ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٤ ڕێگای کاریگەر و ناوازە بۆ پاککردنەوەی گوێچکەت لە (جەراعات) بەبێ بەکارهێنانی چیلکەی گوێ

خێزان

زۆرجار باس لە خراپی بەکارهێنانی چیلکەی پاککردنەوەی گوێچکە کراوە بەوپێیەی زیانی هەیە بۆ گوێچکەت، بەڵام ئێمە لێرەدا جێگرەوەکەیت بۆ دەخەینە ڕوو کە لەمەودوا دەتوانیت لەم ڕێگانەوە گوێچکەت لە دەردراوەکانی (جەراعات) پاک بکەیتەوە:

 

-ئاوی شلەتێن

-یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان، کەمێک ئەوی شلەتێن بکەرە گوێچکەتەوە و دواتر سەرت بەلادا بچەمێنەرەوە بۆئەوەی ئاوەکە بە دەردراوەکانی گوێچکەتەوە بێتە دەرەوە.

 

-خوێیاو

-هەمان کاری سەرەوە بکە، بەڵام ئەمجارە کەمێک خوێی تێبکە بۆئەوەی کاریگەریەکەی زیاتر بێت و باشتر پاکی بکاتەوە.

 

-سۆدەی نان

-نیو کەوچکەچا سۆدەی نان لەگەڵ دوو کەوچک ئاو تێکەڵ بکەو گوێچکەتی پێ پاک بکەرەوە.

 

-پراکسیدی هایدرۆجین

-لە دەرمانخانکان هەیە، ١٠ خولەک پێش ئەوەی بچیتە گەرماوەوە ٢ دڵۆپی لێبکەرە گوێچکەتەوە، پاکی دەکاتەوە.

ریکلام

تەندروستی

جەستەی خانمان پاش منداڵبوون بە چەندێک ئاسایی دەبێتەوە؟

خێزان

جەستەی خانمان لەکاتی منداڵبووندا گۆڕانکاری زۆر و گەورەی بەسەردا دێت، بەڵام پاش ماوەیەک ئاسایی دەبێتەوە، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو گۆڕانکاریانە و ماوەی چاکبونەوەیەتی:

-ورگ

ورگ لە پاش ٦ بۆ ٨ هەفتە پاش منداڵبوون کەمێک شێوەکەی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ١ ساڵ بۆ ٢ ساڵی دەوێت تا ماسولکەکانی ورگ و سک بە تەواوەتی وەک جارانیان لێبێتەوە.

 

– شۆڕبونەوەی مەمک

بەهۆی پڕبونی لە شیر و قورسبوونی و مژینی لەگەڵ منداڵەکەدا، مەمک توشی شۆڕبونەوە دەبێت و وەک جارانی لێنایەتەوە گەر وەرزشی تایبەت ئەنجام نەدەیت.

 

– ماسولکەکان

بەهۆی ئەو پەستانە زۆرەی لەسەر ماسولکەکان درووستدەبێت و ئەو گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیانە، جەستە پێویستی بە ٣ تا ٤ مانگ هەیە تا ئاسایی بێتەوە لە پاش منداڵبوون.

 

– منداڵدان

لەکاتی دووگیانیدا منداڵدان گەورە و قورس دەبێت بۆ نزیکەی ١ کیلۆ، پێویستی بە ٦ بۆ ٨ هەفتە هەیە تا ئاسایی بێتەوە و ببێتەوە بە ٥٠ گرام.

 

– زێ

زۆر خانم لەوە دەترسێت لەپاش منداڵبوون دەرچەی زێی گەورەببێت و دواتر چێژ لە سێکس نەبینێت، بەڵام پێویست بە ڕاڕایی ناکات چونکە ئەو گۆڕانکاریە کاتییە و لەپاش ٦ بۆ ٨ هەفتە کشانی دەرچەی زێ وەک خۆی لێدێتەوە.

دەتوانیت بۆ ئەوەش ڕاهێنان بە ماسولکەکانی بکەیت و ٥ جار لە ڕۆژێکدا و هەرجارێکیش ١٥ بۆ ٢٠ جار بیگوشیت و بیکەیتەوە.

 

– پەستانی دەروونی

لەکاتی منداڵبووندا خانمان توشی دۆخێکی دەروونی  خراپ و قەلەقی ناخۆش دەبن، ئەوەش ئاساییە و لەپاش ماوەیەکی کەم کە لەسەکێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت ئاسایی دەبیتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خواردنێکی جادووی کە ڕەنگە ئێستا لە چێشتخانەکەتاندا هەبێت و نەشی خۆیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خواردنێکی جادووییە کە ڕەنگە ئێستا لە چێشتخانەکەتاندا هەبێت و نەشی خۆیت:

 

-بەیانیان قاپێک ماست بخۆ، بۆ ئەوەی مێشکت پڕ جوڵە بێت و باش کاربکات

– ڕۆژانە مۆزێک دەربکە و بیخۆ، پۆتاسیۆمی پێویست دەدات بە جەستەت و ڕێگری لە کێشەی دڵ دەکات

– کەلەرم بخۆ، بۆ ئەوەی کێشەی ئازاری گەدە و پرۆسەی هەرسکردنت نەمێنیت

– کەوچکێک هەنگوین بخۆ بۆ ئەوەی جەستەت بکرێتەوە و دەروونت ئارام بێت

سێ خواردن بۆ دابەزاندنی کێش و ڕێگری لە چرچبونی پێست

ئەمەی خوارەوە سێ خواردنە بۆ دابەزاندنی کێش و ڕێگری لە چرچ بوونی پێست دەتوانیت سوودی لێوەربگریت:

 

سپێناغ: ڕیشاڵی زۆری تێدایە و ماسولکەکانی جەستەت بەهێز دەکات  و وادەکات باشتر بەرگە بگرێت.

تووتڕک: ڕێگری لە چرچ بوونی پێستت دەکات و سوودی بۆ مێشکیشت هەیە.

پڕتەقاڵ: کێشت دادەبەزێنێت و پێستیشت بە گەنجی دەهێڵێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خواردنێک کە زیانی زۆری بۆ ددانەکانت هەیە و پێویستە کەمی بکەیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خواردنێکە کە زیانی زۆری بۆ ددانەکانت هەیە و پێویستە کەمی بکەیتەوە:

 

-شەکر و شیرینی یەکێکە لەو خواردنانەی زیانی زۆری بۆ ددان هەیە، چونکە بەکتریاکانی ناو ددان زۆر زیاد دەکات

-کرۆشاندنی سەهۆڵ یەکێکە لە کارە مەترسیدارەکان بۆ ددانت، کە دەبێتە هۆی درز و برینداربوونی

– خواردنی ئەو خواردەمەنیانەی کە بەددانەوە دەمێننەوە و پیویستیان بە جوینە بەهەمان شێوە زیانی بۆ ددان هەیە

-زۆر خواردنەوەی چاو قاوە یەکێکی دیکەیە لە خواردنەوە مەترسیدارەکان چونکە ددان زەرد دەکەن.

– خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە دوو دووژمنی سەرەکی ددانەکانتن.

– زۆر خواردنی میوە ترشەکان بەهەمان شێوە بۆ ددان مەترسیدارە، چونکە ترشەڵۆکەکان ددانەکە لاواز دەکەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان