ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەڕلەمانتارێكی سائیرون بۆ (خەڵك) باسى پەلامارەكانی ئەم دواییەی داعش دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی سائیرون، ڕەوشی ئەمنی ئێستای عیراق بەشێوەیەكی گشتی بە باش وەسف دەكات، هێرش و پەلامارەكانی ئەم دواییەی ڕێخكراوی داعش بە هێرش و پەلاماری لابەلاو ناڕێكخراو دادەنێت.

سەعران ئەعاجیبی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕەوشی ئەمنی لە عیراق باشە، بەڵام ئەو باشەش نییە، كە بڵێین پێشێلكاری تێدا نییە و بە تەواوەتی سەقامگیرە، تائێستاش شانە نوستووەكانی داعش بونیان هەیە و لێرە و لەوێ‌ هێرش و پەلامار ئەنجام دەدەن.

بە وتەی پەڕلەمانتارەكەی سائیرون، كە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریە، “ڕاستە جموجۆڵی پاشماوەكانی داعش لەچەند پارێزگایەك دەبینرێن، بەڵام داعش تەواو بووە و بە هیچ شێوەیەك لە شێوەكان ناتوانێت جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ عیراق، دەكرێت بۆمبی چێنراو بنێتەوە و تەقینەوە بكات و تیرۆر ئەنجام بدات، بەڵام ئەوانە پەلاماری لابەلان و لەلایەن ئەو گروپە بچووكانەوە ئەنجام دەدرێن، كە هیچ سەركردایەتییەكی ناوەندییان لەلایەن داعشەوە نییە “.

سەعران ئەعاجیبی پێیوایە، “ڕێكخراوی داعش لەئێستادا هاوشێوەی ساڵی 2014و ساڵانی دوایی، توانای ئەوەی نییە خۆی ڕێكبخاتەوە و هێز و تواناكانی خۆی كۆبكاتەوە، پێویستە هاووڵاتیانیش لەوە دڵنیابن، كە بوونی گروپە بچووكەكانی ڕێكخراوە توندڕەوەكە هیچ كاریگەری لەسەر ڕەوشی ئەمنی نابێت و هێزە ئەمنییەكانیش بەشێوەیەكی ڕاست و دروست ئەركەكانی سەرشانیان بەجێدەگەیەنن”.

عێراق

وادەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عیراق، چەند بڕیارێكی دەركرد كە یەكێكیان كردنەوەی فڕۆكەخانەكانە، وێڕای كەمكردنەوەی ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاردرا مۆڵەكان بكرێنەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە مەرجەكانی تەندروستی، وێڕای كەمكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ كە لە نۆ و نیوی شەوەوە، تا شەشی بەیانی دەبێت، لەگەڵ ئەمانەشدا بڕیارداوە بە تەواوەتی لە دوای جەژنی قوربانەوە  قەدەغەكردنی هاتووچۆ هەڵبگیرێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بڕیاردرا لە 23ی ئەم مانگەوە فڕۆكەخانەكان بكرێنەوە و دەروازەی مەرزەكانی مونزيریە و سەفوان و شیبیش، بەڕووی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا بكرێنەوە”.

پێشتر لیژنەی باڵای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، داوای لە میدیاكان كردبوو، هەلمەتەكانی هۆشیاركردنەوە و پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بیرۆكەی پێكەوەژیان لەگەڵ پەتاى كۆرۆنا، چڕبكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

90 كەس گیانیانلەدەستدا
عیراق و هەرێم، 2281 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2281 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 1695 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2281 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 1695 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 215 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 208 حاڵەت، مەدینە توب: 30 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 426 حاڵەت، بەسرە: 215 حاڵەت، نەجەف: 85 حاڵەت، سلێمانی: 156 حاڵەت، هەولێر: 73 حاڵەت، كەركوك: 129حاڵەت، دهۆك: 9 حاڵەت، كەربەلا: 118 حاڵەت، واست: 128 حاڵەت، دیالە: 99 حاڵەت، میسان: 69 حاڵەت، زیقار: 132 حاڵەت، ئەنبار: 15 حاڵەت، بابل: 179 حاڵەت، سەڵاحەدین: 65 حاڵەت، نەینەوا: 24 حاڵەت، دیوانیە: 66 حاڵەت، موسەننا: 55 حاڵەت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 90 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 86148 كەس و لەو ژمارەیەش 3522 كەس گیانیانلەدەستداوە و 54316 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 28310 كەسن كە 382 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مەخمور، سێ‌ چەكداری داعش كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگەی نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، سێ‌ چەكداری ڕێكخراوی داعش لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە قەزای مەخموری سەر لە پارێزگەی نەینەوا كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند:”سێ‌ چەكداری ڕێكخراوی داعش لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە قەزای مەخمور كوژران”، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئاماژەی بە دەستگیركردنی یەكێك لە شارەزایانی بۆمبڕێژكردن لە ڕێكخراوی داعش و دوو یاریدەدەری كردبوو لە پارێزگەی نەینەوا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری سێ‌ تیرۆریستیان لە ناوچە جیاجیاكانی موسڵ دەستگیركرد كە داواكرابوون بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر و سەر بە گروپە تیرۆریستییەكانی داعش بوون”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتبوو”یەكێك لە دەستگیركراوەكان شارەزای بواری بۆمبڕێژكردن و تەیاركردنی ئۆتۆمبێلەكان بووە بۆ تەقاندنەوە كە بە ئەبو عائیشە ناودەبرا و لە دەزگای پەرەپێدان و پیشەسازی سەربازی داعش كاریی كردووە، دوو تیرۆریستەكەی تریش وەك پۆلیسی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی كارییان كردووە بە ناوەكانی ئەبو غەزوە و ئەبو وەلید”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان