ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی كاندیدی بریكاری وەزیری ناوخۆی یەكلانەكردووەتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرچەندە ناوی دوو كەس وەك كاندیدی یەكێتی بۆ بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەهێنرێن كە لە پشكی یەكێتییە، بەڵام تائێستا ئەو حزبە هیچ كاندیدێكی فەڕمی یەكلای نەكردووەتەوە.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پشكی یەكێتی بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ پارتی دیاریكراوە و ئێستا ڕێككەوتنەكە جارێكی تر قسەی لەسەر دەكرێت و پێویستە لەگەڵ پارتی گفتووگۆی لەسەر بكرێتەوە.

وتیشی”ژمارەیەك پۆستی یەكێتی پڕنەكراونەتەوە و كێشەی دەسەڵاتیش هەیە، بڕیارە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكرێت و گفتووگۆ لەوبارەوە بكرێت، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك بۆ ئەو پۆستە نوێیانە كاندیدی یەكێتی نییە”.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی

دوای خانەنشینبوونی جەلال شێخ كەریم، ناوی هەریەك لە چەتۆ ساڵح و ڕێباز بیركۆتی دەهێنرێن بۆ وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ.

(خەڵك) زانیوویەتی هەریەك لەو دوو كەسە لەلایەن دوو ناوەندی دروستكردنی بڕیاری یەكێتییەوە پشتیوانی دەكرێن، بەڵام تائێستا ڕوون نییە ئەنجومەنی سەركردایەتی بە هەڵبژاردن بڕیاری دیاریكردنی كاندیدی ئەو كەسانە دەدات، یان ڕێككەوتنی لەسەر دەكرێت.

بێجگە لە بریكاری وەزارەتی ناوخۆ چەند پۆستێكی دیكەی یەكێتی پڕنەكراونەتەوە، بەتایبەتی بریكاری وەزارەتی سامانەسروشتییەكان و چەند بەڕێوەبەرێك لە نێو ئەنجومەنی ئاسایشدا.

کوردستان

كۆرۆنا ڕێگەی بە منداڵانی ئۆتیزمیش نەدا یادی ڕۆژە جیهانییەكەیان بكەنەوە


خەڵک – ئارام سەردار

دووی نیسانی هەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی جیهانی منداڵانی ئۆتیزم دیاری کراوە، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێریش وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە منداڵانی ئۆتیزم و کەسوکاریان ڕایدەگەیەنێت، منداڵانی ئۆتیزم و کەسوکاریان بە دەست کۆمەڵێک کێشە دەناڵێنن و پێویستە ئاوڕیان لێبدرێتەوە.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ساڵانە یادی ئەم ڕۆژەمان دەکردەوە و بە دەرفەتمان دەزانی بۆ دڵخۆش کردنی منداڵانی ئۆتیزم و خستنەڕووی خزمەتگوزارییەکانمان بۆیان و ئاگادارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە لە کێشە و پێداویستیەکانیان، بەڵام بە داخەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەم دەرفەتەی لە ئێمە وەرگرت و نەمانتوانی ئەمساڵ بەم ئەرکە پیرۆزە هەستین.

دەشڵێت، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە لە دوو ساڵی ڕابردوو بە پێی ئیمکانیاتی بەردەستمان توانیومانە لە نزیکەوە لەگەڵ کێشە و ئازارەکانی ئەم توێژەدا بین و لە سنووری پارێزگای هەولێر ٤٠٢ منداڵی ئۆتیزم مووچەی مانگانەیان هەبێت و مۆڵەتی بەخێوکردن بە کەسوکاریان ببەخشین بۆ بەخێو کردن و چاودێری کردنیان.

یوسف چاوشین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو جگە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی، مۆڵەتمان بە کردنەوەی شەش سەنتەری ئۆتیزمی ئەهلی داوە بۆ ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگای هەولێر و بە ڕەچاوکردنی باری دارایی خێزانەکانیان بڕیارمان داوە لەم مانگە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەوام لە سەنتەرەکانی ئۆتیزم ڕابگیرێت و هیچ بڕە پارەیەک لە کەسوکاری منداڵان وەرنەگیرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە نزیکەوە ئاگادارین کە منداڵانی ئۆتیزم و کەسوکاریان بە دەست کۆمەڵێک کێشە دەناڵێنن و پێویستە ئاوڕیان لێبدرێتەوە و لەگەڵ باشتربوونی باری دارایی حکومەتیش، باری دارایی کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم باش بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بازاڕی دراو لە سلێمانی داخرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ بازاڕی دراو لە سلێمانی بە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەوە داخرا.

سەرچاوەیەك لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند ئەمڕۆ نرخی دۆلار 124.250 دینار بووە و قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووە كە زۆربەشیان عەرەب بوون.

ئەوەشی خستەڕوو كە هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوكردن بە قەرەباڵغییەكەی بڕیاریان دا بازاڕەكە دابخرێت و ڕوونیش نییە كە ڕۆژی شەممە دەكرێتەوە یان نا.

لە كاتێكدا نرخی دۆلار لە سلێمانی دابەزی بوو، بەڵام لە بەغدا بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بە پێی بۆڕسەی كیفاح نرخی 100 دۆلار گەیشتووەتە 127 هەزار، هاوكات لە بازاڕەكاین ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا نرخی كڕینی 100 دۆلار 126 هەزار بووە و بە 128 هەزاریش فرۆشراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر: زیاتر لە ٤٥٠٠ هاووڵاتی پەیوەندییان بە تیمی فریاگوزاری ١٢٢ کردووە


خەڵک – ئارام سەردار

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتی پەیوەندیان بە تیمی فریاگوزاری ۱۲۲ کردوە و تیمەکەش هاوشانی تیمی فریاگوزاری زێرەڤانی لە خزمەتی هاونیشتیمانیان دابوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (خەڵک) کەوتووە تێیدا هاتووە، لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر تیمی فریاکەوتنی ۱۲۲ بە شێوەی ۲٤ کاتژمێر، خستەگەڕ و تیمی نەخۆشخانەی زێرەڤانی هاوشانی سەنتەری هەماهەنگی ۱۲۲ لە خزمەتی هاووڵاتیان دابوون.

ڕوونیشیکردەوە کە سەنتەری هەماهەنگی فریاگوزاری ۱۲۲ لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا ٤٥۲۲ هاووڵاتی پەیوەندیان بەتیمەکانی فریاگوزاری ۱۲۲ کردووە، و ۳٠٥۲ دەرچوون ئەنجامدراوە، لەڕێگای ٥۳ تیمی فریاگوزاری لە پارێزگای هەولێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان