ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لۆگۆ و دروشمی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بۆ دیاری كردنی سەرۆك و لۆگۆ و دروشمی لیستی “هاوپەیمانی كوردستانی” بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق كۆتایی هات و ڕێكەوتنی كۆتایی لەسەر كرا.

پێشتر (خەڵك) بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا لایەنە سیاسییەكان ڕێككەوتن لەسەر دیاری كردنی عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووی كەركوك بۆ سەرۆكی لیستەكە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لۆگۆی لیستەكە پێكدێت لە تێكەڵەیەك لە ئاڵای عیراق و هەرێمی كوردستان، مارش و دروشمی لیستەكە بریتییە لە “بەڵێ بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانە و جێبەجێكردنی دەستور”.

عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لۆگۆی لیستەكە ئاماژە بە پێكەوەژیان و یەكڕیزی كورد دەكات و بڕیاریش درا لیستەكە لەلایەن لیژنەیەكی 7 كەسییەوە (7 لایەنی سیاسی پێكهێنەری هاوپەیمانی) بەسەرۆكایەتی خۆم بەڕێوە ببرێت.

کوردستان

خواردەمەنی میللەت لە سلێمانی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنگەیەكیان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”لەلایەن لیژنەی سێی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەهۆی پابەند نەبونی بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی، خواردەمەنی میللەت لە گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانی دادەخرێت.”

لەراپۆرتی لیژنەكەدا هاتوە؛ خواردەنی میللەت پابەندی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوە، ئەمەش یەكێكە لەو سەرپێچیانەی شوێنەكە و خاوەنەكەی روبەوری رێكارە یاساییەكان دەكاتەوە.

هەروەها؛ مۆڵەتی كاركردنی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان وەرنەگرتوە، نەبونی مۆڵەتی كار شوێنەكە روبەروی داخستن دەكاتەوە تائەو كاتەی مۆڵەت وەردەگرێت، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی میللەت دادەخرێت تا پابەندی سەرجەم مەرجەكانی كاركردن دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جڤاتی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان ڕێكدەخاتەوە

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەدایە و تاوتوێ چەند پرسێكی نێوخۆیی و دەرەكی دەكات.

میدیای فەڕمی گۆڕان بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەكە هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەت و پڕۆسەی چاكسازی و دواین گۆڕانكاری دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەكە دۆخی ناوخۆی بزووتنەوەكە و هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوەشی تاوتوێ دەكات.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی كۆچی دوایی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 18-1-2020، ئەحمەد زاگە لێپرسراوی كۆمیتەی گوێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكاتی خەودا لەماڵەكەی خۆی گیانی لەدەستدا.

ئاشكراشیدەكات، لەلایەن كەسوكارەكەیەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دواتر ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە، بەپێی راپۆڕتی پزیشكی دادوەریش هۆكاری مردنەكەی جەڵدە بووە”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان