ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سلێمانی 10 هەزار نەمام دەڕوێندرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەندیكای مۆلیدە ئەهلییەكان بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی نزیكەی (10) هەزار نەمامی گرانبەها و ژینگە دۆست لە سلێمانی دەنێژێت.

لە ڕێورەسمێكدا كە لە پاركی ئازادی سلێمانی بەڕێوە چوو هەڵمەتی ناشتنی (10)هەزار نەمام دەستیپێكرد.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا تاریق سەمین سەرۆكی سەندیكای مۆلیدە ئەهلییەكان ئاماژەی بەوەكرد كە سەرەڕای ئەوەی هەوڵی تەواویان داوە بەپێی رێنماییە ژینگەییەكان مۆلیدە ئەهلییەكان كار بكەن، وەكو نەریتی ساڵانەیان هەڵمەتی نەمام ناشتن لە باخچە و شوێنە گشتییەكان ئەنجام دەدەن و لەم ساڵیشدا بە هاوكاری باخچەكانی سلێمانی بڕی (10) هەزار نەمامی ژینگەدۆست دەڕوێنن‌، ئەوەش لە پێناو سەوزكردنی شارەكە و وەكو پاڵپشتییەكیش بۆ هەوڵەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كە لە پێناو پاكڕاگرتنی ژینگەدا دەیدات.

ژینگە

بڕی باران بارین ڕاگەیەنرا
كەشناسی هەرێم ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكان بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە و ڕێژەی بارینی باران-یش ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم بە ڕێژەی جیاواز باران باریووە، لە ناو سەنتەری پارێزگای هەولێر 5.6 ملم و سلێمانی 2.6 ملم و دهۆك 5 ملم و كەركوك 1.1 ملم و هەڵەبجە 0.9 ملم باریووە.

ڕاشیگەیاندووە، زۆرترین ڕیژەی باران بارین لەو ماوەیەدا لە شارۆچكەی ڕانیە 17 ملم و دینارتە 13.2 ملم و ئامێدی 12.4 ملم و سۆران 10 ملم باریووە.

كەشناسی هەرێم سەبارەت بە دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكان بەڕێژەی زیاتر لە ناوچە بەرزەكان و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییەكان.

ڕاشیگەیاندووە، خێرایی با لەسەرخۆدەبێت لە خێرایی5-20 كم لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین 6-10 كم دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ‌ شەممە ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان و نمە باران لە چەند شوێنێك دەبارێت.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزانی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەم شەو كاریگەری شەپۆلێكی باران و بەفر بارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات.
ڕوونیشیدەكاتەوە، ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و دهۆك ئاستی بەفر و بارانی زیاتر دەبێت، ئەو ناوچە شاخاویانەی بەفر بارینی زیاتر دەبێت بریتین لە (حاجی ئۆمەران، چۆمان، سیدەكان، مێرگەسۆر، ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری سۆران، ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری ئاكرێ، ئامێدی و شێروانی مەزن و كانی ماسی).

ئاشكراشیدەكات، بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی بەفری لێدەبارێت و ڕۆژی شەممە لە كاتەكانی بەرەبەیان شەپۆلەكە كاریگەری لەسەر ناوچەكەمان لاواز دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا.. دوو بومەلەرزە ڕوویاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرمانگەی ڕووداوەكان و فریاكەوتنی توركیا ڕوودانی دوو بومەلەرزەی لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

فەرمانگەی ڕووداوەكان و فریاكەوتنی توركیا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 11/12/2019 دوو بومەلەرزە ڕۆژئاوای توركیای هەژاندووە، كە یەكێكیان لە ناوچەیەكی ولایەتی بالكسیری داوە و گوڕەكەی 4,6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، سەبارەت بە بومەلەرزەی دووەمیش ئەمشەو لە دەریای ئیجە ڕوویداوە و گوڕەكەی 5,1 پلەی ڕێختەر بووە.

جێی ئاماژەیە، فەرمانگەی ڕووداوەكان و فریاكەوتنی توركیا سەبارەت بە زیانەكانی ئەو دوو بومەلەرزەیە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی ئاشكرانەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان