژەی ئامادەبوونی جەماوەری دەگرن.

سەرەڕای ئەوەی قەتەریەکان سەرکەوتو بوون لە دابینکردنی تەواوی پێداویستی تیمی هەڵبژاردەکان و یاریزانان، هەروەها لەڕووی ڕێکخستن و تەنانەت دابینکردنی کەشی گونجاو بۆ یاریزانانیش سەرکەوتو بوون، بەڵام ئەوەی جێی تێڕامانی هەمووانە، ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەرە لەنێو یاریگاکاندا کە زۆر لاوازە بەشێوەیەک کە لە هەندێک ڕۆژی کێبڕکێکاندا تەنها چەند کەسێک بەدیار دەکەون، کە ئەوانیش خەڵکانی وڵاتانی ڕۆژئاوان.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ئەوەی لە دەوحە ڕوودەدات کارەساتە، لەکاتێکدا ڕاکەر و یاریزانە جیهانیەکان بەردەوامن لە شکاندنی ڕیکۆرد و ژمارەکان و هاندەرێکی بێشومار نییە پاڵپشتیان بکات !

وەرزشەکانی تر

هامیڵتۆن بە بردنەوەی پێشبڕکێی ئەبوزەبی کۆتایی بەم وەرزەی “فۆرمولا ١” هێنا

خەڵک سپۆرت

لویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس توانی پلەی یەکەم لەپێشبڕکێی گەورەی ئەبوزەبی بەدەست بهێنێت و بەفەرمی نازناوی پاڵەوانی جیهان مسۆگەر بکات.

ئەمڕۆ لە حەلەبەی “مەرسا یاس ئارینا” لە ئیمارات کۆتا پێشبڕکێی ئەم وەرزەی ئوتۆمبێلە خێراکانی “فۆرمولا ١” ئەنجامدرا و لویس هامیڵتۆن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەوەش بردنەوەی ژمارە ١١یە لەکۆی پێشبڕکێکانی ئەم وەرزە بەدەستی دەهێنێت و بەهۆیەوە شەشەم نازناوی پاڵەوانی جیهان لەژیانی وەرزشییدا دەچنێتەوە.

هامیڵتۆن لە پێگەی یەکەمەوە دەستی پێکرد و تا کۆتا خولانەوەکان بەتەواوی ڕکابەرانی تێپەڕاند و لەهەمان پێگەدا کۆتایی بە پێشبڕکێکە هێنا، لەبەرامبەردا ماکس ڤێرستابنی شۆفێری تیمی ڕێدبول پلەی دووەم و چارڵ لوکلێری شۆفێری لاوی فێراری پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا، ڤاڵتێری بوتاسی شۆفێری هاوکاری هامیڵتۆن لە پلەی چوارەمدا هات و سباستیان ڤیتیڵی ناوداری ئەڵمانیش پلەی پێنجەمی بۆ تیمی فێراری تۆمار کرد.

لەم وەرزەدا تیمی مێرسیدس وەک باشترین تیمی وەبەرهێنەر لە پلەی یەکەمدا جێگیر مایەوە و تیمەکانی فێراری و ڕێد بولیش لەپلەکانی دووەم و سێیەمدا هاتن.

ئەمەش ڕیزبەندی کۆتایی شۆفێرانە بۆ وەرزی ٢٠١٩:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(چاوەڕوان نەکراو) مایوێزەر دەگەڕێتەوە و ڕکابەری داهاتووی دیار نییە !

خەڵک سپۆرت

فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو گەڕانەوەی بۆنێو بواری بۆکسێن ئاشکرا کرد و ناشزانرێت لە داهاتوودا ڕووبەڕوی چ پاڵەوانێکی تر دەبێتەوە.

مایوێزەر لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧ و پاش سەرکەوتنی بەسەر کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵەوانی (UFC) وازهێنانی یەکجارەکی لە بواری بۆکسێن ڕاگەیاند، لەئێستادا ئەفسانەکە دووبارە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە و دابەزینێكی مێژوویی ئەنجام بدات.

بۆکسێنەرە ئەمریکیەکە لە ژیانی وەرزشیدا چوارجار لەدوای وازهێنان گەڕاوەتەوە، لەهەر گەڕانەوەیەکدا ڕووبەڕوبونەوەی سەدان ملیۆن دۆلاریی بەرامبەر ئەفسانەیەک ئەنجامداوە، بەڵام نازانرێت ئەمجارە بەنیازی بەرەنگاربوونەوەی چ پاڵەوانێکە.

بۆکسێنەرەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە وێنەیەکی خۆیی و دانا وایتی ڕێکخەری (UFC) بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نوسیوە: پلانم داڕشتووە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بگەڕێمەوە.

میدیاکان پرسیار دەکەن: مایوێزەر بۆچی دەگەڕێتەوە و ڕووبەڕوی کێ دەبێتەوە؟ وەک وەڵامێکیش هەمدێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە بۆ ئەنجامدانی یارییەکی مێژووییە بەرامبەر مانی پاکیاوی ئەفسانەی فیلیپینی، هەندێکی تر پێیان وایە ڕووبەڕوی پاڵەوانێکی تری ئەم سەردەمە دەبێتەوە، تەواوی یارییەکەش لەپێناو کۆکردنەوەی پارەی خەیاڵیدا دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(بەهۆی کۆمێنتێکەوە) جەنگاوەرێکی (UFC) قەرزی قوماری هاندەرێکی دەداتەوە !

خەڵک سپۆرت

جەنگاوەرێکی بواری (UFC) لەڕێگەی کۆمێنتەوە بە زەرەر و زیانی هاندەرێکی سەرسەختی دەزانێت و بڕیار دەدات تەواوی قەرزەکانی بۆ بداتەوە.

نایت دیاز پاڵەوانی بواری (UFC) لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوە بەرامبەر خۆرخی ماسڤیدال بەهۆی برینداربوونیەوە نازناوی (BMF)ی لە ململانێکانی (UFC244) لەدەستدا، چونکە ناوبژیوانان ڕێگەیان نەدا ڕووبەڕوبونەوەکە تەواو بکات و بردنەوەیان بۆ ڕکابەرە لاوەکەی هەژمار کرد.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە پۆستێکی کرد و سوپاسی هاندەرانی کرد کە هەمیشە پاڵپشتی بوون، بەڵام لەنێو یەکێک لە کۆمێنتەکاندا هاندەرێک بۆی نوسیوە :” پارە و پولی کرێ خانوم بەتەواوی لەسەر بردنەوەی تۆ خەواند، هەموویم دۆڕاند و لەناو ئوتۆمبێلەکەمدا دەخەوم”.

کۆمێنتەکە زۆری پێناچێت لەلایەن نایت دیازی جەنگاوەرەوە وەڵام دەدرێتەوە و لەڕێگەی نامەوە ژمارە و کۆدی کاردی “پەیباڵ” بۆ هاندەرە زەرەرمەندەکە بۆ ڕەوانە دەکات و زیاتر لەو پارەیەی بۆ ڕەوانە دەکاتەوە کە لەسەر یارییەکە خەواندویەتی، دواتر ئەو هاندەرە لەهەمان تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە پۆستی کردووە و دووپاتی کردۆتەوە، جەنگاوەرەکەی (UFC) تەواوی کرێی خانوەکەی بۆ گەڕاندۆتەوە و زیاتر لەو پارەیەشی پێداوە، بۆیە بڕیاریداوە زیادەی پارەی ڕەوانەکراو دووبارە لەسەر یارییەکی تری دیاز بخەوێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان