ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەنگۆیەك لەبارەی پشووی ڕۆژانی شەممە ڕەتدەكرێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی لە چەند ماڵپەڕ و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەك بڵاوبوەوە لەسەر بوونی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تێیدا ئاماژە بەوەكرابوو كە ڕۆژانی شەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كراوەتە پشوو، پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەو دەنگۆیە ڕەتدەكاتەوە.

لەوبارەیەوە، مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە و هیچ ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەوە تایبەت بەو پرسە ڕانەگەیەنراوە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا كە ڕۆژانی شەممە هاوشێوەی ڕۆژەكانی تری هەفتە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاساییە.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 2 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 2 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان خێزانێكی ژن و مێردن كە پیاوێكی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٣٢ ساڵن، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزن لە شارۆچكەی ڕانیەن.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكران، خێزانێكی ژن و مێردن كە پیاوێكی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٣٢ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزن لە قەزای ڕانیە.

وەزارەتی تەندروستی
٣ی حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 48 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 48 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵن. هەشت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەكەیان ھەیە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چل و هەشت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵ. هەشت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە.

یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق.
یەك دانیشتووی شاری كەركوك.
چل و چوار تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
3ی حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 2 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٧٥ و ٢٧ ساڵن و نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە و دانیشتووی گەرەكی كوێستان و شارەدێی عەنكاوەی لە پارێزگای ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٧٥ و ٢٧ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە.
دانیشتووی گەرەكی كوێستان و ناحیەی عەنكاوە لە پارێزگای ھەولێر.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان