ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەسرۆ گۆران: پێشنیاری یەك لیستی كورد لە كەركوك هی پارتی بوو


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی پێشوو كاك قوباد دەسەڵاتی هەبوو لە 2013 هاتە ئاراوە، ئێستا حكومەتێكی ترە و هەر حكومەتەی سیاسەتی خۆی هەیە.

خەسرۆ گۆران ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، پێشنیاری یەك لیستی كورد لە كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان هی پارتی بوو.
وتیشی”براوەی هەڵبژاردنەكان لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە، بۆ نمونە لە نەینەوا لە 70%ی دەنگەكان بۆ پارتیە، لەكەركوك بەپێچەوانەوەیە لەوانەیە 60% – 65%ی بۆ یەكێتی بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كەركوك لیستە كوردییەكە بۆی هەیە 26كاندیدی هەبێت، لەموسڵ دەتوانین چل و هەشت كاندیدمان هەبێت بێگومان لەكەركوك زۆرترین كاندیدەكان بەر یەكێتی دەكەوێت لە موسڵیش بەر پارتی دەكەوێت و لایەنەكانی تریش كاندیدییان دەبێت لەناو لیستەكە، بەڵام هەیانە كاندیدی نابێت.

ئاشكراشیكرد، بێگومان 16ی ئۆكتۆبەر كاریگەری هەیە لەسەر دەنگی كورد، چونكە پارێزگاری ئەو شارە كورد نیە، ئەنجومەنی پارێزگا لەكاركەوتووە و ئاسایش لەوێ نیە، پێشمەرگەی لێ نیە، پارێزگار تەعریب دەكات، عەرەبی هاوردەی هێناوە لەوانەیە ساختە بكرێت و ئەو عەرەبانەی هێناویانن بەشداری بكەن لەهەڵبژاردن بەشێوەیەك لەشێوەكان.

سەبارەت بە ڕەخنەكانی یەكێتی لەسەر ئەوەی قوباد تاڵەبانی نیگەرانە لەوەی سەرۆكی حكومەت دەسەڵاتی وەك پێویست نەداوەتێ، خەسرۆ گۆران ڕایگەیاند، چۆن قوباد تاڵەبانی دەسەڵاتی وەك پێشتر نەدراوەتێ؟ خۆ ئەوە حكومەتی “فیفتی بە فیفتی” نیە، هیچ ڕێككەوتنێكی لەو شێوەیە نەكراوە، ئەو ڕێككەوتنە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 2018یە، سەرۆكی حكومەت سەرۆكە، جێگر جێگرە، یاریدەدەر یاریدەدەرە، هەركەس دەبێت سنووری دیاربێت.

ڕوونیشیكردەوە، ئێستا حكومەتێكی دیكە هەیە، حكومەتی پێشوو كە كاك قوباد دەسەڵاتی هەبوو لە 2013 هاتە ئاراوە، ئێستا حكومەتێكی ترە و هەر حكومەتەی سیاسەتی خۆی هەیە هەر سەرۆكی حكومەتێك سەڵاحیاتی خۆی هەیە چی دەكات یان نایكات، دەسەڵات دەدات یان نادات، یاخود دەسەڵات كەم دەكاتەوە، ئەم حكومەتە ڕەنگە ستراتیژیەتێكی تر و پلانێكی تری هەبێت سەبارەت بەدەسەڵاتی وەزیرەكان و یاریدەدەرەكان و تەنانەت جێگرەكانی سەرۆكی حكومەت، یان بەڕێوەبەرەگشتینەكان.

کوردستان

پێیوایە پێشلكاریی كراوە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم باسی نوێژی هەینی ئەمڕۆ دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە پابەندنەبوونی نوێژخوێنان دەكات بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كاتی مەراسیمی نوێژی هەینی لە ژمارەیەكی زۆر لە مزگەوتەكانی هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”لە بەشێكی زۆری مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان فەریزەی نوێژی هەینی ئەنجامدرا، بەبێ‌ ئەوەی هاووڵاتیان پابەندی ڕێكارەكانی خۆپاراستن ببن و ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ‌ بكەن”.

وەزارەتی ئەوقاف ژمارەیەك وێنەی هاوپێشی ڕاگەیەندراوەكەی كردبوو كە نوێژخوێنان لە كاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینیدا دەردەخات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزە عیراقییەكان ئەنجام دەدات


خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە عیراقییەكان، هەڵمەتی ڕاوەدونانی پاشماوەكانی ڕێكخراوی داعش لەسەر سنورەكانی نێوان سوریا و عیراق ئەنجام دەدات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بڵاوكرایەوە”لە دوای زیادبوونی پەلامارەكانی داعش لەم ماوەیەی دواییدا كە مەترسییەكی راستەقینەیان بۆسەر سەلامەتی و ئاسایش و سەقامگیریی خەڵك دروستكرد، لە دوای پرۆسەی پشكین و كۆكردنەوەی زانیارییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای عیراق، هەڵمەتی (بەرپەرچدانەوەی تیرۆر) بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە بادیەی خۆرهەڵات و لە نزیك ڕوباری خابور و سنورەكانی عیراق، دەستیپێكرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو هەڵمەتە حەشارگەكانی داعش و مۆڵگەكانی ڕێكخراوەكەیان كردە ئامانج كە سەرچاوەی نیگەرانی بوون بۆ خەڵك و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكەیان دەشێواند و هەڕەشە بوون بۆ گەڕانەوەی داعش”.

(هەسەدە) دەڵێت” هەڵمەتی (بەرپەرچدانەوەی تیرۆر) كە هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی و هێزە عیراقییەكان دەسیپێكرد، بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت و تائێستا ئەنجامی باشی هەبووە، و بەردەوامیش دەبێت تا تەواوی ئەو ئەركانەی كەوتۆتە ئەتۆی ئەنجامیان دەدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شارەزوور؛شۆفێری دەڕاسەیەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە شارەزوور لەكاتی بردنی نانی بەیانی بۆ شۆفێری دەڕاسەیەك، كە كاری بۆ جوتیارێك كردووە، جوتیارەكە بێ ئاگا لەوەی شۆفێری دەڕاسەكە لە نزیك گەنمەكەی پشووی داوەو خەوی لێكەوتووە، بە ئۆتۆمبیلەكەی بەسەردا ڕۆیشتووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

خاوەن زەوییەكە نانی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 5-6-2020 لەكاتی نان بردنی بۆ شۆفێری دەڕاسەكە نەیزانیوە شۆفێری دەڕاسەكە لە نزیك گەنمەكەی پشووی داوەو خەوی لێكەوتووە، بەئۆتۆمبیلەكەی بەسەردا ڕۆیشتووە و بەوهۆیەوە شۆفێری دەڕاسەكە گیانی لەدەستداوە.

بە پێی زانیارییەكان، شۆفێری دەڕاسەكە ناوی (عوسمان مەحمود حەمەخان)ە و خەڵكی گوندی دسكەرەیە، لە زەوی كەسێكدا بە دەڕاسەكەیەوە درەوی گەنمی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان