ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم پرسی دامەزراندن تاوتوێ دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەمڕۆ چوار شەممە 2-10-2019، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە چەندین پرس تاوتوێ دەكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران، پرسی پاراستنی بەڵگەنامە فەڕمییەكان لەلایەن فەرمانبەرانی حكومەت و بابەتی قەرز و پابەندە داراییەكانی ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی گشت زانكۆ حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 و دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران تاوتوێ دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، یەكەمەكانی زانكۆ بە دەیان جار خۆپیشاندانیان ئەنجام داوەو تا ئێستا وەڵامێكی ئەرێنییان نەداوەتەوە هاوكات مووچەخۆرانیش چاوەڕێی چۆنێتی وەرگرتنەوەی پاشەكەوتی مووچەكانیان دەكەن كە ئێستا لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 2 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 2 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان خێزانێكی ژن و مێردن كە پیاوێكی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٣٢ ساڵن، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزن لە شارۆچكەی ڕانیەن.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكران، خێزانێكی ژن و مێردن كە پیاوێكی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٣٢ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزن لە قەزای ڕانیە.

وەزارەتی تەندروستی
٣ی حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 48 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 48 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵن. هەشت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەكەیان ھەیە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چل و هەشت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵ. هەشت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە.

یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق.
یەك دانیشتووی شاری كەركوك.
چل و چوار تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
3ی حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 2 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٧٥ و ٢٧ ساڵن و نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە و دانیشتووی گەرەكی كوێستان و شارەدێی عەنكاوەی لە پارێزگای ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٧٥ و ٢٧ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە.
دانیشتووی گەرەكی كوێستان و ناحیەی عەنكاوە لە پارێزگای ھەولێر.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان