دەروازەی شەقامی مەولەوی كرایەوە



 

ئەمڕۆ حەوتی ئاداری ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی لە یادی ڕاپەڕینی شارەكەدا، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی دەروازەی شەقامی دێرینی مەولەوی كۆتایی پێهات و دەروازەكە كرایەوە.

پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەكر پیرۆزبایی ڕاپەڕین و ئازادكردنی شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستانی لە خەڵكی سلێمانی و هەرێمی كوردستان كرد و سوپاسی خانمی یەكەمی عێراقی كرد كە دڵسۆزانە ئەركی تەواوی نوێكردنەوەی ئەم دەروازەیەی لە ئەستۆگرتبوو، هاوكات سوپاسی هەموو ئەو كەس و دامەزراوە و لایەنانەی كرد كە بەخەمی پاراستنی پەروەردە و كولتوور و ئابووریی ڕەوای ئەم وڵاتەوەن.

پارێزگاری سلێمانی جەختی لەسەر بەهای یەكبوون و تەبایی خەڵكی هەرێمی كوردستان كردەوە كە نهێنی هەموو سەركەوتنەكانیانە.

دەروازەی مەولەوی یەكێك بووە لەو شوێنانەی لە حەوتی ئاداری ١٩٩١دا و لە ڕاپەڕینەكەی سلێمانی-دا، خەڵكی شارەكە تێیدا گردبوونەوە و بەرەو ناوەندە سەربازیی و ئەمنییەكانی رژێمی بەعسی رووخاو رۆیشتن و كۆنترۆڵیان كرد و بۆسەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ، پاشماوەی ڕژێمی بەعسی روِوخاو لە شارەكە بەدەرنران.

ئەمریكا خەڵاتێكی نێودەوڵەتی دەداتە ژنانی ئێران
پێشت ئەمریكا خەڵاتێكی نێودەوڵەتی دەداتە ژنانی ئێران
ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەرەو گرژی دەڕواتەوە
دواتر ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەرەو گرژی دەڕواتەوە
ەیوەندیدار